پرۆژەی یاسای (ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان)یان ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندیەکان هەردوو بنەماڵە
Monday, 10/01/2011, 12:00
لە دوو پرۆژەی جیاوازدا پرۆژەی ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان ودەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە هەردووکیان دوو پرۆژەی پێش کەشکراوی بەناو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمە، لە ڕاستیدا گەر لەسەر ئەرزی واقیع بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بەم پێکهاتەی ئێستای هەردوو دەزگای زانیاری وپاراستن ئەبێ وەک پەندە کوردیەکە (ساڵ بەساڵ خۆزگە بەپار بخوازین)و ئەو ئاسۆیەی بەدی ئەکرا بۆ هەتا هەتایە بە خۆری ڕەشی هەردوو بنەماڵە بەری ئەگیرێ،من نازانم بۆ ئەبێ خۆمان لەوە گێل بکەین کە ئۆرگانەکانی هەردوو حیزب جگە لە جلال و مسعود کەسی تر بۆی نیە دەست وەرداتەبچوکترین گۆڕانکاری لەو ئۆرگانانەدا،چما دوو دەزگای هەستیاری وەک پاراستن و زانیاری کەنەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کەسەرۆکەکەی بەرهەمە جلالیشی لەگەڵدا بێت بەبێ ئیجازەی مسعود ناتوانن هەر ناوی پاراستنیش بهێنن،ئەم دوو دەزگایە بودجەیەکی زەبەلاحیان لەبەردەستە لەپارەی گشتی تەنهاو تەنهاش کاریان پاراستنی بەرژەوەندی هەردووبنەماڵەی خائین و تیرۆرکردن و کپ کردنی دەنگە ئازادەکانە.بۆیە ئەم پرۆژەیە یەکێکی ترە لەپیلانە شاراوەکانی تری هەردوو خائین بۆ شەرعیەتدان بەتیرۆرو کارە ناڕەواکانیانبەوپێیەی کەبەپی ی پرۆژەکە بێ ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان دەکەوێتە ژێر هەیمەنەی کێ مسعودی خائین گوایە لەو زیاتر کەسێکی ترنیە ئەو ئەرکە گەورەیە بگرێتە ئەستۆ ئەرکی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان چونکە بٶ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان جاربە جار پێویستیمان بە هێنانی تانکەکانی داگیرکەران دەبێت،بۆیە تەنها گرنتی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکە نەتەوەیی یە سەرەتا دەبێ ئەم پێکهاتەی ئێستای هەردوو دەزگا نەهێڵدرێت وسەرلەنوێ بنیاد بنرێتەوە دەنا دواجار پەشیمانی دادی کەس نادات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست