کێیە بێ ڕێزی دەکات بەرامبەر بەئیرادەی خەڵك گۆڕانە یان عیماد ئەحمەد
Monday, 14/02/2011, 12:00
عیماد ئەحمەد ئەمەیەکەمین جاری نیە واهێرش دەکاتە سەر ئیرادەی خەڵك وبێڕێزیان بەرامبەر ئەکات،عیماد ئەحمەد یەکێکە لەو مشەخۆرانەی تاڵەبانی ئامادەیە بۆپارەو پول هەمووکارێکی نەشیاو بکات،یەکێکە لەوانەی هەمیشە بیری تیژی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەخاتە گەڕ ولەهەموو بارودۆخێکدا خەت ڕەجعەبۆ خۆی دادەنێت لەنوسینێکی پێشوومدا ئاماژەمدا بەوەی کەمەکتەب سیاسیەکانیش بۆ پارەوپول ماونەتەوە لەوەدەچوو هەندێ کەس بەچەواشەکاری تێ گەیشتبێ ،بەڵام بۆ ئەوو هەمووخەڵکی ڕائەگەیەنم بەڵێ نۆکەرەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی لەم هاوشێوانەی عیمادن کەبەدزیەوە لەبەرامبەر هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان پاساو دەهێننەوە بۆمانەوەیان وخزمەتکردنی زیاتری بنەماڵەی تاڵەبانی گوایە بەرژەوەندی تایبەتیە وایان لێ ئەکات هێرش بکەنە سەر بزووتنەوەی گۆڕان وبێڕێزی بکەن بەرامبەر بەئیرادەی خەڵك،بەڵێ ئەوە عیمادئەحمەد بوو هەر چەندڕۆژێك بەر لەئێستالەبەرامبەر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان ووتبوی من ئەندامی مەکتەب سیاسیم دەبێت هێرش بکەم،گەر بیرشت چۆتەوە یاخود خۆت گێل ئەکەیت ناوی ئەو برادەرەت پێ ئەڵێم
بزووتنەوەی گۆڕان کاتێك بێڕێزی دەکرد بەرامبەر بەخەڵك کە دوونمونەی وەکو تۆی تیابوایە.ئێوە کاتێ بێڕێزیتان کرد بەرامبەر بەخەڵك کەلەشکری بێگانەتان هێنایە سەریان ،ئێوەن بەدزینی سەروەت وسامانی خەڵکی وتاڵانکردنی خێرووبێری ووڵات سووکایەتی بەمیللەت ئەکەن،دەبێت لەوەسوکایەتیکردن گەورەتر هەبێت کاتێك تاڵەبانی خائینی ئاغات خەونی هەزاران ساڵەی میللەتێك لەگۆڕ ئەنێ،ئەی جەنابی عیماد ئەوە سوکایەتی نیە خەڵکی کارەبای نیەو خێزانی جەنابیشت لافو گەزافی ئەوە لێدەدات کەهەمووژورێك لەژورەکانی قەسرەکەت سپلێتێکی تیایە.ئەی ئەوە سوکایەتی کردن نیە بەگەنجانی میللەت کاتێك ئەوان بێ پارەوپول وبێ کار دەسوڕێنەوەو مناڵەکەی جەنابیشت سەیارەی ١٣ دەفتەری لەژێردایە
ئێوە تازە لەهەمووبەهایەکی مرۆڤایەتی شۆردراونەتەوەو هیچتان پێ لەنگی نیە ،بۆیە داواکاری خەڵکی کەبزووتنەوەی گۆڕان داوای دەکات بەبێڕێزی لەقەلەم ئەدەن وبێڕێزی خۆشتان بەگەل ونیشتمان بەسەروەری بۆ خۆتان تۆمار دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست