سەعدی پیرە :هەندێک مسئول ئاگای لەگرانی بازاڕ نیە
Wednesday, 19/01/2011, 12:00
سەعدی پیرە لەدیمانەیەکی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە ئەو ڕاستیەی درکاند بەڵام ڕاستیەکی درۆ ،پێی شەرم بوو بڵێ خۆشم وهەموومسئولەکان ،ناهەقیشیان ناگرین کەئاگایان لەگرانی بازاڕ نیەچونکە ئەمان نە خۆیان نە منداڵیان نەخێزانیان بەوانەشی لەهەندەرانن تەنیا دینارێکیش بەماندووبونی خۆیان پەیدای ناکەن وسەرفی ناکەن،تەنانەت هاتووچۆی خێزانیشیان بۆ کوردستان وبەپێچەوانەشەوە لەسەر بودجەی حکومەتەکەی ئەوبەرهەمەیە کەتەنیا خۆیان لەبەرهەمەکەی ئەخۆن
ئەمانەن ئەمڕۆ بوونەتە دەمڕاستی خەڵکی ئەو هەرێمەی کەنازان چۆن ژیان دەگوزەرێنن ،ئەو هەرێمەی کەمسئولەکانی لەدیوەخان وکۆششکەکانیانەوە نمونەی جوانی ووڵات وسەعدیش بەنموونەی تێرترین کەسی ووڵات بەجیهان دەناسێنن،جونکە بەهاتنی شاندی دەوڵەتان جیالەدیوەخان وکۆشک ونمونەکانی سەعدی ناهێڵن هیچ شوێنێکی تر ببینن بەگەڕانەوەشیان دیاریە بەنرخەکان دەبێتەئامرازی دەم کوتکردنیان
بۆیە ئێمەی هەژارانی ئەم هەرێمە زیاد لەهەموو گەلانی تر پێویستیمان بەڕاپەڕینە بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ئەم خائینانەی بوونەتە مۆتەکە و بەرۆکی ئەم گەلەیان گرتووە،ئەو مسئولانەی شەرەفمان ئەتک ئەکەن و بەئاشکرا سەروەت وسامانی خەڵکی دەدزن و لەتێریدا گاڵتە بەبرسیەکان دەکەن ولەکۆیلەیەتی خۆیانەوە ئەیانەوێ بمانکەنە کۆیلە
خەمی ئەوان خەمی هەژاران نیە،بیرکردنەوەی ئەوان لەمناڵانی کارکەرو گەنجە بێکارەکان نیە،خەباتی ئەوان بۆ خۆشگوزەرانی میللەت نیە ،بەڵکو هەوڵی ئەوان بۆزیاتر برسی کردنی برسیەکانە،کۆششی ئەوان بۆ بەرزکردنەوەی باڵەخانەو پڕکردنی جانتا ڕیزکراوەکانیانە لەدۆلارو دیاری ئەوانیش بۆخێزانیان لیرەی دوبەیی وخشڵە گرانبەهاکانە،منافەسەی هەرە شەریفانەشیان پێش بڕکێیە لەسەر ڕیزکردنی دوامۆدێلی ئۆتۆمبێل وژنە سۆزانیە جوانەکانە
هەر ئەوانن شەوانە بەمەستی وتێریەوە لەکۆشکەکانیانەوە دەست بەوورگیانا ئەهێنن وئەڵێن سەیرە ئێجگار سەیرە چۆن لەتێ نان دەبێتە تەنها دروشمێک بۆشۆڕشی برسیەکان،بێئاگا لەوەی هەرلەو شەوەدا برسیەک بەئاگا دێت وسەر هەڵ ئەبڕێ بۆئاسمان مانگی لێ دەبێ بەلەتێ نان
تێبینی:لەگەڵ داوای لێ بووردن لە مامۆستا فەرەیدون عبدول بەرزنجی کە شیعرەکەیم (شۆڕشی برسیەکان)بەو شیوەیە تێهەڵکێس کردووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست