کۆسرەت ڕەسوڵ سەلماندی نەکوردستانیەو نەئەتوانێ ,شارچێتیش ئەکا
Sunday, 27/02/2011, 12:00
لەبەرامبەر ووتەیەکی ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان قەڵەم تیژەکانی کۆسرەت کەوتنەکاروو لەشکرەکەشی خشتە ئینزارەوە ،چونکە ئەو پەرلەمانتارە کوفرێکی کردووە لێخۆشبوونی نیە،باسی خانوەکەی کۆسرەتی کردووە،لەبەرامبەردا تاوانباریان کرد بەوەی کە شارچێتی ئەکائەمەش لەفەرهەنگی کۆسرەتدا جێی نابێتەوە چونکە ئەو سەرکردەیەکی فول کوردستانیەو هەمیشە داکۆکیکەری میللەت بووە ولەهەرشوێنێ خواستبێتی لەشکرەکەی سازووئامادەبوون،هەر لەڕوانگەی کوردستانی بوونیەوە بوو سلێمانیان خەڵتانی خوێن کردوو بێ دەنگی هەڵبژارد بەڵکو لەوەش خراپتر ویستی تووڕەیی خەڵك وتۆڵەکردنەوەی گەنجان لەپای ڕشتنی خۆیان بۆ بەهێزکردنەوەی پێگەی لاوازی خۆی لەبەرامبەر پارتی ومەلابەختیارو هێرۆ وەکو هەل بقۆزێتەوە ،بەڵام بۆی نەچووە سەروو هەر زووپاشەکشەی کردوڕەوانەی کەرکوکیان کرد
ئێستاش هەولێرەکەی پایتەختی داگیرکراولەلایەن بنەماڵەی بارزانی بەڕۆژی ڕووناك وبەبەرچاوی قەڵەم تیژەکان وسەرکردە کوردستانیەکەمانەوە ئەتك دەکرێت وسووکایەتی بەخەڵکە شۆڕشگێڕەکەی دەکرێت وئازادیخوازانی شاری قەڵاومنارە بەرەوزیندانە نهێنیەکانی مەسروری تیرۆریست دەبرێن وکەسیش نیە لەسەرکردە کوردستانیەکانی هەرێم وشۆڕشگێڕەکان وبەرگریکاران لەمیللەت بەهانایەنەوە بچێت.جیا لەوقەڵەمانەی تاوانبارکران بەشارچێتی کەڕووی ڕەشی مسعودی خائین وتاوانەکانی لەوشارە پیشانی دونیا دەدات نەمان بینی یەکێك لەوقەڵەم تیژانەی لافی کوردستانی بوون لێدەدەن تەنها ووشەیەکیش بنوسن نەبادا سەرۆکیان زویر ببێت.کۆسرەت رەسوڵ ئەرکی سەر شانیەتی هەم وەکو کوردستانیەك هەم وەکوشارچیەك کەئێمە تاوانباری ناکەین ئازایەتی بیگرێو بچێت بەهانای خەڵکە بەشەرەفەکەی پایتەختەکەمانەوە هەرنەبێ بچێت بەهانای کەسووکاری ئەوانەی ئێستا پارێزگاری لەئێوە دەکەن وبەتەنیا بەجێتان هێشتوون.دەبێت بەڕاستی ئەتك کردنی خەڵکی قبوڵ نەکەیت وکەڵەگایی بنەماڵەیەکی خائینی وەك مسعود ڕەت بکەیتەوە ئەوسا دەبینیت بزانە چۆن میللەتەکەت لەگەرمیان ولەکوێستانەوە دێن بەهانای براکانیانەوەو بۆڕزگاربوونیان قوربانیان بۆ دەدەن، گەر بێدەنگیش هەڵبژێری ئەوسا کەس باوەڕت پێناکاو نەکوردستانی دەبیت ونەتوانای شارچێتیشت دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست