ئەو زمانی هەڕەشەیەی مهسعود هەمان ئەو زمانی هەڕەشەیەبووبەر لەهاتنی دەبابەکانی سەددام
Monday, 03/01/2011, 12:00
گەر بەووردی سەرنج لەلێدوانی مسعودو سەرانی حیزبەکەیی و ڕاگەیاندنەکانی بدەین بەر لەهێنانی سوپای سەددام حسێن بۆ سەر کوردستان هەمووی زەمینە خۆش کردن بوو بۆ ئەنجامدانی خیانەتێکی واگەورە کەوەک جامانە سوورەکەی سەریان پشتاوپشت بۆیان ئەمێنێتەوە.گەر ئەنجامدانی ئەو خیانەتە پاساوەکەی هەر چیەک بێت گەر لەخوددا خیانەت بەشێک نەبێت لێت هەرگیز پاساوی خیانەت بەخیانەت نادرێتەوە..لەوساتەوەختەدا گەر یەکێکی بێئاگا لەڕەوشی هەرێمی کوردستان گوێی لەو هەراو هوریایەی پارتی بوایە پێی وادەبوو کەبارەگای سەرەکی سوپای پاسداران گوێزراوەتەوە بۆناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی...لەم ماوەیەشدا هەمان ئەو زمانە لاڵە بەهەمان ئیقاعی بەر لەهاتنی دەبابەکان هاتەگۆو وەک ئازادی ئەو پێی بەخشیبێتین بەلەسنوور لەدەرچوو وەسفی دەکات کەگەیشتۆتە ڕادەی بێ سەرووبەری بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش ئارەستەکراو بوو بۆ بەرەی گەلی دژ بەپاوانخوازی دەسەڵاتی خێڵەکی و بنەماڵەیی ئەوان و هەموو ڕۆشنبیرو تێکۆشەرانی گەلەکەمان کە قبووڵی دەسەڵاتی تاک ڕەهای هیچ کەسوولایەنێک ناکەن کەچۆن و هەرکاتێک بیانەوێ تاک لایەنە بڕیار لەچارەنووسی میللەت بدەن..گەرئەو سەرۆکە تەزویرەی ئێستا وابزانێ کە ئەو شارەی تیایدا گوێ بیستی ووشەی(دووبارە..دووبارە)بوو لەلایەن منداڵێکی دووساڵانەوە دەستی بۆ دەگرن بەسنگەوە ئەوە زۆر گەوجە..ئەو زمانی هەڕەشەیەی ئەم دواییەشی ڕۆژگارانی داهاتوو چاومان بەبینینی تانکی مۆدێل بەرز ئاشنا ئەکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست