کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ لەپرسەی پارتی ،بەرلەچەندڕۆژێکیش لەئاهەنگێکی شەکراوخواردنەوە سەرکردەکانی شاخ بەیەك شادبوونەوە

Friday, 29/07/2011, 12:00






بزووتنەوەی سەرکردەکانی دوێنێی شاخ ئەمە یەکەم موناسەبەو دواییان نابێ کەپێکەوە لەبەرچاوی زومی کامێراکان پێکەوە دەست لەناودەستی یەکتر دەبن لەگەڵ لێپرسراوانی هەردووحیزبی فەرمان ڕەوا وشوێن کەوتووەکانیان تووشی نائومێدی دەکەن ،ئێمە لاریمان نیە لەبەشداریکردن لەپرسە یان لەئاهەنگی خۆشی هەردووحیزبی دەسەڵات بەڵام خۆ دەکرێت ودەبێ‌ لەخۆشی وناخۆشیەکانی شوێن کەوتووەکانیشیاندا بەشداربن تا بەڕاستی هەست بەوە بکەین کەسەرکردەکانی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕاون ولەخەموو خۆشیەکانی خەڵکی شوێن کەوتوویان بەشدارن ،بەڵام مەخابن کارووکردەوەکانیان ئەو ڕاستیەمان پێ دەڵێن کە هەڵگری هەمان سیفات وبیرکردنەوەی پێش هاتنەدەرەوەیانن لەیەکێتی ئەوەتەنها ناوەکەیە گۆڕاوە دەنا ئەم سەرکردانەی ئێستای گۆڕان خۆیان وماڵوومنداڵیان هەمان ئەوژیانە دەگوزەرێنن کەپێشتر لەسەری ڕاهاتوون تەنانەت لەناوئەوڤێلایانەدا ژیان بەسەردەبەن کەبەپارەی میللەت ولەقوتی خەلك لەلایەن تاڵەبانیەوە پێش کەشیان کراوەو کراوە بەناویانەوە کەدەبوو یەکەم کاریان گەڕاندنەوە یاخود پارەی ئەوڤێلایانەیان بەکار بهێنایە بۆئەوانەی دوایان کەوتوون ولەبەر بڕینی مووچەکانیان خەریکی کرێکارین تا بەپارووە نانێك سکی منداڵە برسیەکانیانی بۆ ساتێك پێ تێر بکەن،دەبوو لەبری ئەوەی مانگانە مووچەیەکی زەبەلاح لەقوتی خەڵک وەربگرن پارەکەیان بدایەتە ئەو گەنجانەی لەبەردەرکی سەرا بەگیرفانی بەتاڵەوە پڕبەگەروویان دروشمەکانی ئەوانیان ئەوتەوە٠


ئەمە یەکەم دیداروو دوادیداری ئاشکرانیەو نابێ ،کەلەپەنای دەیان دیداری ئاهەنگێڕان ودانیشتن دوور لەچاوی کامێراوو خەڵکی ئەنجام دەدرێ بەڵکو تائەمان سەرووکاری بزووتنەوەکە بکەن هەر درێژەی دەبێت ،ئەمڕۆ لەپرسەی بارزانی بەشدارووشادبوون بەهاوڕێیانی دوێنێی شاخ، بەر لەچەند ڕۆژێکیش لەیانەی کۆمەڵایەتی ولەئاهەنگێکی گەورەی شەکراوخواردنەوەدا سەرکردەکان دیسانەوە بەدیداری یەك شادبوونەوە پاش چەندکۆبوونەوەیەکی چەواشەکاریکردنی شوێن کەوتووەکانیان وهەمووپێکەوە شیرینی دووبارە دیداریان پێکەوە عافێت کرد وگەنجەکانیشمان هەمووڕۆژێك تاڵاوی ئەم دەسەڵاتە بەگەروویاندا تاناوهەناویان ڕۆ دەچۆڕێتە خوارێ وبۆ خۆش باوەڕیشیان شەوانە کە سەر دەکەنە سەرسەرین بەئاواتیبەدیهاتنی ژیانێکێ خۆش وسەربەرزانە لەسایەی ئەم سەرکردانە چاوەکانیان لێک دەنێن٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە