لەچاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئاشبەتاڵی یەکێتی بن لەلایەن تاڵەبانیەوە
Monday, 16/05/2011, 12:00
یەکێتی نیشتمانی ئەمڕۆ هەروەك حیزبەکانی تری پاشکۆی پارتی لێهاتووەو هیچ کاریگەریەکی لەسەر گۆڕەپانی کوردستان نەماوەو،دواجار لەبۆتەی پارتیدا دەتوێتەوە لەسەردەستی تاڵەبانی.سەرکردەکانی ئێستای یەکێتی بەهەردووجێگرکەشیەوە گەر گرەو لەسەر یەکێتی دوای تاڵەبانی بکەن خەیاڵیان خاوە چونکە ئاگاداری ئەوە نین کەتاڵەبانی بەر لەمەرگی ولەداهاتوویەکی نزیکیشدا کۆتایی بەحیزبەکەی دەهێنێ وشتێك نامێنێ بەناوی یەکێتی٠یەکێك لەو ئاماژانەی کەتاڵەبانی بەئاشکراولەڕاگیەندنەکانەوە دای بەگوێی هەمواندا ئەوەبوو کەگەورەترین هەڵە لەژیانی سیاسیدا کەکردبێتی جیابوونەوەکەی بووە لەمەلامستەفا گەر سەرکردەکان خۆیان گێڵ نەکەن ئەمە باشترین بەڵگەیە کە تاڵەبانی دەیەوێت ئەوهەڵەیەی کەبەرامبەر بنەماڵەی بارزانی کردوویەتی ڕاستی بکاتەوە بەجۆرێك کەئەوڕاست کردنەوەیە بەرابەر بێ بەهەڵەکەی،تاڵەبانی نەیویست بەئاشکرا ئاماژە بەومەسەلەیە بکات کەڕێککەوتنی لەسەر کراوەو لەوپەیماننامە شەرەفەی نێوان خۆیی وبارزانی واژۆی لەسەرکراوە٠تەحەدای هەمووسەرکردەکانی تاڵەبانی دەکەم گەر ئاگاداری ئەلفێکی ئەو ڕێککەوتنە بن٠
تاڵەبانی ماوەی چەندین ساڵە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەو هەنگاوەی ،دەشزانێ لەغیابی خۆیدا کارێکی ئەستەمە بتوانێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە چونکە بنەماڵەی تاڵەبانی لەو ئاستەدانین کەبتوانن بتوانن جڵەوی دەسەڵات بگرنە دەست بەشێوەی تاڵەبانی وئەوکات ئەگەری دروست بوونی شەڕی نێو خۆی یەکێتیش دێتە ئاراوە لەسەر خاوەندارێتی وسەروەت وسامانی یەکێتی ،بۆیە تاڵەبانی زۆر زیرەکانە کۆنترۆڵی هێزەئەمنیەکانی کردووە کەخۆی لەدەزگای ئاسایش وزانیاری ودژەتیرۆرودەزگا جاسوسیەکانی تردا دەبینێتەوە کە ئەم هێزانە توانای کۆنترۆڵكردنی باروودۆخەکەیان هەیە لەکاتی بوونی هەر یاخیبوونێك کەڕووبدات ،هەردووپرۆژە یاساش بۆ یەکخستنەوەی دەزگا ئەمنیەکان لەچوارچێوەی ئەوپلانەدایە.هێزەکانی تری پێشمەرگەش ئەوەندە کاریگەریان نابێت لەیەکلایکردنەوەی هێز بەلای هەرلایەکدا بێت چونکە ئەم هێزانە هیچ وەلائێکی شەخسیان بۆ کەس نیەو لەحاڵەتی دروست بوونی هەر گرژیەکی نێو خۆی یەکێتیشدا بەشێکی کەمیان نەبێت ئەوانی تر دەڕۆنەوە ماڵی خۆیان، لەلایەکی تریشەوە تاڵەبانی گرنتی ئەوەی پێدراوە لەلایەن بارزانیەوە کەلە کاتە هەستیارەکاندا هاوکاری بکات بەهێز٠
تاڵەبانی دەیەوێت بەم هەنگاوەشی ئەوهیوایانەی بزووتنەوەی گۆڕان ودڵسۆزەکانی ناویەکێتی لەگۆڕ بنێ کەوابزانن بەنەمانی دەتوانن جارێکی تر خاوەندارێتی یەکێتی بگرنە دەست لەژێر ناوی بزووتنەوەی گۆڕاندا،سەرکردە ترسنۆکەکانی ئەمڕۆی یەکێتی ئومێدی ئەوەیان لێ ناکرێ کەبتوانن ببنە ڕێگر لەبەردەم ئەم پیلانەی تاڵەبانی بەڵام ئەوەی کەدەتوانێ ئاواتەکانی تاڵەبانی لەگۆڕ بنێ کادروئەندام ولایەنگرە دڵسۆزەکانە هەروەها خانەوادەی شەهیدەکانە کەتاڵەبانی دەیەوێ بەم هەنگاوەی مێژووی چەندین ساڵەی خەبات وماندووبونی ئێوەبسڕێتەوە وخوێنی شەهیدەکانیش ئەوانەشی مسعودو پارتەکەی دەتیان سوورە پێیان بۆ مشتێك پارە وبەرژەوەندی بنەماڵەکەی هەرزان فرۆش بکات٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست