کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خامۆش کردنی شەقام لەئەستۆی کێدایە..کێ بەرپرسیارە؟

Friday, 29/04/2011, 12:00







ڕق وتووڕەیی چەندین ساڵەی پەنگ خواردوو لەهەناوی هەرتاکێك لەتاکەکانی کۆمەڵگە لەبەرامبەر دوودەسەڵاتە تاڵانچیەکەی هەرێمی دووکەرت ودزینی سامانی میللەت بەئاشکراو بەبەرچاوی هەموانەوە.هەروەها خۆشگوزەرانی ماڵومنداڵی دزەکان بەپارەی خەڵکی وخوێنی شەهیدان لەبەرامبەردا بێ کاری وهەژاری وبێ کەرامەتکردن بەمیللەت هەمووئەمانە لەڕۆژی ١٧ی شوباتدا تەقینەوەی بەڕووی ئەودەسەڵاتە بێ باکەدا لێکەوتەوە. لەبەردەم بارەگای گەورە دزی کوردستان مسعودی پەروەردەی دەستی بێگانە گەنجانی شار خەڵتانی خوێن کران بەبیانووی ئەوەی چەند بەردێکیان گرتۆتە بارەگاکەیان ،ئەو پاساوەی جاشەکانی مسعود بێ نرخترین پاساوە بۆئەوەی هاووڵاتیانی خۆت وهاوزمانانی خێرلەدەسەڵات نەدیوی هەرێمەکەمان خوێنی بڕژێت ،لەڕاستیدا ئەمە نەخشەبۆکێشراوی هەردوودزەگەورەکەی کوردستان بوو بۆچاوترساندنی خەڵکی تا ئەمانیش وەك بەعسیەکان بەهەمان ڕەفتارووکردەوە تۆقێنەرەکانیان ئیدامە بەدەسەڵاتی بەعس ئاسایان بدەن.گەرچی خۆپیشاندان لەدووڕۆژی دواتریشدا بەهەمان تووڕەیی ڕۆژی یەکەم وبگرە زیاتر بەردەوام بوو وەلێ ئەمجارەش جاشەکانی جلالیش هاتنە سەنگەری ڕووبەڕوی میللەت وئەوانیش هاوشێوەی براجاشەکانیان خوێنی خەڵکیان ڕشت وبەربوونە گرتن ولێدان٠

دواجار دوای سێ ڕۆژ لەخوێن ڕشتن بەبەرنامە ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بەبەشداری دەسەڵاتی خوێن ڕێژوولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەکۆکردنەوەی خەڵکی لەبەردەرکی سەرا جێگیر کران تا بەهۆیەوە بتوانن تاڕادەیەك تووڕەیی خەڵک هێوربکەنەوە ولەوێوە داواکاریەکان بەشێوەیەکی مەدەنی وشارستانیانە بگەیەننە دەسەڵات بەڵام مامەڵەی شارستانی ومەدەنی لەبەرامبەردەسەڵاتێکی خوێن ڕێژی بەعسی وەك ئەمانە؟خۆجیاکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن لەمیللەت گەورەترین هەڵەوئەوئاکامە بووکەئەمڕۆ خۆپیشاندان پێی گەیشت بەخۆشیانەوە ،چونکە دەسەڵات وای دەخواست وبۆشی چووە سەر لەترسنۆکی ئۆپۆزسیۆن ،گەر بیانووی ئۆپۆزسیۆن بۆئەوە بێت کەخوێن نەڕژێت، خوێن ڕژا،میللەت کەرامەتی ئەتککرا،ڕەشبگیری کرا،ئیهانە بەموقەدەساتی گەل کرا کەچی ئەمان هەر نەرموونیان بوون وگفتوگۆیان لەگەڵ ئەنجام ئەدان سووریش ئەیانزانی دەسەڵات نەك هەرگاڵتەی بەئۆپۆزسیۆن وداواکاریەکانیان دێ بەڵکو گاڵتەی بەمیللەتیش دەکرد کەچی ئۆپۆزسیۆن هەرچاوەڕوانی ئەوەیان لەدەسەڵات دەکرد بەڵکو خوادڵی نەرم بکات ودەستی ئاشتیان بۆ درێژ بکات ،بەڵام دزەکان لەپاڵ دای هێورکردنەوەی باروودۆخەکە لەخۆئامادەکردندا بوو بۆ ئەولەشکرکێشیەی کەوەك سوپای بەعس دایان بەسەر شارووشارۆچکەکاندا وبەدڕندەترین شێوە بەربوونە گیانی میللەت وکۆتاییان بەوخۆپیشاندانە شارستانیانە هێنا کەئۆپۆزسیۆن هاواری بەئاشتی ئاشتی بۆدەکرد بەزەبری پۆستاڵ زەردەکانی جەلال کۆتایی هات٠

چەندین داواکاری و سەدان وهەزاران بانگەواز ئاراستەی ئۆپۆزسیۆن کرا کەباچیتر شەقام بێ پشت وپەنا نەبێت وگوشارەکان زیاتر بکەن بۆ سەردەسەڵات گەربەئاشتی کردی بەئاشتی گەر بەهێز کردی بابەهێز وەڵامی بدرێتەوەو تێکەڵ بەمیللەت بن بەڵام ئەوان گوێ وچاویان هەرلای دەسەڵات بوو نەگوێیان لەمیللەت گرت ونەباکیان بەوبانگەوازانەبوو کەداوای ئەوەیان لێ دەکردن باکات نەبەخشنە دەسەڵات بەدانیشتنە بێ بەرهەمەکانیان ،بۆیە دواجار هەموومان ئەمڕۆ ئاکامی ئەو هەڵوێستە هەڵانەی ئۆپۆزسیۆن دەبینین کەچۆن دەسەڵاتی عەسکەرتاریەتی تاڵەبانی کۆنترۆڵی شەقامی کردووەو لەولاشەوە لوولەی تفەنگەکانیان ڕووەو ئۆپۆزسیۆنەو پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکە داناوەوچاوەڕوانی فەرمانی کۆتایی پێهێنانی ئەوانیشن دەبێت ئۆپۆزسیۆن ئەوەش بزانن دەسەڵاتی تاڵانچی ئێستا لەغیابی خۆپیشاندان وچۆڵی شەقامدا هەمووهێزووتوانای ئاراستەکردوون ولەچاوەڕوانی ئەوەدان یان مل ئەدەن بۆ دانوستاندن یان دەبێت چاوەڕوانی هەمان چارەنوسی شەقام بکەن چونکە بەڕاستی تەنها سەرکەوتوو لەم هەڵوێستەی ئێوە لەیەکەم ڕۆژەوە تائەمڕۆمان تەنها دەسەڵاتەو بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەوبەئاکام گەیشتنی خۆپیشاندانەکان بەم قۆناغی سڕ وبوونە تەنها لەئەستۆی ئێوەدایە٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە