تاڵەبانی لەترسی کودەتای ناویەکێتی ناوێرێ سلێمانی جێبهێڵێ
Monday, 04/04/2011, 12:00
لەدوای تێپەڕینی چەندڕۆژێك بەسەر خۆپیشاندانەکان ودوای بێدەنگیەکی گوماناوی تاڵەبانی بەهەڵەداوان گەڕایەوە سلێمانی،گەڕانەوەی تاڵەبانی لەبۆ خاتری چاوی کاڵی مەسعود نەبوو لەخەمخۆریشیەوە نەبوو بۆ هاووڵاتیان بەڵکو لەترسی کودەتای ناویەکێتی بەسەریداو دوورخستنەوەی لەگۆڕەپانەکە بەپەلە گەڕایەوە ،تاڵەبانی بەرژەوەندی بنەماڵەکەی وادەخوازێ بۆ بەرگرتن بەهەر ئەگەرێکی پیلانی لابردنی لەسکرتێری یەکێتی کە بەتەواوەتی بچێتە پاڵ بارزانی وپشگیری بکات ووەکو نوێنەرێکی خەمخۆری بنەماڵەی بارزانی لەبری ئەوان بەگژ میللەت وئۆپۆزسیۆندا بچێتەوە بەتایبەتیش بزووتنەوەی گۆڕان دوای ئەوەی هەمووبارەگاکانی لەسنوری پارتی سووتێنراو تاڵان کرا،یەکێك لەکێشە سەرەکیەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان ویەکێتی بۆ گەیشتن بەهەر ڕێککەوتنێك لەپێش خۆپیشاندانەکانەوە تائەمڕۆش خودی تاڵەبانیە وەلەکاتی خۆیدا زۆر باس لەیەکگرتنەوەی گۆڕان ویەکێتی ئەکرا ودواتر بێدەنگی لێ ئەکرا ئەمیشیان هۆکارەکەی هەر تاڵەبانی بوو چونکە مەرجی یەکەمی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەکگرتنەوەیان لادان ودوورخستنەوەی تاڵەبانی بوولەیەکێتی کەبەسەرچاوەی هەموو نەهامەتیەکانی یەکێتی ئەزانی وهۆکاری ڕۆژبەڕۆژ بچوکبوونەوەی یەکێتی بوولەبەرامبەر پارتی.زۆربەی هەرەزۆری سەرکردەکانی یەکێتیش ئەوڕاستیە دەزانن هەر بۆیەش هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە چونکە لەوبڕوایەدان کەیەکێتی ئەمڕۆ بێ تاڵەبانی دەچێتەوە دۆخی جارانی خۆیی وچیتر ڕێگە بەپارتی نادرێ وەك تەنها هێزی یەکەمی باڵادەست رەفتار بکات وبڕیار بەدەست وحاکمی یەکەم بێت،تەنها هۆکاریش لەم کاتەدا بۆ ئەنجام نەدانی بەندێکی ئەوڕێککەوتنەی نێوانیانە کەلەبەرامبەر خزمەتەکانی تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی بارزانی ئەوانیش بەرگری لێ بکەن،دیارە بەدەر لەم ڕێککەوتنەش لەبەرژەوەندی پارتیدانیە کەجیا لەتاڵەبانی کەسی تر باڵادەستی یەکەم بێت لەناو یەکێتی چونکە بەدیلی تاڵەبانی هەرگیز ڕازی نابن بەوباروودۆخەوببینی یەکێتیەکی بێکاریگەر لەئاست ڕووداوەکانی هەرێم
تاڵەبانی ئەمڕۆ بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین پشگیری بۆ خۆیی وبنەماڵەکەی دەست کردووە بەکۆبوونەوە حیزبیەکانی وبەرهەمی بێدەسەڵاتیشی کەنار خستووەو هەرخۆشی سەرووکاری لەتە حکومەتەکەی دەکات ودەزگا ئەمنیەکانیشی لەژێر ڕکێفی خۆی داناوەو بەفەرمان وبەرنامەی خۆی کاردەکەن،هەروەها دەبینین لەپاش گەڕانەوەی لەئێران دیسانەوە دۆخەکەی ئاڵۆزکردو ئێستاش کەوتۆتە دەستگیرکردنی چالاكوانە دیارەکانی پیاوانی ئایینی کەبەشداری ڕاستەوخۆی خۆپیشاندانەکانیان کردووەو ووتاریان پێشکەش کردووە بەجەماوەرو هانی جەماوەریان داوە بۆ بەردەوامی خۆپیشاندان بەشێوەیەکی هێمنانە ئەمیش بەو ئامانجەی ئەوانیتر چاوترسێن بکات وزاتی ئەوەنەکەن بچنە ناو خۆپیشاندەرانەوەوهەنگاوی دوژمنکارانەی تریشی بەدەستەوەیە.جیالەمەش تاڵەبانی ئەمڕۆ جیا لەیەک دووسەفەری دەرەوەوبەغدا زات ناکات سلێمانی بەجێبهێڵێ لەترسی ئەوەی نەکا بەدوورکەوتنەوە لەسلێمانی ببێتە هۆی دوورکەوتنەوەی یەکجارەکی لەیەکێتی وگەڕانەوە بۆ باوەشی بنەماڵەی بارزانی چونکە دڵنیایە کە سەرکەوتنی لادانی لەسکرتێری یەکێتی پارتیش کاری بەکەوڵەکۆنێکی وەك ئەو نابێ و دواجار دەخرێتە زبڵدانەوە٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست