کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بامەلا بەختیار بزانێ مەکتەب سیاسیەکانیش بۆ پارە ماونەتەوە

Friday, 11/02/2011, 12:00


یەکێك لەو شتانەی هەمیشە مەلاو ئەمسالەکانی ئەو شانازی پێوە ئەکەن زۆروبۆری ئەندام ودۆست ولایەنگرانەکانیانە ،کەبەلای ئەمانەوە هەمووئەمانە کەسە دڵسۆزو مەبدەئیەکانی یەکێتین ولەڕۆژگارە تەنگانەکاندا بەرگری لەتاڵەبانی ومەلابەختیار ئەکەن،لێرە ڕاستیەك هەیە بۆ مەلا بەختیاری ڕائەگەیەنم تا تەواو دڵنیا لەوەی کەتاڵەبانی سکرتێری وهەه خۆی لەکەسە هەرە بێزراوەکانی ئەمڕۆی ناو کۆمەڵگەی کوردین بەتایبەتیش لای ئەو هەموو ئەندام ودۆست ولایەنگرەی خۆیانی پێوە بادەدەن،تەنانەت لەناو بەناو سەرکردایەتی ومەکتەب سیاسیەکەشتدا ،ئەوان تەنها بۆ زیاتر ڕاکێشانی پارەی زیاترو زیاتر بەدیارتانەوە ماونەتەوە،ئەگینا نەچارەی تۆیان ئەوێ نەتاڵەبانی نەبنەماڵەکەی حەزیش ئەکەی ئەم خەبەرە بخوێنیتەوە کەهی ئەندامێکی مەکتەب سیاسیتە ولەم بارگرژیەی ئێستای نێوان ئێوە وگۆران قسەی کردبوو هێرشیشی کردبووە سەر گۆڕان ولەدیداری هەڵسوڕاوێکی گۆڕان چی وتبوو،بەڵام یەك تکام لێت هەیە کەداوای ناوەکەیم لێ نەکەی چونکە پێت ناڵێم بەشکم خوایە ئەمەش ببێتە نەخۆشیەکی ترو پێوەی بتلێیتەوە ،بەڵام گەر برادەرانی کوردستان پۆستی بەڕێز داوای بکەم بەسوپاسەوە ناوەکەیان پێ ئەڵێم فەرموو کاک بەختیار گوێ لەئەندام مەکتەب سیاسیەکەت بگرە چی وتوە

دوای هێڕش کردنەکەی بۆ سەر گۆڕان چۆتە لای هەڵسوڕاوێکی گۆڕان کەبرادەرێتی ووتویەتی:قسەکانم باش بوو.ئەویش لەوەڵامدا پێی وتبوو:نەوەڵا ئەوە کەی قسە بوو کردت هەمووی هێرش بوو.ئەندام مەکتەب سیاسیەکەشت وتبوی:ئێ کاکە چی بکەم من مەکتەبی سیاسیم ومەجبورم ئەو قسانە بکەم ئەگینا کەی من قسەی وائەکەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە