کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگای زانیاری وبەشێکی تایبەتی بەساختەکردنی دۆکۆمێنت

Sunday, 27/03/2011, 12:00






دەزگا هەواڵگریەکانی هەردووبنەماڵەی تاوانبار تاڵەبانی ومسعود چەندین پلان وڕێگەی تایبەتیان هەیە بۆ لەناوبردن وخستنە پاڵی تاوان بەجۆرەکانیەوە لەپاڵ ئەوکەس ولایەنانەی کەهەمیشە لەخانەی دژ بەبەرژەوەندیەکانی هەردووبنەماڵە ڕیزبەندکراون ،دیارە هەریەکەو بەپێێ دژایەتیەکەی بۆیان ئەوانیش پەرچەکرداریان دەبێت،زۆرێك لەو دۆکۆمێنتە ساختانەی کەهەردوودەزگای بەدناو پەنای بۆدەبەن بۆ لەکەدارکردنی نەیارەکانیان هەڵسەنگاندنێکی ووردی ئەو باروودۆخە ئانیەیە کەهاووڵاتیان پیا دەگوزەرێن بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەری دروست بکات ومەبەستی خۆی بپێکێ.لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆربەی زۆری ئەو تاوانە هەڵبەستراوانەی کەبۆ نەیارەکانیان دروستی دەکەن بەهۆی ئەو باروودۆخە سیاسیەو کۆمەڵایتیەی هەرێمەکەمان پیا دەگوزەرێ دوومەسەلەی گرنگە کە کاریگەری دروست دەکات لای هاووڵاتیان ،یەکەمیان مەسەلەی تیرۆرو باندە ڕفێنەرەکانە دووەمیشیان مەسەلەی ناموسە کەزۆرترین بەڵگەنامە ساختەکانیانی لەسەر بنیاد ئەنێن،لەگەڵ جۆرەکانی تری تاوان خستنە پاڵ وەك بەکرێگیراوی بۆ دوەڵەتان ومامەڵە کردن بەماددە هۆشبەرەکانەوە کەئەمەش لەهەمووحاڵەتەکاندا وا لەزۆربەی زۆری ئەو کەسانە دەکات کەیان پاشگەزببنەوە لەهەڵوێستەکانیان یان هەرهیچ نەبێ بێدەنگی هەڵبژێرن ،ئەوانەشی کەمەبەستیانە لەناوی دەبەن ویەکێك لەو سیناریۆو بەڵگەنامە ساختانەی بۆ دروست دەکەن،بەهۆی ئەوەی کەهەردوودەزگای هەواڵگری هەردووبنەماڵە لەپاش ڕووخانی سەددام حسێنەوە بەسەدان بەڵگەنامەی دەزگا موخابەراتیەکانی ئەوڕژێمەیان بەدەست کەوت تاڕادەیەك ئەو کاری ساختەکاریانەیان بۆ ئاسان بووە وبەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاشەوە ئامێرەکانی ساختەکردن لەوپەڕی پێشکەوتندان بەدەنگ وڕەنگیشەوە

دەزگای زانیاری تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەی کەپێشتریش ئەم جۆرە کارانەی ئەنجام داوە بەڵام ماوەی ساڵێک زیاترە بەشێوەیەکی ڕەسمی لەناوبارەگای دەزگای زانیاری لەقەڵاچوالان بەشێک کراوەتەوە تایبەت بەدروست کردنی بەڵگەنامەو فلم ودانانی دەنگی ساختە بۆ ئەو کەس ولایەنانەی مەبەستیانە.ئەم بەشە لەلایەن کادرێکی دەزگاوە بەناوی فەرمان کەکەرکوکیەبەڕێوە دەبرێت وبۆهیچ کەسێك نیە نزیکیان بکەوێتەوە هەمووپێداویستیەکانیشیان بۆ دابین کراوەو دەکرێت،زۆربەی زۆری وێنەو دەنگ وئەوگرتانەی خۆیان مەبەستیانە بەداوایەك دەدرێتە بەشی بەدواداچوون کەکاری وێنەگرتن وگوێ گرتن وچاودێری کردن ئەنجام ئەدەن ،لەماوەیەکی دیاریکراودا دەگاتە دەستیان وئەوانیش کاری لەسەر دەکەن.بۆیە کۆمەڵانی خەڵک دڵنیا بن هەمووجۆرە تۆمەت دروست کردنێکی هەردووبنەماڵەی خائین بۆ هەر کەسوولایەنێکی دروست دەکەن جگە لەدرۆیەکی شاخداروبێ بنەما ودروستکراوی خۆیان نەبێ هیچی تر نیە وبەم ڕەفتارەیان دەیانەوێ ڕووی ڕەشی خۆیانی پێ سپی بکەن وتاوان وخیانەتە نیشتمانیەکانیان لەبیر خەڵک بەرنەوە کەهەردووبنەماڵەی تاوانباری تاڵەبانی ومسعود پێشبڕکێیانە لەسەر تۆمارکردنی زیاتری خیانەت بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەکانیان وبەدەست خستنی مشتێ دۆلار.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە