ستران عبداللە و ووتە بەنرخەکەی
Friday, 14/01/2011, 12:00
یەکێک لەوخەسلەتانەی ئێمەی مرۆڤی کورد لەگەڵ چاوهەڵهاتنمان بەدنیا وتائەو ڕۆژەی چاوەکانمان بۆ هەتا هەتایی لێک ئەنێین لەگەڵماندایە گیانی تۆڵەسەندنەوەیە،دیارە هەموو یەکێکیشمان بەپێ ی تێگەیشتنمان وباروودۆخەکە کات و ساتی جێبەجێکردنی هەڵئەبژێرین،مەرجیش نیە هەموو تۆڵە سەندنەوەیەک بەکۆتایی پێهێنانی ژیانی ئەوانە بێت کەتۆڵەیان لێ ئەکەینەوە بەڵکو چەندین ڕێگەی تر وشێوازی تر هەیە کەزۆر کاریگەرترە ىێ ئەوەی بەرامبەرەکەت هەستیشی پێ بکات. ستران عبدللە(ساڵح)یش یەکێکە لەوانەی کەشێوازی تٶڵە سەندنەوەکەی گۆڕیوە،هەموو یەکێکمان ئەزانین کە باوکی بەدەستی هێزەکانی یەکێتی کوژراوە ،ستران وئێمەش ئەوڕاستیە ئەزانین کەجلال بەرپرسیاری ئەو هەموو کوشتنانەیە،زۆرجار گوێ بیستی ئەوە بووین لەلایەن سترانەوە کەباسکردنی ئەو بابەتە کەهەندێک هەبوون ئەیاندا بەگوێیدا ..کەئەو تاوانی چیە کەباوکی بەوشێوەیە هەڵسووکەوتی کردووە کەباجی هەڵەکانی داوە،ئێمەو هەموانیش ئەزانین کەبەدەر لەخراپەکاری باوکەکان بەباوکی خۆشمانەوە خۆگێل کردنە گەر بەچاویێکی ترەوە تەماشای بکەین گریمان گەر واش بێ بەڵام لەناخدا جیاوازتر لێ ی ئەڕوانین .بۆیە ستران بەوگیانی تۆڵەسەندنەوەیە ڕووی کردە ناو ڕیزەکانی یەکێتی،خۆ ئەیتوانی بچێتە ناو پارتی بەڵام بٶ نەچوو!!سەرەتای کارکردنی لەکوردستانی نوێ لەهەولێر بوو ،سروشتی کارەکان وابوو جاری وابوو تەنها بۆ خەبەرێکی جلال چەندین جار لاپەڕە یەک چاپ ئەکرایەوە کەهیلاکیەکی زۆری ئەویست،لەکاتی لێپرسراوەتی فەرەیدون عبدالقادر بۆ ڕاگەیاندن کە بارەگاکەی هەر لەناو کوردستانی نوێ دا بوو لەیەکێک لەشەوەدرەنگەکاندا خەبەرێکی جلال هات و دەبوایە بڵاوبکرایەتەوە پێم وابێ ئەوکات ستران لێپرسراوی لاپەڕەبوو هەواڵەکە درا پێ ی بەڵام ئەو بەبێدرکردن بەوەی کەبۆی هاتووە کینێکی ڕاستەقینەی ناخی دەربڕی کەخەریک بوو سەرتاپای نەخشەکەی هەڵبووەشینێتەوە هەر لەوێدا ووتە بەنرخەکەی درکاند ووتی (بەخوا سکرتێرێکی کەرمان هەیە) بەڵام بەهۆی پاڕانەوەی زۆری شتەکەیان بەجلال نەوت ،لەبەرامبەردا وبۆبەیانی لەلایەن حیمایەکانی فەرەیدوونەوە دارکاریەکی باش کرا کەبووە دەرسێک بۆی مەلابەختیار ئاسا بۆتۆڵەی باوکی ولێدانەکەی شیوازی تری گرتە بەر ،ئەویش بۆگەیشتن بەپلەەپایەیەک کەبتوانێ بێ ڕێگری پلانەکەی جێبەجێ بکات کەوتە پیا هەڵدانی جلال و ئەو مسئولانەی باڵادەست بوون بەتایبەتێش جەبار فرمان کەسوودێکی زۆری لێ بینی ،جار ناجارێکیش بێ هەستکردن بەتێگەیشتنی بەرامبەرەکانی ئەیفەرموو تمووحم هەیە بگەمە مەکتەب سیاسی چونکە لەو پێگەیەوە وەکو بەختیار بەنەرمی وسەرلەخۆیی تۆڵەی خۆی ئەکاتەوە،ئێستاش وابەرەو ئامانجەکانی هەنگاو هەڵئەنێ و بەم زوانەش دڵنیام کە بە ئاواتەکانی ئەگاو هاوشانی مەلابەختیار لەکۆبوونەوەکانی مەکتەب سیاسیدا بەدیداری ئاشنا ئەبین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست