کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وبەتایبەتیش نەوشیروان مستەفا

Saturday, 29/01/2011, 12:00



جۆش وخرۆشی میللەتانی برسی وگیرۆدەی دەستی دەسەڵاتە تاک ڕەوەکان ودزووجەردەکان بەردەوامی هەیە ولەچاوەڕوانی ڕۆژی ڕزگاری ئەم گەلە داماوو خێر لەنەدیوەی خۆمانداین کەلەئان وساتدایە،گڕووتینی كڵپەی شۆڕشی برسیەکان جەستەی بۆگەنی دزووجەردەکانی ئەم ‌هەرێمەیان گەرم کردووە ولەهەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکن بۆ دەربازبوونیان لە چارەنوسی ڕەشیان،جلالی خائینی گەورەو گەورەدز وپارێزەری عێراقی بەعس وسفرەداخەری خوانی بەعسیەکان بۆ دەربازبوون لەم دۆخەو خامۆش کردنی میللەت لەبەکارهێنانی دواکارت نزیک بۆتەوە ،جلالی خائین بۆ ئیدامەدان بەدەسەڵاتیان ئامادەی هەموو سازشێکی نەتەوەیی وشەخسیە،بۆیە پێویستە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ئەوڕاستیە بزانن کەجلالی خائین لەبەرامبەر بێ دەنگکردنی شەقامی کوردی وئاوکردن بەوئاگرەدا وتاپۆکردنی کورسی دەسەڵات لەلایەن هەردووبنەماڵەی خائینی خۆفرۆش بۆهەتاهەتایەلەهەوڵی بەکارهێنانی دواکارتی (کارتی بزووتنەوەی گۆڕان)ە،خەڵکی تازە لەوبێئاگاییە دەرچووە کەدەسەڵاتداران لەپشت پەردەوە پیلانەکانیان جێبەجێ بکەن،هەوڵەکان لەپەیوەندی کرندان بەبزووتنەوەی گۆڕان بۆخاتری ڕزگاربوونیان بەپاساوی پڕووپووچی بەرژەوەندی نەتەوەییمان

بۆیە پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان وبەتایبەتیش نەوشیروان مستەفا نەبنە پارێزەری بەرژەوەندیەکانی دووبنەماڵەی خائینی خۆفرۆشی وەک جلال ومسعود،نەچنە بەرەیەکەوە کەدژی میللەتە،چونکە بەتەنها جلال ومسعود بەسەرکەوتویی لێی دەردەچن و خۆری بزووتنەوەکەت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە