لەم کاتەدا خەڵکی بەرگەی پیلانەکان ناگرن.. کاتی ئەوەیە ئۆپۆزسیۆن بێنە ناو خەڵکەوە
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
بەگەڕانەوەی تاڵەبانی پیلانەکان داڕێژرانەوە ،لەم ساتەدا یەکێتی تەنها ناوەو بەکردەوە لەناو بۆتەی پارتیدا تواوەتەوە تەنها ڕاگەیاندنی ماوە،تاڵەبانی بەفەرمانی مسعود دەستی کردووە بەداڕشتنی پیلانەکانی بەهاوکاری لێپرسراوە ئەمنیەکان ودەزگا سەرکوت کەرەکانی دژەتیرۆرو دەزگای زانیاری وزانیاری پێشمەرگە بۆ دۆزینەوەی هەموو ڕێگا چارەیەك بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران ،لێپرسراوان میکانیزمی جێبەجێ کردنی پیلانەکانیان لەلایەن تاڵەبانیەوە بۆدیاری کراوە،جلالی خائین هەموو ئەو هێزە بەکرێگیراوانەی دەست کراوە کردووە وهەموو ئیمکاناتێکی ماددی خستۆتە بەر دەستیان
بە گڵاوکردنی خاکی سلێمانی بەپێ تێخستنی لەلایەن تاڵەبانیەوە دەستکرا بە سووتاندنی خێمەکانی سەرای ئازادی بەهیوای بڵاوەپێکردنی خەڵکی خۆپیشاندەر بەڵام ئەم هەوڵەی سەری نەگرت وتووشی نائومێدی کردووە ،هەربۆیە لەووتەکانیدا ولەبەردەم مەڵبەندی هەڵپەڕکێکەی هێرۆدا داوای گواستنەوەی خۆپیشاندانەکانی کرد لەسەرای ئازادیەوە بۆ پارکەکەی هێرۆی بلە،ئەم قسە دوولایەنەی تاڵەبانی یەکەم بۆ سووکایەتی پێکردنە بەتەواوی هەمووخۆپیشاندەرانی کوردستان وسووربونیانە بەجێبەجێنەکردنی داواکانیان دووەمیش هەڕەشەیەکی جدیە بۆ سەر خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادی کەسوورن لەسەر بەزۆر پێچۆڵکردنیان،داواکردنی لەحکومەت بۆ هەستان بەو کارە تەنها بۆ چەواشەکردنی شەقامی کوردیە لەئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی ناپەسەند لەلایەن دەزگا سەکوتکەرەکانیەوە دەنا هەموو لایەکمان ئەزانین ئەمڕۆ بەفیعلی حکومەتەکەی بەرهەم نەشەرعیەتی ماوە نە وجود ئەوەشی کۆنترۆڵی باروودۆخەکەی کردووە بەتەنها دەزگای دژەتیرۆور لاهوری سەربەبنەماڵەیە
پێویستە حیزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان ویەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی لەم کاتەدا بەئەرکی نیشتمانی وئەخلاقی خۆیان هەستن بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بێنە ڕیزی خەڵك وبەسەرجەمیان ڕێگری بکەن لەو پیلانانەی تاڵەبانی بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندەران ودروست کردنی فشاری زیاتر بۆ مل کەچ پێکردنی دەسەڵاتداران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست