کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوژمنەکانی سەرۆك دەبێ کێ بێت؟

Wednesday, 02/03/2011, 12:00




ئاراستەکردنی ووشەی دوژمن لەلایەن سەرۆکێکی تەزویر بۆ هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان تازەنیە،بەردەوام ئەم ووشەیە لەسەر زاریەتی ودەربڕی هەستی ڕاستەقینەی کەسایەتیەکە کەبەبنەماڵە پەروەردەی قوتابخانەی دوژمنەکانی میللەتی کوردن،سەرۆکی تەزویر گەر پرسیاری دوژمنەکانی کورد کێن ئاراستەی سادەترین هاووڵاتی میللەتی کورد بکات ،زۆر ڕاسگۆیانەترو زاناتر لەسەرۆکە تەزویرەکەمان دەڵێت داگیرکەرانی کوردستان دوژمنی سەرسەختی نەتەوەن مسعودی مەلا بەبنەماڵە لەخزمەتی ئەم داگیرکەرانەی کوردستاندا بوون وکەواسووری بەر لەشکری ئەو داگیکەرانەبوون بۆ ڕاوەدوونان وشەهیدکردنی تێکۆشەرانی کورد،بنەماڵەی خائین پیاوو بەکرێگیراوی ساواکی شای ئێران چێ نەما بەتێکۆسەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی نەکەن،بنەماڵەی پەروەردەی دەستی ئەتاتۆرك چەندین پێشمەرگەی دڵسۆزی کوردستانی باکووریان شەهید کردو دەیانی تریان بەدیلی کردەدیاریدەستیان وکردیاننە قوربانی گۆڕەکەی ئەتاتۆرك،مسعودی مەلا دەبابەو جەندەرمەی تورکی هێنابۆ ئەتك کردنی کەرامەتی میللەتێك وبەدەیان ڕۆڵەی ئەم گەلە بەدەستی ئەوان تیاچوون.مسعودی خائین بەبنەماڵە تانکەکانی سەدامی بەڕۆژی ڕووناك ‌ینایە سەر پایتەختی کوردایەتی وبەبەرچاوی هەمووودنیاوە سووکایەتی بەموقەدەساتی میللەت کرد،یەکەمین پەرلەمانی لەمێژووی کوردا کردە گەراجی تانکەکانی سەدام،بنەماڵەی خائینی مسعود ئەوەندەی پێیان کرابێت زانیاری بەسوودیان لەسەر تێکۆشەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕادەستی بەعسیەکانی سوریای کرد

جابۆیە ئێمەی میللەت دەبێ بپرسین گەر ئەمە دوژمنەکانی ئیمەی نەتەوەی کورد بێ کەبەدرێژایی مێژوو قاتوقڕیمان دەکەن و لەساتەوەختی شۆڕشەکانمان زەبریان لێ وەشاندبین بەهاوکاری بنەماڵەی خائینی بارزانی دەچنە خانەی دوژمنانی بنەماڵەی مسعود،سەرۆکی تەزویری خۆسەپێن وخوێن ڕێژسەلماندی کەتەنها دوژمنی ئەو میللەتە کەدەیەوێ لەسەر خیانەتەکانی ودزیەکانی بنەماڵە بێ دەنگ نەبێت وبەسزای ڕەوای خۆی بگەیەنێ،مسعود خۆی لەمیللەت بێ بەری کردوو دوعمنایەتی خۆی لەگەڵ میللەت ڕاگەیاند بۆیە دەبێت میللەت تۆڵەی هەموو تاوانکاریەکانی نیوسەدە زیاترلەم بنەماڵە خائینە بکاتەوە ومێژووی ڕەشبوو بەم خائینانە سپی بکاتەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە