کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابی ناسەرۆك ئێوە بەبنەماڵە لەکەدارن

Sunday, 13/02/2011, 12:00


مسعودی کوری مەلا هەموومان بینیمان کاتێ گەڕایەوە هەرێمی ڕزگار بەجووتێ کالەوقەمسەڵەیەکی ئێرانیەوە بوو چونکە تائەوکاتە بەپارەی دزراوی شۆڕشی بڵاوەپێکراو لەلایەن مەلای باوکیەوە ژیانیان لەکەرەج بەسەر ئەبرد ،بۆیە دەبوو مسعودی مەلا ڕووی نەهاتایە باسی ووشەی لەکەدار بکات چونکە ئەوان کاتێ بەبنەماڵە لەکەدار بوون کەسەریان خستە ناوگەڵیان وبەرەو هەندەران ڕایان کردوو پارەی دزراوی شۆرشیشیان لەکۆڵ نا وبۆ هەتاهەتایی مەلای باوکی بەزیندووی چاوی بەکوردستان نەکەوتەوە.ئێستا مسعودی مەلا هاتووەو ئامادەنیە بەهۆی دزی خۆی لەکەدار بکات!،مسعودی مەلا ڕاست ئەفەرموێ مەلای باوکی سەری ڕەشی بەمیراتی بۆ بەجێ هێشتووە ،پارەی بانکەکانی ئەوروپاو ئەمریکای لەمیراتی مەلای باوکیەوە بۆ ماوەتەوە.مسعود ومەلای باوکی بەتەنها لەکەدارنین بەدزی بەڵکو سەراپای بنەماڵەکەیان لەکەدارن

مسعودی مەلا بەگرتنەدەستی دەسەڵات وبۆمانەوەی زیاتر خۆی زیاتر لەکەدار کرد کاتی بووە دەلیلی هێزی بێگانەو کوردستانیان داگیر کرد،بۆیە دەبوو هەمووکەس باسی خەباتی بکردایە مسعودێکی خائینی کوڕی مەلای خائین باسی نەکردایە،خەڵکانی خەباتگێڕ خۆیان لەکەدار ناکەن بەدزی ،خۆیان لەکەدار ناکەن بەفرۆشتنی میللەت خۆیان بەنەفرەتی مێژوو ناکەن وشەرەف وناموسی خۆیان بفرۆشنەوە بەبێگانە،مسعودی مەلای خائین بەناوهێنای پێشمەرگەو خەباتگێڕان ناوی ئەوانیش لەکەدار ئەکات.تۆیەك باکت بەناموسوشەرەفی خۆت نەبێ چ باکێکت بەلەکەدار بونتە بەدزی

ئەتوانی مسعودی مەلا بۆ میللەتی بەیان بکەی گەرلەکەدارنیت بەدزی ئەم هەموو سەروەت وسامانەو کۆشك وتەلارەت لەکوێ هانی؟ئەتوانی بۆ میللەتی ئاشکرابکەی سەروەت و سامانی بنەماڵە لەکەدارەکەت چەندە وبەچی پەیداتان کرد؟ئەتوانی بۆ ڕای گشتی کوردی ڕابگەیەنی مەسینە هەڵگرەکانتان لەکەرەج بەچی بوونە خاوەنی ئەم هەموو پارەو پولە؟ئەی ئەتوانی مسعودی مەلا لەبری داواکردنی بەڵگەی لەکەداربوونتان بەدزی بەڵگەی ڕاست بخەیتە بەر چاوی خەڵکی کەئەم سەروەت وسامانەتان بەڕەنجی شانی خۆتان پەیدا کردووە؟ باوەڕ ناکەم چونکە بنەماڵەیەکی لەکەدار بەدزی وەك ئێوە نەك گوێ بەسومعەی بنەماڵەکەتان نادەن بەڵکو گوێ بەسومعەی میللەتیش نادەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە