کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەئاگاداری بەرهەم ساڵح لەبری دادگاییکردن بکوژەکان ئازادئەکرین

Sunday, 20/03/2011, 12:00





ماوەی مانگێك زیاترە خۆپیشاندان بەردەوامەو لەبەرامبەر داواکاری خۆپیشاندەران ،لێپرسراوانی حیزبی وحکومی دەسەڵات بەسەرۆکی تەزویری هەرێمێشەوە بەڵێن ئەدەن کەداواکاری خەڵکی جێبەجێ بکەن،زۆرێك لەنوسەرە بەڕێزەکانی کوردستان پۆست وخۆشم هەرگیز باوەڕمان بەبەڵێنەکانی دەسەڵات نەبووەو نیە ،هەمیشەش ویستومانە ڕووی ڕاستەقینەی ئەم بەناو سەرکردانەی ئەمڕۆ دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە بۆ خەڵکی ئاشکرا بکەین،ئەم بەناو سەرکردانەی کەلەبەرامبەر ڕاگەیاندنەکان وخەڵکی گفتی قەبەو زل بەمیللەت ئەدەن دەسەڵاتی پاسەوانێکی تاڵەبانی وبارزانیان نیە ،ئەمانە ئەوەندە بەچاوێکی سووك سەیر ئەکرێن لەلایەن هەردووبنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی مرۆڤ شەرم ئەکات باسیان بکات.یەکێك لەو بەناوسەرکردانەی هەمیشە نیوەی کاتی لەبەردەم کامێراکانی ڕاگەیاندن بەسەر ئەبات لەبری ڕاییکردنی ئیش وکاری خەڵك بەرهەم ساڵحی بەناو سەرۆکی حکومەتە

بەرهەم ساڵح وای لێهاتووە قسەی تابەردەرکی ماڵەوەیان بڕ ناکات هەمووبەڵینەکانی وەك بڵقی سەرئاووایە ،بەرهەم خۆی ڕایگەیاند کەهەمووداواکاریەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکات یەکێك لەوخاڵانەی داوای دەکەن تەسلیم کردنی بکوژەکان وئەنجامدەرانی سووتاندنی کەناڵی نالیایە،سەرۆکی حکومەتێك نەتوانێ ئەندامێکی دژەتیرۆر دەستگیر بکات یان ئەندامێکی پارتی ڕادەستی دادگا بکات دەبێ سوودی چی بێ خەڵکی لەسەر چ بنەمایەك باوەڕ بەعەهدو بەڵێنەکانی بکەن وگرەنتی چیە بۆ بردنە سەری بەڵێنەکانی.بەرهەم ساڵح نەك نەیتوانی بکوژووتاوانباران تەسلیم بەدگا بکات بەڵکو بکوژەکان لەزینداندا ئازاد ئەکرێن سەرەڕای ئاگاداربوونیشی ناتوانێ ڕێگری بکات لەبەربوونیان .یەکێك لەوتاوانبارانەی کەلەلایەن خەڵکیەوە گیراو تەسلیم بەئاسایش کرا تالیب بوو کەبکوژی ئومێدەو چەندین کەسی تریشی بریندار کرد لەخۆپیاشندەران لەبەردەم مزگەوتی گەورە.ئەم تاوانبارە یەکێکە لەوانەی کارمەندی ئاسایشی مەکتەب سیاسیەکەی تاڵەبانیە لەبری دادگایی کردنی ناوبراوو وەرگرتنی سزای ڕەوای خۆی لەپای کوشتن وبریندارکردنی خەڵکی بێ چەکدا لەلایەن مەکتەب سیاسیەوە فەرمان کرا بەئاسایش کەئازادی بکەن،ئێستا ناوبراو لەزینداندا نەماوەو بۆ چارەسەرکردنیشی لەولێدانەی لێیدرا لەلایەن خەڵکیەوە لەبەردەم مزگەوتی گەورە لەلایەن مەکتەب سیاسیەوە پارەیەکی باشی بۆ سەرف کراوە

دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە بەهیچ شێوەیەك ناچنە ژێر باری تەسلیم کردنی بکوژان ئیتر دەبێت خەڵکی چاوەڕێی چی لەم خائینانە بکات جگە لەکوشت وبڕو یاری کردن بە هەست وسۆزی جەماوەر.بەرهەم ساڵحی ناموبارەك دەبێت چ دڵێکی بەوپۆستەی خۆش بێت کە دەسەڵاتی بەسەر کارمەندێکی ئاسایشی مەکتەب سیاسیەکەیدا نیە وبەبەرچاویەوە ئازاد ئەکرێ وهیچ هەڵوێستێك وەرناگرێ.بەرهەم وهاوشێوەکانی جگە لەنۆکەری کردن بۆ بنەماڵە هیچ دەسەڵاتێکیان نیە .دەنا دەبێت نهێنی چی بێت کەئەم هەموو بەناو سەرکردەیەی پارتی ویەکێتی لەئاست دووکەسی نەفس نزمی وەك مسعودو تاڵەبانیدا چۆك دابدەن وزاتی ئەوەیان نەبی قسەلەقسەیان نەکەن ونەتوانن هیچ بڕیارێك بدەن بێ ڕەزامەندی ئەوان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە