ڕۆژێک پێش گرتنی قەسرێ چی ڕوویدا ؟
Tuesday, 08/02/2011, 12:00
ڕووداوەکانی سەردەمی شەڕی پارتی ویەکێتی میژوویەکی پڕ تەموومژاویە مەگەر هەرسەرکردەکانی ئەوساو تاڵەبانی بتوانن ئەو تەمە بڕەوێننەوەو ڕۆژێك بێت ڕاستیەکان بخەنەڕوو کەهیچ ماهیەتێكی نەمێنێ وڕاستگۆیی خۆی لەدەست بدات ،بۆیە هەوڵ ئەدەین ئەوڕووداوە گوماناویانەی ئەوسەردەمەوەك خۆی بخەینە بەرچاوی خوێنەران وخۆیان بڕیاری لێبدەن.
دوای ڕزگاربوونی قادری حاجی علی لەوکەمینەی عباس بەرەو باڵەکایەتی ودۆڵی خانەقا بەڕێکەوتبوو کەلەلایەن جلالەوە کرابووبەلێپرسراوی ئەوناوچەیەی پارتی هەمووهێزەباش وشەڕکەرەکانی بەرەوئەوێ جووڵاندبوو چونکە تەنها دەروازەی پارتی بۆ ئێران،تاڵەبانی ئەهەمیەتی ئەوناوچەیەی بۆ پارتی ئەزانی بەڵام قادری حاجی علی بەهێزێکی کەمەوە کەهەمووناوچەکە لەچاوەڕوانی ئەوهێزەدابوون بەڕێ کرد؟بەرەی دۆڵی بالیسان عومەرفتاح لەڕانیەوە سەرپەرشتی ئەکرد بەڵام هێزێکی بێ شوماروباشی لەبەردەست بووشوێنەکانیتریش بەهەمان شێوە،لەڕانیەوە هەواڵی چونی ئازادجندیانی بۆ قەسرێ وناوچەکە بووە مایەی سەرسوڕمان چونکە ئەو بۆ خۆی لەبەرەیەکی گرنگی شەڕدابوو هەروەهالێپرسراوی مەڵبەندیش بوو لەڕەواندوز کەنەدەبوو چۆڵی بکات!! بەڵام بەشاخی هەندرێندا لەگەڵ جلال حاجی خۆی گەیاندبوە ئەوێ!! ڕۆژێکی پێ نەچووجلال حاجی بەسەختی برینداربوو دوای هێنانەوەی بۆڕانیە گیانی لەدەستدا،حاجی ئۆمەران وناوپردان لەلایەن پارتی وئەدهەم داگیرکرابوو بەڵام هێشتا مەترسی لەسەر ڕێگەی هاملتۆن مابوو بۆیە بڕیاری پارتی درا بوو بۆ گرتنی قەسرێ وئامادەکاری بۆ کرابوو بێ ئەوەی هێزەکانی یەکێتی هەستی پێ بکەن جیالەجندیانی کەحاسەی شەشەمی بەهێزبوو!!ڕۆژێ پێش گرتنی قەسرێ قادری حاجی علی هێزەکانی لەدۆڵی خانەقاو شوێنەکانی تر بەسەرکردەوە،دواتر بەمەبەستی گەڕانەوە بۆقەسرێ بەڕێ دەکەوێ تا لەچۆنیەتی خۆئامادەکردنی هێزەکان دڵنیا بێ،بەڵام لەخانەقا ئازاد جندیانی زۆری لێ ئەکات کەشەو لەوێ بمێننەوە.بەڵام هەرسور دەبێ لەسەر گەڕانەوە دیسانەوە دڵنیایی تەواوی دەداتێ کەهیچ شتێك ڕوونادا بۆیە پێویست ئەکات گەر بۆ تەنها شەوێکیش بووە پشوویەک بدەن دواجار ڕەزامەندی پیشان ئەدات بەمانەوەیان بەیانیەکی زوو بەڕێ دەکەونەوە بۆ قەسرێ بەڵام بەگەیشتنیان بۆ زینی قەسرێ تەقە لەناو قەسرێ پەیدا دەبێت وماوەیەکی کورت دەبا هێزەکانی یەکێتی دەکشێنەوە بەرەو گوندی لێوژێ،یەکەم کەسیش کەبەهەڵەداوان پێش هەمووکەسێك خۆی دوور دەخاتەوە لەشەڕەکە جندیانیە!!چونکە هەر حاسەی شەشەمی بوو گەیاندیە گوندی ئێندزێ،هەر لەبەر ئەوحاسەیەشی بوو کرایەئەندام مەکتەب سیاسی وبەرپرسی ڕاگەیاندن و ووتەبێژی مەکتەب سیاسی وپیاوە دڵسۆزو جیبەجێ کاری پلانەکانی ئاغای تاڵەبانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست