کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شانۆگەری دوای هەڵبژاردن

Monday, 03/01/2011, 12:00


لەسەرووبەندی دروستکردنی حکومەتی نوێ ی عێراقدا لەهەموو لایەکەوە ولەهۆکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و جیهانیدا یەکێک لەگەورەترین ئەو دەستکەوتانەی کەهەردوو حیزبی دەسەڵاتدار وەک منەت ودەستکەوتێکی خۆیان بەردەوام باسیان لێوەدەکرد ئیمزاکردنی وەرەقەی کوردی بوو لەلایەن مالیکی و بەڵێندانی بەقەولی خۆیان بەجێ بەجێکردنی کەهەرلەسەرەتاوە هاوپەیمانی شیعەکان ئەو خاڵەیان پەسەند نەکرد کەباس لەوە دەکات کەبە کشانەوەی لیستی کوردستانی لە حکومەتی عێراق حکومەتی عێراق هەڵدەوەشێتەوەو وەک خۆشیان هەردوو حیزبەکە باسیان لێوە کردووە کەهەر ١٩ خاڵەکە هەمووی تایبەت نیە بەداواکاری کورد بەڵکو هەندێکی پەیوەندی بەخودی عێراقەوە هەیە.بەڵام ئەوە چەند ڕۆژێکە حکومەت دروستکراوە بۆ چەند جارێک لەلایەن چەند ئەندام پەرلەرمانێکی خودی هەردوو حیزب باس لەوە دەکرێ کەهیچ گرنتیەک نیە بۆ جێ بەجێ کردنی تەواوی خاڵەکانی پەیوەست بەداواکاری کورد کەدیارە هەموولایەکیشمان ئەوە ئەزانین کەهیچ ئەندام پەرلەمانێک زمانی ئەوەی نیە بێتە قسە گەر بەئیجازەی سەرانی حیزب نەبێ دەنا زمانیان ئەبڕن،بۆیە هەر لەئێستاوە دەست کراوە بەجێ بەجێ کردنی سیناریۆ نووسراوی پێش وەخت ئەویش تەنهاو تەنها بەئامانجی بەرژەوەندی هەردوو حیزب تابۆیان بکرێ زیاتر لەدەسەڵاتدا بمێنن و بەناوی بەدەست هێنانی داخوازیەکانمان هەم ئۆپۆزسیۆن هەم جاددەی کوردی گەر بکرێ تاماوەیەکی درێژ خایەن بەپرسی میللەتەکەمانەوە سەرقاڵ بکەن وئەویشی نەچێتە بەرەیانەوە بە لایەنی دژ بە خواستەکانی کورد ناوی ئەزڕێنن وپیلانی بچووک کردنەوەیان جێ بەجێ ئەکەن،دەنا لای هەموومان ئاشکرایە کە تەنها ئامانجی هەردوو حیزب جگە لەبەرژەوەندی هەردوو بنەماڵە نەبێ هیچ شتێکی دیکە لە ئەجێندەی کاریاندا نیە ئەگینا بۆ ئەبێ کورسیەکی تایبەت دروستکراو بەقەبارەی تاڵەبانی کەپێی ئەڵێن کورسی سەرۆکایەتی کۆمار کەهیچ خێرێکی نەبووە و نابێ بۆ گەلەکەمان جگە لەزەرەر بخرێتە پێش داواکاریە چارەنوس سازەکانی گەلەکەمان کە جگە لەبەدەست هێنانی مووچەیەکی حەوت هێندەی سەرۆکی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ئەو هەموو ئیمتیازوودزی و تاڵانیەی کەبەدەستی ئەهێنێ بۆ بنەماڵەکەی باوەڕناکەم سکی دووبرسی و ڕەشووڕوتی گەلە ستەمدیدەکەمانی پێ تێر بکرێ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە