کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەت وپەرلەمان هەڵوەشێتەوە یان هەڵنەوەشێتەوە

Thursday, 17/03/2011, 12:00






دەسەڵاتی هەردووحیزبی بنەماڵە بەئاشکرا ڕایدەگەیەنن کەلۆش داماون بەدیار ئەو هەمووداواکاریە جیاوازانەی ئاراستەیان دەکرێت،ناهەقیشیان نیە،لەلایەك بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنن کەئەوان سوورن لەسەر داواکاریە حەوت خاڵیەکەیان کەهەڵوەشاندنەوەی حکومەت وپەرلەمانی تێدایە وئامادەشن سێ قۆڵێ نانێکی باش دوای برسێتی سەرقاڵبوونیان بەڕووداوەکانەوە پێکەوە نۆش بکەن ،لەلایەکی ترەوە ئەنجوومەنی کاتی بەردەرکی سەرای سلێمانی ووتە بێژ بەناوی خۆپیشاندەرانەوە ئەڵێن ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت وپەرلەمانمان نەکردووەو نایکەین لەکاتێکدا بەر لەچەند ڕۆژێك فاروق رەفیق هەڕەشەی ئەوەی کرد گەر دەسەڵات داواکریەکان جێبەجێنەکات لەوانەیە ئاراستەی خۆپیشاندەران بگۆڕێ ئەمەیان یانی چی؟!!کۆمەڵی ئیسلامیش بەهەمان شێوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت وپەرلەماندایە لەلایەکیترەوە دانیشتنی نهێنی لەگەڵ یەکێتی وپارتی ئەنجام ئەدات ،یەکگرتووی ئیسلامیشمان مەگەر هەر خوا بۆخۆی بزانێ داوای چی ئەکەن لەژێرەوە خەریکن‌هەڵی ئەوەشێننەوە نە بەریش ئەگرن لەهەڵنەوەشانەوەی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوەبەسیفەتی نوێنەرانی خەڵکی سلێمانی وخۆپیشاندەران وهەمووکێشەکان لەنایاسایی بوونی پارێزگار کۆدەکەنەوە ،ئەی باشە زانیمان مسعود سەرۆکی هەرێمە ،بەس نەمانزانی نێچیر بەسیفەتی چی لەگەڵتان کۆبۆوە؟ پارتی وبارزانی دەڵێن ئێمە لەگەڵ داوای ڕەوای خۆپیشاندەرانین و خۆمان بەنوێنەری ئەوخەڵکە ئەزانین وداواکاریەکانتان سەرچاو،تاڵەبانیس لەولاوە پەیام ئاراستەدەکات ودەڵێ ئێوە جگەر گۆشەمانن وهەرچیەك داوابکەن وابزانن جێبەجێ بووە چونکە داواکاری ئێوە ئێمە لەمێژە داوامان کردووە کەواتە ئێمەو جەماوەر یەکین.بەرهەم ساڵح لەولاوە دێت بەناوی خەڵکەوە قسەدەکات وخۆی بەبرابچووکیان لەقەڵەم دەدات ودەڵێ داواکانتان ڕەوان ئێمەش هەمان داوامان هەیە..مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەراوهوریایەتی ودەڵێ ئێمەین حیزبی داهێنەر ئەوەی ئێوە داوای دەکەن وابزانن داهێنەرەکەی ئێمەین،ئەنجوومەنی کاتی سەرای سلێمانیش ئەفەرموێ ئێمەین نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی

ڕۆژانە دەبینین خەڵک دەڕژێنە سەرجادەکان لەشارووشارۆچکەکان ڕووبەڕووی لێدان وگرتن وهەڕەشەو تەعدا دەبنەوە کەچی هەموولایەکیشیان هەربەتەنها هەواڵێك ئاماژەی پێدەدەن و بێدەنگ دەبن لەئاستیان کەچی برادەرێکی تر ڕەگەزنامەی ووڵاتێکی ئەوروپی پێیە گەر بگیرێ یەکودووباڵێۆزخانەی ئەو ووڵاتەی لێ ئاگادار دەکەنەوە وبەتەلەفونێك بەری دەدەن لێرەدا مەبەستم ئەو باڵیۆزخانانەن کەنوێنەرایەتی ئەو ووڵاتە دیموکراسیانەدەکەن کەچۆن بەدەم هاووڵاتیانی خۆیانەوەن وخەڵکی سادەی هەرێمەکەشمان لەسایەی گیرفان پڕبوون ودیاریە بەنرخەکان لەبەرچاویان قەتڵ عام دەکرێین و دەڵێن دیموکراسیەکەتان بپارێزن

گۆڕان دەڵێ داواکاریم داواکاری خەڵکە با‌هەڵوەشێتەوە..کۆمەڵ دەڵێ من نوێنەری ئەوخەڵکە موسڵمانەم با‌هەڵوەشێتەوە..یەکگرتووئەڵێ براینە با‌هەڵوەشێ ونەشێتەوە..ئەنجوومەنی کاتی سەرا دەڵێ بەناوی گەلەوە ئێمە ناڵێین هەڵوەشێتەوە،ئەنجوومەنی پارێزگا بەناوی خەڵکی سلێمانیەوە دەڵێ باتەنها پارێزگاری سلێمانی هەڵوەشێ..پارتی ویەکێتیش بەناوی زۆرینەی خەڵکی کوردستانەوە دەڵێن ئەوەی ئەڵێ هەڵوەشێتەوە باخۆی هەڵوەشێنێتەوە

بۆیە خەڵکی بەستەزمانی خێر نەدیو لەکەس خۆشی نازانێ بڵێ چی تکایە بۆیان ڕوون کەنەوە ..هەڵوەشێتەوە یا هەڵنەوەشێتەوە؟

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە