کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتگیری کردنی سەرای ئازادی زامنی سەرکەوتنە..

Thursday, 07/04/2011, 12:00


ئەمڕۆ دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم ئەوڕاستیەی بۆ دەرکەوتووە کەبەردەوامبوونی کۆبوونەوە جەماوەریەکانی ناڕازی لەدەسەڵات لەشارووشارۆچکەکان وبەتایبەتیش لەشاری سلێمانی گەورەترین مەترسین بۆ سەرئایندەی دەسەڵاتی هەردووبنەماڵەی تاڵانکەرو نۆکەر چونکە ڕۆژ بەڕۆژ تادێت خەڵکی ناڕازی لەزیادبووندایەو فراوان بوونیشی وسەرهەڵدانی خۆپیشاندان لەناوچەکانیتر بەتایبەتیش ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی شتێکە ڕوونەدانی مەحاڵەو لەسەر کات و زەمینە ماوەتەوە ،بۆیە دەبینین هەمووهەوڵەکانیان بەوئاراستەیەدایە کەهەرچۆنێك بووە کۆتایی بەو خۆپیشاندانانە بهێنن یان گەر بۆشیان نەکرا سنوورداری بکەن ونەهێڵن بازنەی ناڕەزاییەکان هەمووناوچەکان بگرێتەوە ،دەسەڵاتی تاڵانچی هەمووڕێگەیەك دەگرێتە بەر بۆ ئەو مەبەستە سەرەتا لەڕێی خوێن ڕشتن ودواتریش و تائێستاش بەهەڕەشەو دستگیر کردنی چالاکوانانی خۆپیشاندەران .بۆیە دەبێت بەهەموولایەك پشگیری ئەو کۆبوونەوانە بکرێت وبەردەوامی پێبدرێت ،بەردەوامیەك دوور لەویستی دەسەڵات کەدەیەوێ بەئاقارێکیدا بەرێت ڕووی جەماوەری پێ ناشرین بکات لەبەردەم ڕای گشتی ناوەوەو دەرەوە ئەویش بە ئاراستەکردنی بەکرێگیراوەکانیان وناردنیان بۆ تێکەڵ بوون بەخەڵکی خۆپیشاندەرو نانەوەی ئاژاوەو هەڵکوتانە سەر موڵکی گشتی وزیان گەیاندن پێیان ئەم سیناریۆیەش تاقی کرایەوەو ئەگەری زۆرە لەڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوامی پێبدەن .لێرەدا ئەرکی هەموودڵسۆزانە لەناو هێزەکانی ئاسایش وهێزی پێشمەرگە کەبەهیچ شێوەیەك بەشداری نەکەن لەسیناریۆگڵاوەکانی دەسەڵاتی تاڵانچی ،نەچن بەگژ دایك وخوشک وبراکانیان لەسەرای ئازادی چونکە هەرئەوانەن تێدەکۆشن تا ئێوەش لەسایەی حکومەتێکی نیشتمانیدا بەئەركی ڕاستەقینەی خۆتان هەستن ونەبنە داردەستی دەسەڵاتی دووبنەماڵەی تاڵانکاری وەك مسعودو تاڵەبانی کەهیچ پیرۆزیەکیان بۆ میللەت وئێوە نەهێشتۆتەوەودەیانەوێ ئێوەش لەبەرچاوی جەماوەر ناشرین بکەن وبتان کەنە سەنگەری ڕووبەڕوبونەوەی میللەت کەداجار هەرئێوەو میللەت زەرەرمەندی یەکەمن ودەسەڵاتی تاڵانکەر بەسەرکەوتویی لێی دەردەچێ٠ئێوە ئومێدی میللەتن تاهەموان پێکەوە کۆتایی بە خیانەتەنیشتمانیەکانی هەردووبنەماڵە بهێنرێ وبەهەموولایەك نەتەوەکەمان بەرەو ئامانجەکانی وخەونەکانی بەرین٠



لێرەشەوە ڕاستیەك هەیە کەدەبێت جەماوەری خۆپیشاندەرو هەموولایەك بیزانن ئەوەیە کەنابێت گفتوگۆوکۆبونەوەکانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەهیچ شێوەیەك لەئەرکی دڵسۆزانەو شەرەفمەندانەیان کەم بکاتەوەیا خاویان بکاتەوە چونکە ئۆپۆزسیۆن بەدەر لەهەموان ڕاستی دڕەندەیی دەسەڵات باشتر دەزانێ ودەشزانێ کەهەردووبنەماڵەی تاڵانکەر بێباکن لەخوێن ڕشتنی زیاتری هاوولاتیان، ئامادەییان تێدایە بۆ دەیان جاری ترپەنا بەرن بۆ هێنانی سوپای داگیرکەران تەنها بۆ مانەوەیان وبەردەوامی بەتاڵانکاریەکانیان ،بۆیە ئەوان لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەشێوازی جیا لە جەماوەر هەوڵەکانیان بۆ ڕزگاربوون لەم دەسەڵاتە بەردەوامەو هەموو گفتوگۆکانیش بەو ئاراستەیەدایە ،ئەمە ناچێتە خانەی بەرگری کردن لەهیچ لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن بەڵام ڕاستیەکە کەدەبێت هەموان بیزانن وبەپڕووپاگەندەی دەسەڵات فریو نەخۆن کەبەئامانجی دروسکردنی دیوارێکی پۆڵاینە لەنێوان جەماوەری خۆپیشاندەرو ئۆپۆزسیۆن جونکە هەر وەك لەسەرەتاوە ئاماژەم پێکرد بەڕەخساندنی کات وزەمینەی گونجاو یەکەم کەس ولایەن کەپاڵ دەدا بەجەماوەری تێکۆشەری ڕاپەڕیوی کوردستانەوە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنە چونکە ئەوان خۆیان بەبەشێکی دانەبڕاو لەشەقام دەزانن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە