کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگای زانیاری کارە هەواڵگریەکانی کەهەموولایەك داوای مانەوەی دەکات

Sunday, 13/02/2011, 12:00


دەزگای هەواڵگری زانیاری تاڵەبانی دەبێت هونەری مانەوەی چی بێ واهەموولایەك بەگۆڕانیشەوە داوای مانەوەی ئەکەن،دەبێت تائێستا چ پلانێکی گەورەی ئاشکراکردبێ کاتاێستا نەمان بینی یەکێک لەلێپرسراوەکانی ئەو دەزگا هەواڵگریە بۆ خەڵکی ئاشکرابکات تامیللەتیش داوای مانەوەی بکات ،لێرەدا ناتوانرێ هەمووشتێك باس بکرێ تا ئەو بەرگری کردنانەی هەمووان پووچەڵ بکاتەوە بەڵام لێرەدا باس لەو کارو ئەو ناوچانە ئەکەین کەدەزگای هەواڵگری زانیاری قورسایی چالاکی خۆی تیا ئەنجام ئەدات وئەو هەمووپارەیەی لەمیزانیەی حکومەت بەبەلاش بەهەدەری دەدات

دەزگای هەواڵگری زانیاری قورسایی کارووچالاکیەکانی ئێستای لەناو هەرێمدایە ئەمەش بەهۆی بوونی بزووتنەوەیەك کەبە‌هەڕەشەیەکی گەورەی ئەزانن بۆ سەر یەکێتی ڕاستتر بنەماڵەی تاڵەبانی ،ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کەحیزبەکانی تریان فەرامۆش کردبێ وچالاکیە هەواڵگریەکان ئەوانیش نەگرێتەوە ،‌تەنانەت حیزبەکانی پارچەکانی تری کوردستانیش دەگرێتەوەو پارەیەکی ئێجگار زۆر سەرف دەکرێت بۆ سەرچاوەو هەوڵەکان بۆ پەیداکردنی سەرچاوەی ناوخودی ئەوحیزب ولایەنانە،دەزگای زانیاری تەنانەت لەناوخودی حیزبەکەشی سەرچاوەی زۆرووزەوەندی هەیە لەگەڵ داموودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا،ڕۆژانە ڕاپۆرتەکان دەگەنە دەزگا هەمووشی لەسەر حیزب وکەسەکان وفەرمانگەکانە،گەر بەووردی لەو ڕاپۆرتانە ووردبینەوە دەبینین تەنها وتەنها مەبەست لێی پارەپەیداکردنە چونکە هیچ کام لەو ڕاپۆرتانە نەلەدوور نەلەنزیکەوە پەیوەندیان بەئاسایشی نەتەوەییە وە نیە زۆربەی زۆری بۆمل شکاندن و کینەی شەخسیە گەر بەدواداچونی بۆبکرێت نیوەی زیادی ئەوڕاپۆرتانە هەڵەن وئیجرائاتی هەڵەی لەسەر ئەکرێ ،تەنانەت وای لێهاتووە گەر یەکێک جنیوێ بەتاڵەبانی بدات لەپاڵ جنێوەکەدا تۆمەتی تری بۆ ددروست دەکرێت ،لەئێستاشدا تۆمەت دانە پاڵ کەسێک بەوەی کەگۆڕانە بەسە بۆئەوەی لەکارەکەی دووربخرێتەوە

یەکێك لەو کارە هەواڵگریانەی تری دەزگا کەلەم ڕۆژەدا سوودێکی گەورەی هەیە بۆ تاڵەبانی وبنەماڵەکەی وخۆشەویستکردنی لای ئاغاکانی لەتاران و تورکیا هەرپ.ك.ك وپژاکە،ئەم دەزگا هەواڵگریەی تاڵەبانی هەماهەنگی هەیە لەگەڵ هەردووکیان ونوێنەری بۆ داناون بەڵام ئەوەی لای ئە دووپارتە نەزانراوە ئەم دوونوێنەرە هەردووکیان کادری دڵسۆزی دەزگای زانیارین وهەریەکەیان خەڵکی ئەو سنورانەن کەشارەزای تەواوی ناوچەکەن کەئەمە کارئاسانیەکی زۆر باشیان بۆ دەکات کەتەنها بەبینینی جارێکی بنکەو بارەگاکان شوێنەکان لەسەر نەخشە دیاری بکەن،تالەبانی ئەم زانیاریانە لەبەرامبەر دەسکەوتی تایبەتی زیاتر وپشتگیری زیاتر پێشکەش بەهەردوو دەوڵەت دەکات،ئەمە جیا لەو زانیاریانەی لەسەر حیزبەکانی تر پێیان دەدرێت

ئەمە بەشێکی هەرە گەورەی کارووچالاکیە هەواڵگریەکانی دەزگای زانیاریە کەداوای مانەوەی دەکەن،دەزگایەك لەژێر هەیمەنەی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ بەرژەوەندی تاڵەبانی ،دەزگایەك بۆ دابەشکردنی وێنەی خائینێکی وەك بارزانی،شیرینی دابەش کردن لەکاتی سەرکەوتن بەسەر ئەو بزووتنەوەیەی کەمانەوەی ئەو دەزگایە بە زەروری ئەزانێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە