کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه بانی وبارزانی- به شی دووه م

Thursday, 09/12/2010, 12:00




دوای ڕاگه یاندنی ئه نجامی ڕه سمی هه ڵبژاردنه کان په نجا به په نجا بۆ یه که م جار له مێژووی کوردستاندا حکوومه ت وپه رله مان هاته کایه وه به ڵام چۆن حکوومه تێ سه ره ک وه زیر چه ند ‌ده سه ڵاتی هه بوایه ده بوو جێگره که شی به هه مان شیوه ئه م دیارده یه ش له سه ره وه هاته خوارێ تا ده گات به خزمه ت گوزارێ،به م شێوه یه نه پارتی حسابی بۆ کاربه ده ستانی حکوومی یه كێتی ئه کرد نه یه کێتی نامه ی ئه وانی ئه خوێنده وه تا وای لێ هات هه ریه که یان له شکرێک هاووڵاتیان دامه زراند بۆ خاتری زیاد کردنی لایه نگروو دۆست بۆحیزبه کانیان.سه ره ڕای ئه وه ی ئه وکات ته نها داهاتی حکوومه ت گومرگه کان بووده بوو بۆ مووچه و ئاوه دان کردنه وه ی کوردستان سه رف بکرایه به ڵام ئه گه ر بۆیان بکرایه مووچه که شیان به خه ڵکی ڕه وا نه ده بینی و نه یان ده دا،چونکه هه ردوولا له خه می زیاتر خۆ ده وڵه مه ند و کڕینی چه ک و ته قه مه نیدا بوون.هێشتا ئه وه نده به سه ر ته مه نی حکوومه تدا تێ نه په ڕیبوو که هه ردوولا به ناوی پاراستنی ئه زموونه که مان به ڵام ڕاستر بۆ ڕازی کردنی تورکیای ئه تاتۆرک و ده ست که وتنی مشتێ پاره وچه ک وته قه مه نی شه ڕیان له دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگه یاند و ئه مجاره یان به شێوازێکی تر شه ڕی برا کوژیان ده ست پێ کرده وهو ته نها زه ره رمه ندیش کوڕی هه ژاروو داماو بوو که به سه دانیان له و شه ڕه دا به کوشت داو سه ره ڕای ئه وانه ی له پارتی کرێکاران بوونه قووربانی دواجار به ڕازی بوونی پارتی کرێکاران به مه رجه کانی پارتی و یه کێتی شه ڕه که ڕاگیراو له به یاننامه یه کی تاڵه بانی بۆ هێزه کانی یه کێتی شه ڕ وه ستان ڕاگیراو هه ر له وبه یاننامه یه دا به شه هید ئاماژه ی کرد بوو به قوربانیانی هه ردوولا که بووه هۆی ناڕه زاییه کی زۆری فه رمانده و پێشمه رگه کانی

یه کێتی و شێخ جعفر له بروسکه یه کدا بۆ تاڵه بانی ناڕه زایی ده ربڕی که ئه گه ر هه ردوولا به شه هید ناو ده به یت ئه م شه ڕه له پای چی!!به کۆتاییهاتنی ئه م شه ڕه هه ردوولا پارتی و یه کێتی به هۆی ده ست به سه را گرتنی گومرگه کان هه ر یه که له ناوچه ی خۆی که تاراده یه کی زۆرتر داهاتی لای پارتی زۆرتر بوو به تایبه تی له ده روازه ی ئیبراهیم جلیل تا ده هات نیوانیان خراپ تر ده بوو به تایبه تی دوای ئه وه ی جارێکی تر نێوانی پارتی و پارتی کرێکاران تێک چبوه وه یه کێتی ئه م جاره یان هاوکاری پارتی کرێکارانی ده کرد به چاره سه ر کردن و داڵده دانی برینداره کانی پارتی کرێکاران و ئاسان کاری هاتوو چۆیان

که بێ گوومان پارتی به هه موو ئه مانه ی ئه زانی وهه موو ئه م زانیاریانه شی ده گواسته وه بۆ حکوومه تی توورکیا، له ملاشه وه پارتی له تۆڵه ی ئه وه یارمه تی دارایی پێشکه ش به بزووتنه وه ی ئیسلامی ئه کرد تا وای لێ هات هه ر به هاندانی پارتی بزووتنه وه شه ڕی له دژی یه کێتی به رپاکرد سه ره تای شه ڕه که ش له پشده ره وه سه ری هه ڵداوبه به دیل گرتنی ڕابه ریان کۆتایی به و شه ڕه ش هات وتاڵه بانی معزز مکڕم مه لا عوسمانی ڕابه ری له سه ر داوای پارتی ئازاد کرد ،هه ر له و سه روو به نده شدا بوو که له لایه ن عمر چاوشینی پارتی له نا و شاری سلێمانی ٥ پێشمه رگه ی یه کێتی کوشت و هه ڵهاتبوو بۆسه رکردایه تی بزووتنه وه له سه ر ئه شکه وتان و به نزیک بوونه وه ی هێزه کانی یه كێتی به ئومێدی ده ربازبوون ئه وێ ی به جێ هێشتبوو به ڵام له که مینێکی هێزه کانی یه کێتی کوژرایه وه هه روه ها له م شه ڕه شدا به ده یان ڕۆڵه ی فه قیرو هه ژار کرایه حه زوو ئاره زووه کانی تاڵه بانی.ئیتر ڕۆژ به ڕۆژ کاتی نزیک بوونه وه ی شه ڕی نه گریسی تاڵه بانی وبارزانی له ئاسۆدابوو ئه میش به هه مان شیوه و به بیانووی

چه ند دووکانێکه وه ئاگریان له ماڵی خه ڵکی به رداو به هه زاران جه رگیان سووتاندوو تا ئێستاش چاره نووسی سه دان که س دیا رنیه،هه موو خێرخوازان تکاو ڕجای ئه رزوو ئاسمانیان کرد سوودی نه بوو چونکه ئاماده کاری بۆ کرابوو له لایه نی هه ردوولاوه،تاڵه بانی له ده ره وه ته وجیهاتی ئه داو بارزانیش له ناوه وه ئه گه ر شه ڕانگێزی ئه ودوانه نه بوایه چۆن وا با ئاسانی جڵه وی هێزه کانیان له ده ست ئه دا

هه ر وه ک بارزانی ئه یووت که من مام جه لال بێ تاوانین، دیاره من ئه و شاهیدیه تان بۆ ئه ده م که بێ تاوانیه که ی ئێوه له وه دایه که نه تان توانی هێزی سوریا و ئوردن بێنن بۆ ڕۆڵه کانمان ،ئه ی ڕوو ڕه شی

خائینانه به فرمانی کێ بوو پاسداروو جه ندرمه و تانک حورمه ت و که رامه تی ئه م گه له یان پێشێل کرد.به داخه وه به م قسانه یان گه وره ترین بێ حورمه تی به رامبه ر قوربانیانی شه ڕی جلال و مسعودوگه له که مان ئه که ن،هه ر له م ساته وه خته دا بوو که هێزه کانی مسعود له مپه ڕی هه رێم بۆ ئه و په ڕی هه رێم به خاکی ئێراندا ئه هاتن و ئه چوون وئه گینا مه گه ر گێلێکی وه کو جلال و مسعود نا زانێ که چۆن هێزێکی گه مارۆ دراوی ته نها سنوور ئاوه ڵا له کوێ وه ئیداره ئه درێ و ئه ی تۆپ خانه ی مسته فای باوکت له هه ڵه بجه به جێ مابوو تۆپ بارانتان پێ ئه کردوو ده ستان له که س نه ئه پاراست.ئه ی خۆ ئه وکات ڕاجیمه تان نه بوو تا بڵێ ی ئه ویش له قوتابخانه که ی مچه وه بۆم به جێ ماوه.له م سه روو با نده دا جوندوڵێش که سه ر به ئه دهه م بارزانی بوون له گه ڵ سوپای پاسداران ئه وانیش له شه ڕدا بوون له گه ڵ یه کێتی ،پارتی له و کاته دا جوندوڵاو به ره ی هه ڵه بجه ی به کار ئه هێنا بۆ که م کردنه وه ی گوشاره کانی هێزه کانی یه كێتی له به ره کانی تردا به ڵام ته نها شتێک که پارتی شێت و هار کردبوو که خه ڵکێکی زۆریشیان له سه ر به کوشتدا شاری هه ولێر بوو، هه ر له م کاته شدا بوو که تاڵه بانی هه موو هه وڵێکی خسته گه ڕ نه ک ته نها بۆ بێ لایه ن کردنی ئێران له شه ڕه کان به ڵکو بۆ هاوکاریش ئه ویش هه موو هاوکاریه کیان بکات
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە