کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەئەگەری ڕێککەوتنی دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن..چارەنوسی سەرای ئازادی بەرەوکوێ؟

Friday, 25/03/2011, 12:00





هەموولێدوانەکانی بەرپرسانی دەسەڵات وبزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەنزیك بوونەوەی دانوستانی هەرسێ لایەن دەکرێت ،هەر لە لێدوانەکاندا ئاماژە بەوەش کراوە کەدانیشتنەکان لەیەکێك لەهۆڵەکانی پەرلەمانی کوردستان لەهەولێر سازدەکرێت..هەڵبژاردنی شوێنی کۆبوونەوەکان بۆ خۆی خوێندنەوەی خۆی دەوێت کەلەلایەن پارتیەوە دیاری کراوەمەبەستم هۆڵی پەرلەمان نیە بەڵکو شاری هەولێرە کەدەبوو لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئەو چەمکی بەکەم تەماشاکردنەی پارتی بۆ نەیارەکانی قبوڵ نەکردایە کەدەبێت تەنانەت شوێنیش لەسەر بڕیاری ئەوان دەستنیشان بکرێت ،چونکە لەلایەن پارتیەوە لێکدانەوەی خۆی بۆ دەکرێت وئاماژەیەکیشە بۆ لایەنی بەرامبەر کەئەوان لەمەوقعی بەهێزیانەوەیە ئەم جۆرە دانیشتنانە ئەنجام ئەدەن.بزووتنەوەی گۆڕان لەبەرامبەر گومانەکانی هەریەک لەیەکگرتووی ئیسلامی وکۆمەڵ سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە کەلێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکەن دڵنیاییان دراوەتێ کە هەردوولایەن وەك دووهێزی کاریگەری ئۆپۆزسیۆن پەراوێز ناخرێن ولەناوەڕک وبڕیارەکانی کۆبوونەوەکان ئاگاداریان دەکەن وهەماهەنگی تەواویان دەبێت ودواجار ئەوانیش هەڵوێست وبڕیاری خۆیانی لێدەدەن،دیارە گومانەکانی هەردووحیزبی ئیسلامیش لەشوێنی خۆیدایە کەوای لێکبدەنەوە کەیەکێك لەئەجێنداکانی کۆبوونەوەکان دوورخستنەوەو پەراوێز کردنیانە لەبەرامبەر ڕووداوەکان وسنوردانان بۆیان بۆ نەقۆستنەوەی خۆپیشاندانەکان بەئامانجی زیادبوونی نفوزیان لەناو جەماوەر

ئەوەی جێگەی گومانە تاکو ئێستا ئەنجوومەنی کاتی سەرا کەنوێنەرایەتی خۆپیشاندەران ئەکەن هیچ هەڵوێستێکی ڕەسمی لەبەرامبەر ئەم کۆبوونەوەیە ڕانەگەیاندووە کەدەبوو هەیان بوایە چونکە ئەوان ئەمڕۆ بوونەتە لایەنێکی سەرەکی لەبەرامبەر دەسەڵات کەهەڵگری پەیام وداواکاری شەقامی کوردیە کەلەهەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر قوربانی بۆ داوەو خوێنی بەخشیوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان .یەکێك لەو ئەگەرانەی کەئەنجوومەنی کاتی کەهیوادارم باش خوێندبێتیەوە ئەگەری گەیشتنی دەسەڵات وئۆپۆزسیۆنە بەڕێککەوتنێك کەلایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دووربخاتەوە لەشەقام ولەگەڵ دەسەڵات سەرقاڵی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکەیان بکەن.دەبێت لەم گریمانەدا ئەنجوومەنی کاتی هەڵوێستی چی بێت لەکاتێکدا دەبینێ ڕۆژانە لەڕووی جەماوەریەوە بەهۆی دوورکەوتنەوەی هەواداروولایەنگرەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرەو لاوازی وکەمبوونەوە دەچێت،چونکە لەو کاتەدا بێگومان هەموولایەنەکان هەموو کەسەکانی سەر بەخۆیان لەشەقام دەکێشنەوە

ئەنجوومەنی کاتی سەرا گەر بێدەنگی هەڵبژێرێ ڕاستی ئەوگومانانە دەسەلمێنێ کەئەوان لەلایەن یەکێك لەلایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ئاراستە دەکرێن وپەیام وداواکاریەکانیان بۆ دەنوسرێتەوە ،گەر لەچاوەڕوانی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکانیشدا بن ئەوە هەر ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێ بۆیە پێویستە ئەنجوومەنی کاتی سەرا بەر لەکۆبونەوەکان ولەبەرامبەر هەردووئەگەرەکەدا شکست یان گەیشتن بەڕێککەوتن هەڵوێستی خۆی دیاری بکات وخۆی بۆ دوای ئەگەرەکان ئامادەبکات چونکە داواکاری شەقام لەگەڵ داواکاری ئۆپۆزسیۆن جودایە تا پەیامی ڕاستەقینەی شەقامی کوردی لەلایەن دەسەڵاتەوە نیشانەی پرسیاری نەخرێتە سەروشیکردنەوەی نادروستی بۆ نەکەن وخوێنی بەناهەق ڕژاوی گەنجەکانیشمان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەهەدەر نەچێت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە