ئێمە جامانەی سوورمان تەنها لە ملی بەعسیەکان و سەری مسعودییەکاندا بینیوە
Monday, 21/03/2011, 12:00
دواجار مسعود بارزانی خۆی پێنەگیراو لەسەر سووتاندنی جامانەی سوور هاتەدەنگ ووەکو بڵێێ کێشەی ئەمڕۆمان بەتەنها ئەو جامانەیەیە کەمسعودو مسعودیەکان لەسەریان ناوە،پیرۆزی جامانەی سوور گەر بەلای بنەماڵەیەکی خائینەوە هەرمانایەکی هەبی ئەوە بەلای میللەتەوە شتێکی تردەگەیەنێ بەتایبەتیش خەڵکی شاری سلێمانی کەبەبینینی هەرجامانەسوورێك خوێنی ڕۆڵەیەکی ئەم شارەمان بەبیردەخاتەوە هەرلەسەردەمی سەددامی گۆڕ بەگۆڕ تادەگاتە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان،هەمووخەڵکی سلێمانی شاهیدی ئەوەن کەبەعسیەکانی سەددام بەتەنها لەم شارەدا جامانەی سووریان لەمل دەکردو هەر بەو جامانە سوورەوە ڕۆژانە رەشبگیریان دەکردو تەعدایان لەخەڵکی دەکرد،هەر بەو جامانە سوورانە بوو کەشەوانە هەڵیان دەکوتایە سەر مالەکانی شاروو تێکۆشەرانیان ڕاپێچی پەتی سێدارە ئەکرد،هەر بەوجامانە سوورانەبوو بەڕۆژی ڕووناك گەنجەکانی شاریان ڕیزدەکردوبەبەرچاوی خەڵکەوە گووللە باران دەکران هەرئەوجامانە سوورانەبوون میللەتیان ئەنفالکردو هەڵەبجەشیان کیمیابارانکرد،ئێمە تەنها جامانەی سوورمان لەملی بەعسیەکان وملازم موحسینەکانا بەدی ئەکرد،دوای کۆتایی هاتنی سەددامیش هەر جامانەی سوور بوو کرایە کفنی وخرایە ژێر گڵەوە
ئەمڕۆش هەر لەم شارەداو هەر بەدەستی جامانە سوورەکان ئەمجارەیان بەعسیەکان نا مسعودیەکان گەنجانی شار خەڵتانی خوێن کرایەوەو گەورەترین تاوان ئەنجامدرا.هەرمسعودیەکان بوون بەجامانەی سوورەوە لەشکرکێشیان کردە سەر شاری سلێمانی وخەڵکی شاریان ڕووبەڕوی گرتن ولێدان وتەعدا کردەوە،هەرئەوجامانە سوورانەن هەولێرو دهۆك وزاخۆیان کردۆتە زیندانێکی گەورەو ئیهانە بە مرۆڤەکانیان دەکەن وئازادیەکانیان لێ زەوت ئەکەن،ئەمڕۆش هەر تۆی جامانە سووری سووکایەتی بەخەڵک وداواڕەواکانیان دەکەی ،تۆی جامانە سووری پارەی میللەت دەدزیت وبەرەو بانکەکانی دەرەوەی ئەبەی،تۆی جامانە سووری بوویتەتە نۆکەری بێگانەو خاك وشارمان دەفرۆشی.هەرتۆی جامانە سوور بووی بەعسیە جامان سوورلەملەکانت هێنایە سەر هەولێرو ئێستاش شانازی بەو ڕۆژەوەدەکەی.ئەمە مێژووی ئەو میللەتەیە بەدەست جامانە سوورەکانەوە بۆیە ئێستا تفی لێ دەکات وبەنەعلەتی دەکات،ئێمە دەبێت لەبری هەرخوێنێکی ڕژاو بەدەستی بەعسیە جامانە سوور لەملەکان وجامانەبەسەرسوورەکانی مسعودیەکان هەمووڕۆژێك لەبری دانەیەك سەد جامانەی سوور بسوتێنین وبیخەینە ژێر پێڵاوی دایك وباوك وخوشک وبرای شەهیدەکان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست