کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواپەیامی مسعود ..هەست کردن بەترسێکی گەورە

Tuesday, 12/04/2011, 12:00








وەڵامدانەوەکەی یەکێتی وپارتی تەنها بۆ ڕاگەیەنراوەکەی ئۆپۆزسیۆن نەبوو کەداوای هەڵوەشانەوەی حکومەتیان کرد بەڵکو وەڵامدانەوەیەکی کۆنکرێتی خۆپیشاندەرانیش بوو کە داواکاریەکانیان لەهەڵوەشانەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەدا خۆی دەبینێتەوە،داڕشتنی ئەو وەڵامدانەوەیەی هەردوو حیزبی دەسەڵات بەوشێوەیەی کەبینیمان جگە لەهەڕەشەوگوڕەشە هیچی تازەی تیا نەبوو بەئومێدی ترساندنی هەردوولا ،گەر کاردانەوەی شەقام وئۆپۆزسیۆن بەلای بنەماڵەی مسعودو هەندێك لەکاربەدەستانی یەکێتی چاوەڕوان نەکراو بوو ئەوا بەلای هەندێکی تریانەوە لەوە زیاتر چاوەڕوان دەکرا لەبەرامبەر ئەو هەڕەشە نامەیەی یەکێتی وپارتیدا!لەیەکەم کاردانەوەشدا هەرسێلایەنی ئۆپۆزسیۆن هەمووجۆرە دانیشتنێکیان لەگەڵ دەسەڵات هەڵپەسارد تەنها بەمەرجێك ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ دەسەڵات کەتەنها لەچوارچێوەی پرۆژەکەی ئۆپۆزسیۆندا بێت،شەقامیش وەڵامی کۆتای داوە بەگوێی دەسەڵاتداران٠

بەبن بەست گەیشتنی گفتوگۆ ئۆپۆزسیۆنی خستە بەردەم ئەگەری هەڵنانی هەنگاوی تر بەدەر لە دانیشتن لەگەڵ دەسەڵات ئەویش بەئامانجی مل کەچ پێکردنی دەسەڵات کەهەندێکیان ئاشکراکران کەخۆی لەکشانەوەی کۆمەڵ ویەکگرتووە لەفراکسیۆنی ئیتلافە کوردستانیەکان لەعێراق و بەڕەسمی چوونە ناو خۆپیشاندەرانەوە و بایکۆتکردنی دانیشتنە ئاساییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە تائێستاش بەردەوامە،بەڵام ئەوەی کەئاشکرا نەکراوەو مسعودی هێنایەوە گۆ و داوای لەلایەنەکان کرد تا بەردەوامی بە کۆبوونەوەکان بدەن بۆگەیشتن بەچارەسەرێك مەترسیە گەورەکەی مسعودە بۆ هەماهەنگی کردنی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەهاوکاری هەندێکی تر بۆ دروست کردنی خۆپیشاندانی گەورەو چارەنوسساز لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی تاڵانچی مسعود کەئەگەری سەرهەڵدانی بەو شێوە هیمنانەی سلێمانی نابێت ئەویش بەهۆی سەرکوتکردنی چەندین ساڵەی خەڵکی هەولێرو دەوروبەرێتی لەلایەن دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بنەماڵەی خائینی مسعودەوە کەهەموو ئازادیەکی لێ زەوت کردوون وکوچەو کۆڵانەکانی شاروو شارۆچکەکانیان بەسیخوڕەکانیان تەنیوە٠

یەکێتی ئەمڕۆ جیا لەو قەیرانەی کەناوچەکانی گرتۆتەوە تووشی قەیرانی چارەسەریش هاتووە کەناتوانێ کەمترین داواکاریەکان جێبەجێ بکات ئەویش بەهۆی بێ دەسەڵاتی حکومەتەکەی بەرهەم کەتەنها کارتۆنیەو مەرجەعی بڕیاردان سەری ڕەشە کەهێڵی سووریان هەیە بۆ هەموو گۆڕانکاریەك کە زیان لەبەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی مسعود بدات ودەسەڵاتی تاك ڕەهایان بخاتە مەترسیەوەمەگەر لاریان لەو گۆڕانکاریانە نەبێت کەدەبێتە هۆی بچوكبوونەوەی زیاتری یەکێتی،دیارە مانەوەی ئەو دۆخەش بەم شێوەیەی کەهەیە جیا لەپارتی هیچ لایەنێکی تر سودمەند نیە لێی بۆیە ئاساییە گەر یەکێتیش خۆزگە بەوڕۆژە بخوازێ کەبەهەمان شێوەی سلێمانی وشارۆچکەکان خۆپیشاندانیش هەولێرو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بگرێتەوە بەشێوەیەك کە ئاوات بەمەرگی دوژمنە سەرسەختەکەی دوێنێ ودۆستە پڕگوماناویەکەی ئەمڕۆی بخوازێت٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە