کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبونەوەی دژەکان یان بەرژەوەندخوازەکان

Friday, 25/02/2011, 12:00





کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی وگۆڕان چاوەڕوان کراو بوو چونکە پێشتر ئامادەسازی بۆ کرابوو بەهۆی سەردانە ناڕەسمیەکانی هەردوولاوەکەلەسەر ئاستی تاکە کەسی ودوور لەچاوی ڕاگەیاندنەکان ئەنجام ئەدران،کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ جیا لەباسکردنی بەرژەوەندی گۆڕان وەك بزووتنەوەیەك ویەکێتیش وەك حیزبێکی دەسەڵات بۆ مانەوەیان هیچی تر نەبوو دەنا گەر باسکردن بوایە لەداواکانی شەقامی تووڕەی کوردی ئەوا دەست بەجێ بەبەیانێکی هاوبەش وڕاگەیاندنی ڕازیبوونی دەسەڵات بەداواکانی خەڵکی ودانانی سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێ کردنیان ئاشکرا دەکرا و داوای لێبوردنیان لەخەڵکی دەکردو تاوانبارانیشیان ڕادەستی دادگا دەکرد.دوای ئەوە یەکێتی بۆ لەگەڵ گۆڕان دادەنیشێ لەکاتێکدا گۆڕان لەسەر زاری سەرۆکی بزووتنەوەکەوە خۆیی وگۆڕانی لەخۆپیشاندان بێبەری کردو هەروەك یەکێتی بەئاژاوەگێڕی لەقەڵەمدان،یەکێتی لەبری ئەوەدەبوو لەگەڵ نوێنەرانی دیاریکراو لەلایەن جەماوەری خۆپیشاندەرەوە دانیشتن وگفتوگۆی بکردایە ئەمەش دیسانەوە ئەیسەلمێنن ئامادەنین گوێ لەخەڵکی بگرن

بزووتنەوەی گۆڕان بەدووی زیاتر بەدەست هێنانی زیاتری دەسکەوتە گەروانیە بۆچی وادەیەك دادەنێ بۆ وەڵامدانەوەی دەسەڵات بۆ پێشنیارەکانیان گەر لێیان ڕوونە ئەمە هەمووداواکاریەکانی خەڵک نیە بۆ ئاشکرای ناکات،یەکێتی لەکۆبوونەوەی ئەمڕٶ پێشنیاری بەشداری کردنی گۆڕانی لەدزینی سەروەت وسامانی خەڵک خستە بەردەمی ئەوانیش دراسەی ئەکەن ،گۆڕان دەڵێ گفتوگۆمان لەسەر ٧ خاڵەکەی گۆڕان کردووە ،دەسەڵات دەڵێ ئێمە پابەندین بە١٧ خاڵەکەی پەرلەمانی کوردستان و هەرشتێکی دیکەش هەبێ لەژێر شەرعیەتی پەرلەمان باسی لێ دەکرێ ،ئەمانە چین وجۆن خەڵک چەواشەدەکەن،چۆن هەمووڕێگاکان بۆمانەوەیان تاقی دەکەنەوە،هەرێمەکەمان بێ سەرۆکەو ووڵات کەوتۆتە دەست کۆمەڵێك سەرسەری وشەقاوەچی وپیاوکوژو بەدڕەوشت کە هەریەکەیان بەمیزاجی خۆی یاری بەمێشکی میللەت ئاکا ،بزووتنەوەی گۆڕانش دەبێ چاواڕوانی چی بکات لەکۆمەڵێ سەرسەری بۆ ووڵاتەکەی پێش کەش بکات،ئەمە کۆبوونەوەی دژەکانە یان بەرژەوەندخوازوو شەقاوەکانی دەسەڵاتە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە