دەبابە بۆ میللەت وتاجەگوڵینەش بۆمەزاری دوژمنان
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
جلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی لە یادی دەستگیر کردنی عەبدوڵا ئۆج ئالان سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری حافز ئەسەد داناو دڵسۆزی خۆی بۆدووپات کردەوە.لەڕۆژێکی وەك ئەمڕۆداو بەپیلانێکی دوژمنانی نەتەوەی کورد لە١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ڕزگاری گەلەکەمان لەنایروبی دەستگیر کراو بەرەو پایتەختی ئەتاۆرك بەفڕۆکە بەدەست بەستراوی نێردرایەوە.ئەوگەلەکۆمەکیەی دژ بەئۆجەلان کرا دوای وەدەرنانی لەووڵاتی سوریا وپاشتر دەستگیر کردنی تاڕۆژگاری ئەمڕۆمان لەیادەوەری هەمووتاکێکی کوردی دڵسۆزدا بەڕۆژێکی شووم لەمێژووماندا تۆمار ئەکرێت،ئۆجەلان لەزیندانە تەنهایی و دوورەدەستەکەشی تائەم ساتەش وەک رێبەرێکی پارتی کرێکاران شانازی پێوە دەکرێت وڕێنمایی و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەلەکەمان بەردەوامە ولەخەباتی بێووچاندایە لەمیژووی نەتەوەکەشماندا بەیەکێك لەڕابەرە دڵسۆزاکانی تر ناوی دەنەخشێنرێ تو دوای نەمانیشی هەموو میللەتی کورد بەسەربەرزیەوە یادی ئەو ڕابەرە دەکەنەوە
تاڵەبانی وبارزانی بەناوسەرکردەو رابەریش جگە لەخیانەت وجێبەجێکردنی پیلانی دوژمنان تائێستا هیچیان پێشکەش بەنەتەوەکەماان نەکردووە ،تاڵەبانی مێژووی ڕەشی تۆمارکراوی هەر لەدووبەرەکی نانەوەو بەکوشتدانی ڕۆڵەکانی گەل بووە،بارزانیش بۆتە ڕابەری بەدیهێنەری خەونی داگیکارانی کوردستان ئەوان دەستیان سوورە بەخوێنی تێکۆشەرانی گەلەکەمان وخەباتیشمان بۆ ئامانجمان دەکەنە خەون بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانیان،لەو ووڵاتەی ئۆجەلان زیندانەو نەتەوەکەشمان پاکتاو ئەکرێت تاڵەبانی تاجەگوڵینە دەخاتە سەر مەزاری ئەندازیاری قڕکردنی کورد، لەدیمەشقەکەی ئەسەدیش بەشدار بوو لەپیلانی دەسگیرکردنی ئۆجەلان ودەرپەڕاندی شۆڕشگێرانی کورد،ئەسەدەکەی سەرکوتکەری داواکانی گەلەکەمان وئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەدژی براکانمان. تاڵەبانی بۆدەستخۆشی وپیرۆزڕاگرتنی ئەویادە تاجەگوڵینەی خستە سەرگۆڕی ئەسەدو جارێکی تریش دووپاتی کردەوە بەڵێ من بووم ئەمجارەش ئەیڵێمەوە ئەوەی ئێوە بەتەماین وبێتەدی نەك تەنها جارێك سەد جار خەونەو خەونی شاعیرانەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست