کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ جیا لەمناوەرەیەکی سیاسی دەسەڵات هیچی ترنیە

Monday, 21/02/2011, 12:00




هەروەك هەموولایەك ئاگادارە لەدوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکەی گۆڕان بۆ چاکسازی لەسیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان هەڵایەکی گەورەی لای دەسەڵاتدارانی هەردووبنەماڵەنایەوەو لەهەموولایەکەوە پەلاماریان دەست پێکردو کار گەیشتە ئەوەی گۆڕانیان تاوانبار کرد بەهەوڵی کودەتاو بەئاژاوەگێڕیان لەقەڵەمدان ،هەربۆ ئەومەبەستەش بێ بانگهێشت کردنی گۆڕان بەناوحیزبەکانی کوردستان کۆبوونەوەو بەیاننامەیەکیان دەرکرد ،سەرۆکی بەناو هەرێمیش بەئاشکرا دای بەگوێێ گۆڕاندا پەرلەمان وسەرۆکایەتی هەرێم لەڕێێ سندووقەکانی دەنگدانەوە شەرعیەتیان وەرگرتووەو هەر لەڕێی سندووقی دەنگدانەوە میللەت بڕیاری خۆی دەدات،بەهەموولایەکیان گۆڕانیان پەراوێز خستوو بەچاوی دوژمن وکودەتاچی لێیان ئەڕوانی و پیلانی لەناوبردنی بزووتنەوەی گۆڕانیان دانا لەڕێێ تێوەگلانی لەخۆپیشاندانەکەی بەردەم لقی چواری پارتی کەسەرکەوتوو نەبون

بۆیە دواجار بەسەر خۆیاندا شکایەوەو شەقامی کوردیان بەتەواوی لێ هەستا کەڕۆژ بەڕۆژ لەپەرەسەندندایە ،گەر کوشت وبڕەکەی بەردەم لقی ٤ لەئەستۆی گۆڕان بووبێ ئەوا ڕۆژانی دواتر ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ هەموولایەك ئاشکرا بوو،لەشکر کێشی بۆ خەڵكی شاری سلێمانی نەبوو بەڵکو بۆ کۆتایی پێهێنانی گۆان بوو کەدواتر هاوکێشەکە پێچەوانە بوەوە دەسەڵاتداران لەبری هێرش بردن کەوتنە حاڵەتی بەرگریکردن لەدەسەڵاتیان،هەڵچوون وتووڕەیی میللەت بەتایبەتیش خەڵکی سلێمانی تادێت پەرەدەسێنێ لەبەرامبەر ئەو هەموو بێ ئەدەبیەی دەسەڵات بەرامبەریان کردی وخەڵکیان کوشت وبڕکرد بۆیە ترسێکی دەسەڵات ترسێکی تەواوی لێ نیشتووە تائەوڕادەیەی تاڵەبانی جگە لەفرمان کردنی بەزیاتر چاوترسێن کردنی خەڵکی زمانی هەڵنەهێناوەتەوە

بۆیە دەسەڵات لەبەرامبەر بێ هەڵوێستی گۆڕان وئاشکرابوونی هیچ دەستێك لەپشت خۆپیشاندانەکانی خەڵکیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی دەوروکاریگەری بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر شەقامی کوردی بەتایبەتیش سلێمانی داوای دانیشتنی حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن ودەسەڵاتی کرد بەمەبەستی هەندێ ئامانجی دیاریکراو کەکۆتاییەکەی لەبەرژەوەندی دەسەڵات وزەرەری گۆڕان تەواوبێت.دەبووبزووتنەوەی گۆڕان مەبدەئی ڕەتنەکردنەوەی ووتووێژ نەکاتە بەهانە بۆ دانیشتن لەگەڵیان لەکاتێکدا گۆڕان وهەموولایەکمان ئەزانین کەدواجار بڕیار بەدەست نە نێچێرە نەفازیل ،نەبەختیاری سووکە نەنابەرهەم،بەڵکو مسعودو جەلالی لاڵ بووە لەئاست ڕووداوەکان.هەر لەدوێنێوە چۆن لای ئێمە ئاشکرابو ئاوهاش لای گۆڕان ئاشکرابوو کەجگە لەمجامەلەیەکی بێ مانا لەلایەن پارتی یەکێتیەوە بەرامبەرگۆڕان هیچی تر نیە ولەپاڵ ئەم مجامەلەیەدا هەوڵی دەرکردنی بەیانێکی هاوبەش دەدەن بۆ هێور کردنەوەی خەڵك چونکە مەترسیەکە زۆر گەورەیە لەسەر هەریەك لەتاڵەبانی وبارزانی

ئێستاش وتا کۆبوونەوەی داهاتووی تریش هەمووهەوڵی دەسەڵات تەنها وتەنها بەئامانجی هێورکردنەوەی وەزعەکەیە دەنا گەر گۆڕان بەتەمای هەنگاوی جددی دەسەڵات بێ ئەوا ئاسنی سارد دەکوتێ.دەسەڵات میکانیزمی زۆرو زەوەندی بەدەستەوەیە تاماوەیەکی باش مراوەغەیەکی سیاسی باش بکات دەبێت گۆڕان خۆی ئەو میکانیزمانە ئاشکرا بکات ئێمە هەر ئەوەندەمان لەسەرە اگاداریان بکەینەوە چونکە ئەوان خۆیان لەهەموو کەس پێ سیاسی ترە ،بەڵام یەك شت هەیە پێتان دەڵێم هەرکات دەسەڵات ئامانجەکانی پێکا دەتان خاتەوە خانەی دوای دواوەو گەر ئەمجارە نوزەیەك بکەن کەس گوێتان لێ ناگرێ ئاگری خامۆش بوەوەش گەشاندنەوەی کاتێکی زۆری دەوێ
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە