کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاخاوتنە تایبەتیەکان پەردەهەڵماڵین لەسەر نهێنیەکان - به‌شی دووهه‌م

Saturday, 01/10/2011, 12:00






گەر بەخێرایی گوزەرێك بکەین بەئاخاوتنە ئاشکراکانی تاڵەبانی وبەراوردێکی بکەین بەو قسەوگوتانەی لەکۆڕووکۆبوونەوە تایبەتیەکاندا پێش کەش بەئامدەبووانی دەکرد ئەوا جیاوازی نێوانیان ئەرزوئاسمانە،تاڵەبانی هەموو ووتەیەکی ئاشکرای بەردەم ڕاگەیاندنەکانی تائەوڕادەیە بڕ دەکات کەلەزاری دێتە دەرەوە دواترکاری پێ ناکرێت ،تاڵەبانی لەهەموودانیشتنێکی تایبەتدا یەکەم ڕستەی نا دووەمی دەسپێکی هێرشەکانی بوو بۆسەر پارتی وبەتایبەتیش بنەماڵەی بارزانی وبەیەکێك لەهۆکارە سەرەکیەکانی بەردەم گەیشتن بەئامانجەکانی میللەتی ئەژمارئەکردن.تاڵەبانی هەرگیز باوەڕی بەوپێکەوە ژیانەی ئێستا نەبووە ونیە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی بەڵام چاری ناچارەو دەبێت بەو واقیعە ڕازی بێت ،ئەو واقیعەی کەپارتی وبنەماڵەی بارزانی بوونەتە هێزێکی سەرەکی سەر گۆڕەپانی کوردستان ولەناوبردنیان کارێکی وائاسان نیە،بەتایبەتیش کەبنەماڵەی بارزانی بۆ مانەوەیان هەروەك مسعود گوتی لەگەڵ شەیتانیش ئامادەیەڕێکبکەوێ٠


تاڵەبانی بۆ گەیشتن بەوئامانجەی پێویستی بە پلانێکی تۆکمەو کۆکردنەوەی سەرجەم حیزبەکانی تری کاریگەر بوون لەگۆڕەپانەکە بەتایبەتیش کۆمەڵی ئیسلامی ویەکگرتوو بۆ چوونە بەرەی دژ بەپارتیەوە کەنەدەکرا لەنەبوونی بزووتنەوەی گۆڕاندا قایلیان بکات و بیان خاتە بەرەی خۆیەوە چونکە هیچ لایەکیان متمانەیان بەتاڵەبانی نەبوو ،بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان ئەو ئەرکەی جێبەجێ کرد وهەموانی لەبەرەیەکدا کۆکردەوەئەمە سەرەڕای کۆکردنەوەی هەموو ئەوانەشی لەپارتی وحیزبە پاشکۆکانی پارتی زویر ببون وئامادەش نەبوون بچنەهیچ کام یەکێك لەو حیزبانەی تربەتایبەتیش یەکێتی .تاڵەبانی وئەوانەشی ئێستا لەناوبزووتنەوەی گۆڕاندان هەمیشە بنەماڵەی بارزانیان بەدوژمنێکی سەرسەختی خۆیان زانیوەوبەشایەنی ئەوەیان نەزانیوە کەببنە شەریکە بەش لەدەسەڵاتدا لەهەرێمی کوردستان چونکە یەکێتی خۆی بەخاوەنی ڕاپەڕین ودەستکەوتەکان زانیوەوئەوانیشی بەکرێگرتەو پیاوی ئێران وعێراق وتورکیا لەقەڵەمداوە. بەردەوام بوونی جەولەکانی شەڕی ناوخۆش کاریگەری ئەوان بەسەر تاڵەبانیەوە هەبووە لەبڕیاردان بۆ بەردەوامیدان بەوشەڕە جاباجەکەی هەرچیەك بووبێ ،لەبەرامبەریشدا ئەوە نەبێت بارزانی بەچاوی دۆست لەیەکێتی ڕوانیبێ بەتایبەتیش تاڵەبانی بەڵکو یەکەم لایەن کەلەلیستەکەی بارزانیدا وەك هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر خۆیان لێی دەڕوانن یەکێتی وتاڵەبانیە بەوانەشی ئێستا لەناوگۆڕاندان٠


ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانی پارتی ویەکێتی هەنگاوی یەکەمی دەستپێکردنی پلانەکە بوو بەئاراستەی بەدیهێنانی ئەنجامە گەورەکە وپەرتەوازەبوون بەئاراستەی دروست بوونی بزووتنەوەیەك کەپێشتر ناوی لێ نرابوو.نەوشیروان مستەفا لەکاتی ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەکەدا جێگری سکرتێری گشتی بوو ئەوئەندام مەکتەب سیاسیانەی کەدواتر نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێش کەش بەتاڵەبانی کرد لە پۆستەکانیاندا مابوون وهیچ ڕێگریەک یاخود ناڕەزاییەکیان بەرامبەر ڕێککەوتننامەکە دەرنەبڕی بگرە جیا لەو ئەندامانەی دەستیان لەکارکێشایەوە زۆرینەی ئەوانەشی کەئێستا لەناو مەکتەب سیاسی یەکێتیدان بەناوەڕکی ئەو ڕێککەوتنە ناڕازیبوون وناڕازین بەڵام سەرەڕای ئەوەی دەتوانرا ڕێگری لێ بکرێ بەڵام ئیمزا کراو ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی شەڕی براکوژی ڕاگەیەندرا لەنێوانی یەکێتی وپارتی،واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە دوای ڕاوێژکردنێکی دوورودرێژی نێوان تاڵەبانی ونەوشیروان هات کە دەبێت ئەمەبکرێتە سەرەتای دروستکردنی متمانەلەنێوان ڕاوچی ونێچیر ،لەبەرامبەردا پارتی وبنەماڵەی مەسعود ئەم ڕێککەوتننامەیەیان بەهەڵێکی زێڕین لەقەڵەمدا بۆ زیاتر فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەتێپەڕاندنی سنووری زەرد بۆ ناوچەکانی دەسەڵاتی سەوزو بەهەلێکی ڕەخساویشیان زانی بۆ تەفرووتونا کردنی ڕیزەکانی یەکێتی بەڵام بێ خەبەر لەوەی کە ئەوچاڵەی تاڵەبانی وهاوڕێکانی خەریکی هەڵکەندین بۆیان گەر بکەونە ناوی جارێکی تر چاویان بەدنیای ڕۆشن هەڵنایە.....

به‌شی یه‌که‌م

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bd19b6f6


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە