یەکێتی وپارتی بۆ وەڵامی پرۆژەکەی ئۆپۆزسیۆنیان بەپرۆژە دایەوە؟
Thursday, 30/06/2011, 12:00
لەدوای ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی نێوان دەسەڵات ولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام درا هەردووحیزبی فەرمان ڕەوا یەکێتی وپارتی کەوتنە نووسینەوەو ئامادەکردنی پرۆژەکەی خۆیان کەناویان لێناوە پرۆژەی هاوبەشی نوێبونەوەو ئایندەسازی ووەك وەڵامێکیش پێش کەش بەئۆپۆزسیۆن بکرێت ،کۆبوونەوەی دوووەم وسێیەم بەهۆی ئەوەی پرۆژەکەی دەسەڵات تەواو نەکرابوو بۆیە ئەودووکۆبوونەوەیە تەنها بۆ چەواشەکردن بوو وەشتێکی وەهای تێدا باس نەکرا ،بۆیە دوای دڵنیابوون لەئامادەبوونی پرۆژەکەیان لەکاتی خۆیدا بەڵێن درایە ئۆپۆزسیون کەدانیشتنی چوارەم هەردووحیزب وەڵامی پرۆژەکەی ئۆپۆزسیۆن دەدەنەوە.زۆربەی زۆری هاووڵاتیان وڕۆشنبیران وشارەزایانی بواری سیاسەت هۆشیداری ئەوەیان دایە ئۆپۆزسیۆن کە دەسەڵات مێزی گفتوگۆ بۆ ڕێککەوتن بەکارناهێنێ بەڵکو بۆ بەدەست هێنانی کاتە بۆ ئەنجامدان وپیلان گێڕان لەدژیان بەڵام بەداخەوە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن گوێیان پێ نەداو سووربون لەسەر دانوستان٠
یەکێتی وپارتی بۆ ئەوەی ئۆباڵی شکستهێنانی گفتوگۆکان بەتەواوی لەئەستۆی خۆیان نەگرن و لەبەرامبەردا هەمووبەرپرسیارێتیەکەی بخەنە ئەستۆی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەر لەکۆبوونەوەکان ئەم پیلانەیان داڕشتبوو ،یەکێتی وپارتی دەیان توانی هەرلەدووەم دانیشتندا وەڵامی تەواوی ئۆپۆزسیۆن بدەنەوە وپرۆژەکەیان ڕەت بکەنەوە بەڵام ئەوکات دەسەڵات تاوانبار ئەکرا بەوەی کە ڕازی نیە چاکسازی بکات وهەمووبانگەشەکانی بۆ گفتوگۆ تەنها بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی بووە بۆیە زۆر زیرەکانە ئەو ئیختیاری ڕازی بوون وناڕازی بوونەیان خستە بەردەم ئۆپۆزسیۆن بەوپرۆژەیەی خستوویانەتە بەردەم ئۆپۆزسیۆن و دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر هەندێك لەخاڵەکانی پرۆژەکەی ئۆپۆزسیۆنیش تەنها بۆ چەواشەکاریە ،هەر لەپرۆژەکەشدا دەسەڵات سێ ئیختیاری خستۆتە بەردەم ئۆپۆزسیۆن کەپێم وایە وەك مەرج وایە وهیچ مەجالێکی نەهێشتۆتەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن تا بەهەمان شێوەی یەکێتی وپارتی ئەمانیش شەڕە پرۆژە بکەن.دواجار ئۆپۆزسیۆن کەوتۆتە هەڵەیەکەوە کەڕێگەی دەربازبوونی قورسە وئەگەری ئەوەش زۆرە بەهۆیەوە ناکۆکی بخاتە نێو ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە بۆیە ئێستا بۆ خۆ دەربازکردن لەوهەڵەیەی تێیکەوتون هەوڵەکان بەئاراستەی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانە تا بەهۆیەوە گوشارەکان بۆ سەردەسەڵات زیاد بکەن بەڵام ئەوهەوڵەشیان درەنگەو لەمەشدا دەبێت باجی ئەوپشت تێکردنەی جەماوەر بدەن لەخۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات وبەجێنەهێنانی داواکاری سەرەکی شەقام وخانەوادەی شەهیدان کەداوای دەستگیرکردن ودادگایی کردنی بکوژانیان دەکرد،چاوەڕوانی ئەوەش بکەن کە ئەوگوێیانەی ئامادەنەبوو گوێ لە هاووڵاتیان بگرێ هاواریشیان پێی ناگات٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست