کێشەکانی یەکێتی لەپەرەسەندندایەو بەرهەمیش کەوتۆتە چاڵەکەوە
Thursday, 10/03/2011, 12:00
کێشە کەڵەکە بووەکانی یەکێتی تادێت لەپەرەسەندندایە،بێ سەرووبەری هەموو داموودەزگا حیزبی وحکومیەکانی سنووری یەکێتی گرتۆتەوە بەهۆی ئەو ململانێ توندەی ناوسەرکردایەتی یەکێتی بەدابەش بوونیان بەچەند بەرەیەکەوە ،ئەویش سەرەنجامی سیاسەتە چەوت وخۆپەرستەکانی تاڵەبانیە کە یەکێتی بەم ڕۆژگارە گەیاندو بەرەولێواری مەرگی ئەبات دەبێت ئەمرۆش باجەکەی ئەدات، بەرهەم ساڵح کوڕە نازدارەکەی هەندەران بەپاڵپشتی تاڵەبانی وبۆ دروست کردنی بەرەیەکی تری سەرقاڵ کردنی سەرکردەکانی شاخ هێنایەوەو بێ ماندووبون گەیشتە ئەوپەڕی پلەی حیزبی وحکومی ،قسەکردن لەسەر ئەوەی کەئەمریکا کاتی خۆی ڕۆڵی هەبووە لەهێنانەوەی بەرهەم دوورە لەڕاستیەوە ئەم پڕووپاگەندانەی جلال تەنها بۆ بەهێزکردنی پێگەی بوولەناو یەکێتی
بۆیە ئەمڕۆ هەلێکی زێڕین بۆ نەیارەکانی بەرهەم هەڵکەوتوەو ئەمجارەیان دەربازبوونی مەحاڵە
بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لەپەرلەمانی کوردستان لەڕێی ووتەکانیەوە دانی بەوەدا نا کەحکومەتەکەی لەوپەڕی بێ دەسەڵاتی وداماویدایە بەهۆی ئەوەی یەکەم لەناوچەی زەرد شتێك ئیعترافی پێناکرێ بەسەرۆکی حکومەت کەناوی بەرهەمە ئەو تەنها بۆ جوانکردن وپەردەپۆشکردنی تاڵانیەکانی پارتی ئەو پۆستەی هەیە،بۆسەلماندنی ئەوڕاستیەش لەبەرامبەر داخستنی زانکۆکانی هەولێر لەلایەن یەکێتی قوتابیانی پارتیەوە لۆش دامابوو نەیتوانی هیچ هەڵوێستێکی وابنوێنی ،لەلایەکی تریشەوە لەسلێمانی فەرمانی دەسگیرکردنی تاوانبارەکانی ئەمنە زەردەکە هەیەو تائێستاش لەزاری نەهاتۆتە دەرێ ئەمڕۆ نەبێ لەبەرامبەر ئەویش هەڵوێستی نەبوو.لەناوچەکەی خۆشی تەنها بۆتەسەرۆکی چەندفەرمانگەیەکی حکومی ودەزگا ئەمنیەکانی لەژێرکۆنترۆڵدا نەماوە لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانی وبەتایبەتیش هێرۆولاهور حکومەتێکی ئەمنی ڕاگەیەنراوەو سەیتەرەیان کردووە بەسەر هەموو دامودەزگائەمنیەکانی سنووری یەکێتی و لەوان زیاتر نەبێ فرمان لەکەس وەرناگرن،
بەرهەم چەند داماو بوو کاتێ ناوی دژەتیرۆری هێنابەڵام هەربۆ ڕازیکردنی بنەماڵە ناوی پێشمەرگەشی تێکرد،بەناوسەرۆکی حکومەتەو نازانێ ڕۆژانە چەند کەس ئەگیرێ وئیهانەئەکرێ وهەڕەشەی لێ دەکرێ،بەرهەم ساڵح خۆشی ئەوڕاستیە باش دەزانێ کەچاکسازی هەرگیز بەوناکرێ نەك لەسنووری زەرد کەزاتی ئەوەناکا لەبەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی بدات بەڵکو تەنانەت لەخودی ناودەزگایەکی ئەمنی سلێمانیش ،بۆیە بەرهەم بەوڕاستیە گەیشتووە کە کەوتۆتە چاڵێکی هەڵکەنراو بۆی دەربازبوونی مەحاڵە لەهەردوو ئەوگەرەکەشدا کەلەبەردەمیەتی جیا لەتاریکی هیچ بەدی ناکا ،گەردەست لەکاربکێشێتەوە هەمووشکستی چاکسازی ودروست بوونی ناڕەزاییەکان دەخرێتە ئەستۆی ئەوو گەر ناکۆکیەکانیش سووربونی خۆی ڕابگەیەنێ بەمانەوەی وەك سەرۆکی حکومەت ئەوا ئەوەندە لاوازی ئەکەن تەنانەت هەرلەماڵەکەی خۆیدا پێی بڵێن سەرۆك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست