کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنەوەی گۆڕان هەقی نیە بەنوێنەرایەتی خەڵك قسە بکات

Monday, 21/02/2011, 12:00


لەیەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتە بەعس ئاساکەی جلال ومسعودی خۆفرۆش گەنجان خەڵتانی خوێن کران وبەئاژاوەگێڕ لەقەڵەمیاندان ،بەداخەوە ئەوەی کەچاوەڕوان نەدەکرا هەڵوێستی گۆڕان بوو کەبەهەمان شێوەی دەسەڵات گەنجانی تووڕەی شاری بەئاژاوەگێڕ لەقەڵەمدا،بزووتنەوەی گۆڕان دەبوولەبری سەرزەنشت کردنی گەنجان ئیدانەی تەقەکردنی دەسەڵاتە بەعسیەکەی تاڵەبانی ومسعودی خائین بکردایە کەچی نەیکردو هاوشان لەگەڵ دەسەڵاتە بەعس ئاساکەی هەرێم خەریکی لەباربردنی داواکانی خەڵکن،بزووتنەوەی گۆڕان بەهاتنی جاشەکانی مسعود ئەوسا هەستی بەمەترسی لەناوبردنی خۆی کردو لەبری پشتگیری کردن لەخەڵك کەهەر میللەت دەیتوانی بەر بەپیلانێکی ئاوها بگرێ وەفدەکانیان بەردەوام بوون لەسەردانی دەسەڵاتەبەعس ئاساکەی هەرێم

بزووتنەوەی گۆڕان سەلماندی کەوەك لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ووڵاتانی تر ناتوانێ بەدەوری خۆی هەستێ وئەوەشی پێشتر لەڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوی دەکردەوە لەسەر گەندەڵی دەسەڵاتە بەعس ئاساکەی هەرێم ئەوەشی بۆڕازیکردنی سەرکردە دزەکانی دەسەڵات ڕاگرت.بەردەوامی خۆپیشاندانەکان وبێ دەنگی گۆڕان سەلماندی کەئەوان نوێنەرایەتی خەڵکی ڕاپەڕیو نین بەڵکو دەیانەوێ لەپاڵ شۆڕشی گەل دەستکەوتی تایبەتی بەدیبهێنن وخۆیان بکەنە پاڵەوانی گۆڕەپانەکە ئەوگۆڕەپانەی کە هەمووگردەکە وجودی تیانەبوو

ئەمڕۆش گۆڕان نازانم ئەوشەرعیەتەی لەکووێوە هێناوەوبەناوی خەڵکەوە دەچێ لەگەڵ دەسەڵاتە بەعس ئاساکان گفتوگۆ دەکات وخۆی کردۆتە دەمڕاستی خەڵكی ،دەسەڵاتی بەعس ئاسای جلال ومسعودی خائین گەر خۆتان گێل نەکەن بڕیاری کۆتاییانە هەرگیز کورسی دەسەڵات بەجێ ناهێڵن وقەد گوێ لەداواکاری میللەت ناگرن وبەردەوامیش دەبن لەسەر خوێن ڕشتن ودزی وبەدڕەوشتیەکانیان ،بۆیە تکایە بزووتنەوەی گۆڕان وازبێنن چونکە ئێوە نوێنەری خەڵك نین و بێ دەنگی لێ بکەن بامیللەت خۆی بەدەستی خۆی هەقی خۆی وەرگرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە