کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسعود لای مەلابەختیار جوامێرەکەی کوردستانە..ئەی تاڵەبانی لای پارتی چیە

Saturday, 12/03/2011, 12:00





لەکاتی قەیرانی ناوچەی خانەقین بەر لەساڵێ لەمەوبەر مەلابەختیار بەهێزێکەوە بەرەو خانەقین ملی نا،لەوێ لەووتەیەکدا ئێستاش قیژەکەی لەگوێمدا دەزرنگێتەوە مسعودو تاڵەبانی بە هەردووجوامێرەکەی کوردستان ناوبرد،واتە هەرێمی کوردستان خاوەنی دووجوامێرە یەکێکیان مسعود بارزانیە،لای هەموومان ئاشکرایە کەهەمووپیاهەڵدانێك کەلەلایەن یەکێتی وتاڵەبانیەوە کەبەسەر باڵاو خەباتی پارتی وبارزانیدا هەڵدەدری لەکانگای دڵەوەیە چونکە خۆهەڵواسینیان بەپارتیەوە ناچاریشیان دەکات ئەو وەسفەجوانانەی بکەن،پارتیش وەك لەکتێبەکەی مسعود بارزانیدا هاتووە بەناوی(بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد)تاڵەبانی وبلەی باوکی هێرۆ بەجاشە ڕۆشنبیرەکان ناو دەبات،کەئەم یەکێتیەی ئێستاش لەڕوانگەی پارتیەوە هەمان ئەو جاشە ڕۆشنبیرە کۆنانەن لەبەرگی حیزبێکی تردا بەناوی یەکێتی

پارتەکەی مسعود هەر لەلایەنگرێکەوە تادەگاتە دۆست وئەندام ،کادروسەرکردەکانی گەر هیچ شتێك لەبارەی مێژووی پارتەکەیانەوێ نەزانن یان کەمترین زانیاریان هەبێ ئەوا زانیاری تەواویان هەیە لەسەر ٦٦ ئەویش پەروەردەیەکە کەپارتی بنەماڵە بەبەرنامەو بۆ مەبەستی تایبەت بەوشێوەیە پەروەردەیان ئەکەن

باوەڕناکەن نەخوێندەوارێکی پارتی تائێستاش ناوی دووئەندام سەرکردایەتی نازانێ بەڵام تەواوی مێژووی ئەو ساڵە لەمێشکیدا چەسپێنراوە،پارتی ومسعود هەر بەو گیانە ئەندامەکانیان پەروەردەئەکەن نەك تەنها یەکێتی بەڵکو هەمووپارتەکانی تریش بەچاوی دوژمنەوە بەئەندامانیان دەناسێنن ،بۆیە زۆرئاساییە لەم کاتەداو بەتەوجیهی مسعود کەمال کەرکوکی ئەومێژووە بەبیر یەکێتیەکان ئەهێنێتەوە

ئێستا ئەوەی بۆتە جێگەی پرسیاری جدی ئەندامان ولایەنگرانی یەکێتی ئەوەیە کەحیزبەکەیان هەمیشە لەکۆڕووکۆبوونەوەکان ڕێککەوتننامەی ستراتیژی بەپاساو دێننەوە لەبەرامبەر بێدەنگیان لەبەرامبەر ئەو هەموو ناهەقیەی پارتی کەبەرامبەریان دەکرێ لەبردنی پشکی شێری هەموودەستکەوتەکانی هەرێم وبەغدا وپاراستنی یەکڕیزی کورد کەقبوڵیان نیە ،ئەی لەبەرامبەر سووکایەتی کردن بەمێژوو شەهیدانی یەکێتی لەلایەن پارتیەوە دەبێت وەڵامیان چی بێت لەکاتێکدا کارگێڕ مەکتەب سیاسیەکەیان سەرۆکی پارتی بەجوامێری کوردستان دەزانی کەچی لەبەرامبەردا ئەندامێکی مەکتەب سیاسیان نەك تاڵەبانی بەڵکو هەموویەکێتی بەجاشەکانی ٦٦ ئەزانێ،
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە