کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنەوەی گۆڕان ومیللەت کودەتاچی نیە ئەوە مسعود بووبەدەبابەکانی بەعسەوە کودەتای بەسەرتانا کرد

Monday, 31/01/2011, 12:00


ئەم کاسەلێسانەی جلال چونکە پەروەردەی عەقڵی بۆگەنی ئاغاکەیان تاڵەبانیە هەمووڕەخنەو پێشنیارێکی چاکسازی لەداموودەزگاکانی حکومەت وداواکاری ڕەوای خەڵکی کەمافی خۆیانەو بودجەکەی لەبەغداوە دابین ئەکرێ کەنەمنەتی جلالی تیایە نەمسعود بەهاندان بۆئینقلاب لەقەڵەم ئەدەن،بەیاننامەی گۆڕان داواکاری خەڵکە ،داواکاری دابینکردنی کارەباو ئاوو هەلی کاروونەهێشتنی دزی ویەکسانی وجیاکردنەوەی هەیمەنەی حیزب بەسەر حکومەتەوەیەلەلای عەقلی چەق بەستووی ئەمان کودەتایە،هاتنە سەرشەقامی خەڵکی لەئەنجامی خەم ساردی و گوێ نەدانی ئێوەیە بەوداوایانەی چەندین ساڵە وەعد دەدەن وخۆتان لێ خەوانووە،ئێوە لەعەرشی دەسەڵاتەوە،لەتێریەوە،لەگیرفان پڕیەوە،لەبوونی کارەبای بیست وچوارسەعاتی ڤێلاکانتانەوە،لەسەیرانگا تایبەتەکانتانەوە،لەکەیف وسەفای خۆتان وماڵوومناڵتانەوە دەڕواننە خەڵکی هەژاروبەش مەینەتی ئەم گەلە وئاگاتان لەبژێوی خەڵکی نیە بەچ دەردەسەریەک ژیان دەگوزەرێنن ،گەر ئەم داواڕەوایانەی میللەت لێتانی ئەکات بە ئینقلاب بشوبهێنن دەبێ چاوەڕوانی چ کاردانەوەیەک بکەن لەمیللەت،دەبێت خەڵکی نەگبەتی ووڵاتەکەمان تاچەند سەدەی تر لەم نەهامەتیەدابژین تا مەترسی لەسەر ئەزموونەکەمان نامێنێ،دەبێت چەند نەوەی تری ئێوە ببنە کەڵەگا بەسەر میللەتەوە تا ئەمنی نەتەوایەتیمان پارێزراو ئەبێ،ئەمە ئەو نەگبەتیەیە کەمیللەتەکەمان بەدەست عەقڵی سیاسی ئێوەوە گیری خواردووە چ عەقڵ ومەنگقێک داواکاری خەڵکی بەکودەتا ناو ئەبات لەکاتێکدا نەخەڵک خاوەنی چەکەو نەبزووتنەوەی گۆڕان،نەخاوەنی لەشکریشین بۆ ئەنجامدانی کاری ئینقلاب وپلان گێڕی لە خەڵکی ناوەشێتەوە ،ئەوە ئێوەن بۆ مانەوەتان تەنها ڕێگەیەک کەهەڵیبژێرن ئەو دووشتەیە ،لەبیریشتان نەچی جلالیەکان ئەوە پارتی ومسعودی سەرۆکتان بوو بەدەبابەکانی سەدام یەکەمین ئینقلابی لەمێژووی حکومڕانی تۆمارکرد وپەرلەمانی داگیرکرد ئەوپەرلەمانەی بەهەمووپێودانگێک شەرعیەتی خۆی لەدەستدا ،بەڵام ئێوە بوون بەفرمانی جلالی خائین چوونەوە ژێر چەتری پەرلەمانی داگیرکراوو شەرعیەتتان پێدا،هەرئێوەشن پەروەردەی ئەو پەرلەمانەی کەلێوەی لەبری فێربوونی چۆنیەتی خزمەتکردن بەگەل وانەی کودەتای تیا ئەوترایەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە