ئەوکاتەی ڕاستیەکان لەزاری خۆیانەوە دەبیستین
Sunday, 16/01/2011, 12:00
کارکردن لەنزیکەوەو تێکەڵاوبوون لەگەڵ لێپرسراوەکانی جلالیەکان جیا لەوەی ئاگاداری ووردەکاری کارەکانیان دەبین لەهەمان کاتیشدا خوێندنەوەیەکی وورد بۆ کەسایەتی ڕاستەقینەیان ئەکەین،مەلابەختیار،ئازادجندیانی،سەعدی پیرە،سێ کەسایەتی دیاری بەناو مەکتەبی سیاسین یەکەمیان لێپرسراوی دەستەی کارگێڕودووەمیان ووتەبێژی مەکتەب سیاسی و سێ یەمیشیان ئەندامی مەکتەب سیاسی،من لێرەدا باس لەمێژووی کۆنیان ناکەم بەڵکو هۆی ڕاستەقینەی دژایەتی کردنی سەرسەختی ئەمانە ئەکەم بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ،لای هەمووشمان ئاشکرایەکە جیا لەدژایەتی کردنی سەرجەمی لێپرسراوەکانی جلالیەکان بۆ ئەم بزووتنەوەیە هەریەکەو بەپێ ی ڕێژەی خۆی بەڵام ئەم سێ زاتە سەرسەخترین دوژمنی بزووتنەوەکەن و بەتایبەتیش خودی کاک نەوشیروان وباقی تری سەرکردەکانی گٶڕان ئەو ڕاستیەش لەڵێدوانە توندەکانیانەوە درکی پێ ئەکرێن گەرچی ڕاستەوخۆش بەناو ناو ناهێنن،گەر پرسی چاکسازی سیاسی وبەداموودەزگاییکردنی حکوومەت و نەهێشتنی هەیمەنەی حیزب بەسەر حکومەت وبنبڕکردنی گەندەڵی وناعەدالەتی هۆی دژایەتی گۆڕان بێت بۆ هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار ئەوا دژایەتی ئەوان لەو چوارچێوەیەدا نیە وخەمی ئەوان پرسە چارەنوسسازەکانی میللەتەکەمان نیە،بەڵکو ڕکابەرێتی ئەوان لەگەڵ سەرجەم شاری سلێمانیە ئەو شارەی بەقەڵاوپشت وپەنای خۆیانیان لەقەڵەم ئەدا ،بەڵام بێ زانینی ئەوڕاستیەی هەموو دەسەڵاتێکی بۆگەن وگەندەڵ وستەمکار هەر لەم شارەوە کۆتایی بەهەژموونی دەسەڵاتیان ئەهێنرێ وفڕی ئەدرێنە زبڵدانی مێژووەوەچونکەئەم شارە شاری کۆیلەکانی حیزب نیە سەوداومامەڵەیان پێوەبکرێت.بۆیە کینی ڕەشی ئەوان بۆمێژووی ئەم شارەوخەڵکی ئەم شارەوهەموو دڵسۆزانی تری ناوچەکانی تری کوردستانە کەئێستا بوونەتە شوورایەکی پۆڵایین بەچواردەوری ئەو بزووتنەوەیەوەو لەدژی پاوانکردنی دەسەڵات و بێ دەنگکردنی دەنگە ئازادەکاندا دروشمی نا بۆکۆیلەکردنی کۆمەڵگای کوردی ئەڵێنەوە
هەڵسەنگاندنی کەسایەتی ئەم سێ زاتەش لەزاری یەکێک لەدامەزرێنەرانی یەکێتییەوە(عادل موراد)بەیان ئەکەم کەناوبراوشارەزاییەکی باشی هەیە دەربارەی ئەمان تا خەڵکی بزانن کەچۆن لەزاری خۆیانەوە هاوپیشەکانیان هەڵئەسەنگێنن و ڕاستیەکان لەزاری خۆیانەوە ئەبیستن وئەڵێ(ئەم سیانە واتە مەلاو ئازادو سەعدی هەرچەند بەتەمەن گەورەن بەڵام موراهقی سیاسین بەلەبەرکردنی چەند دەقێکی سواوی سەردەمی کۆن خۆیان لێکردووین بەکۆلکە فەیلەسوف و گەر زاکیرەیان بشۆیتەوە دەبێ لەسەرەتاییە وە دەست پێ بکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست