کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عوسمانی حاجی محمود سەرکردە بێدەنگەکە وئەوئەرکە قورسانەی جلال پێی دەسپارد

Tuesday, 08/02/2011, 12:00




عوسمانی حاجی محمود بەرلەوەی ڕیزەکانی یەکێتی بەجێ بێڵێ ئەندامی مەکتەب سیاسی ووەزیری ناوخۆی حکومەت بوو،ئەو بەوە ناسراوە کەیەکێکە لەسەرکردە بێ دەنگەکان ولەلایەن هەندێکی تریشەوە بەئاوی مەنگ ناودەبرا!!!ئەو لەو انەیە کەبەپێشمەرگایەتی گەیشتۆتە ئەوپلەیەی ئێستای نەک وەک فایلدارەکانی ئێستای جلال،عوسمانی حاجی محمود وەك فەرماندەیەکی سەربازی ئەرکی زۆرو قورسی لەلایەن تاڵەبانی پێ دەسپێردرا لەسەردەمی شەڕی ناوخۆ ،بەشداری هەمووشەڕەکانی کردووە،بێ ئەوەی هیچ نیگەرانی یاخود ترسێک نیشان بدات گەر زانیبێتی ئەو ئەرکە قابیلی جێبەجێ بوونیش نیە بەڵام فەرمانی جەلالەو دەبێ جێبەجێ بکرێت،ئەودەشیتوانی ڕەتی بکاتەوە بەپاساوهێنانەوەی زۆر بەڵام ترسی خستنە قسەی دوای خۆی نەبوو ،من هەقم بەسەر ئەوکارانەی تری نیە گەر کردبێتی چونکە من باس لەوڕووداوە گوماناویانە ئەکەم کەجلال پێی هەڵدەستا لەبەرامبەر ئەوانی بەربەست بوون یاخود گومانی ئەوەی لێ دەکردن،دووگەورە ئەرک کەپێی سپارد کەهەردووکیان بێ پێکانی ئەمانجەکەی کۆتایی هات ،شەڕی شاخە بەری شەقڵاوەو لایلانی کەرکوک بوو،شەڕی بەرەی شەقڵاوە هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتەوە ئەمەش لەبەر کەم توانایی ئەو وسەرکردایەتی ئەو نەبوو بەڵکو سەرەڕای زانینی پێش وەختی جلال پێی سپارد!!شەڕی لەیلان کەعوسمانی حاجی محمود سەرکردایەتی ئەکرد ئەرکێک بوو کەنەئەچووە عەقلی هیچ فەرماندەیەکی سەربازی مەگەر عەقڵە پیلان گێڕیەکەی جلال نەبێ!!چونکە بەدەرکەوتنی خۆری بەیانی زۆر بەئاسانی یەک بەیەکیان بەدەستی دەگیران،بەرەیەک لەقوڵایی دوژمن،شوێنێکی گرنگ وهەستیار بۆ دوژمن،ئەوشەوە هەرکەس ئاگاداری تەرکیزکردنی هێزەکانی حکومەتی عێراق بوایە بۆ سەر قۆڵەکەی عوسمانی حاجی محمود لەوباوەڕەدا نەدەبوو کەهێزەکەی بەزەرەرێکی کەم دەربچن ،تۆپخانەی سەربازگەی قەرەهەنجیریش لولەی تۆپخانەکانی ئاراستەی ئەوقۆلە کردبووسەرەڕای ئەوانیتر.دوای شکستی پیاوە قارەمانەکانی جلال کەبەمەبەست هەربۆشکستپێهێنانی ئەوقۆڵانە دانرابوون کەچبوونە قوڵایی خاکی دوژمن بەسەرشۆڕی ئەرکیان جێبەجێنەکردو هەموولایەکیان خستەمەترسی لەناوچوون!!!دواجار هێزەکەوحوسمانی حاجی محمود بەحاڵێکی خراپەوە گەڕانەوە پێش ئەوەی خۆر هەڵبێت وتاڵەبانی شاگەشکە ببێ .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە