بێ دەنگی لەئاست بۆردوومانەکانی تورکیاو ئێران وئامادەباشی بۆ سەرکوتکردنی میللەت
Tuesday, 28/06/2011, 12:00
هێزەکانی یەکێتی وپارتی هەموو تاکێکیان لەبەرامبەر خزمەتکردنی لێپرسراوە دزووگەندەڵەکاندا مانگانە کڕێێ کارەکەیان وەردەگرن، ناوهێنانی ئەم هێزانە بەهێزی پێشمەرگە بۆ خۆی ناشرینکردنی ئەو ناوەیە کەهەموو تاکێکی دلسۆز بەخاك ونەتەوە شانازی پێوە دەکات وتێکەڵکردنێتی بەکارووکردەوە ناشرینەکانی دەسەڵات،ئەم هێزانەی یەکێتی وپارتی دوورن لەوناوە پیرۆزەو شایستەی ئەوەن ناوی بەکرێگیراویان لێ بنرێت چونکە گەر ئەمانە پێشمەرگەی ڕاستەقینەی خاك ونەتەوەن دەبێت ئەو پرسیارە لەخۆیان بکەن بۆچی هەمیشە وهەردەم لەئاست دەست درێژیەکانی ووڵاتانی داگیرکەری کوردستان بۆ سەر هەرێمی ئازاد لوولەی چەکەکانیان ڕوولەزەویەودەبێت سەرشۆڕی هەلبژێرن وفەرمانی ئاغاکانیان جێبەجێ بکەن بەڵام لەئاست بەرزبوونەوەی یەك دەنگی ناڕازی دژ بەم دەسەڵاتە گەندەڵە سازوائامادەیان دەکەن وبەشارووشارۆچکەکاندا بڵاوەیان پێ دەکەن وبەریان دەدەنە گیانی هاووڵاتیانی خۆیان٠.
ئەم هێزانە بیانەوێ ونەیانەوێ ئێستا بوونەتە بەشێکی سەرەکی ئەو تاڵانکاری ودەردەسەریەی هەرێمەکەمان بەدەستیەوە دەناڵێنێ چونکە تەنها بەهۆی بەرگری کردنی ئەوانەوەیە درێژە بەتەمەنی ئەم دزووجەردانەی دەسەڵات ئەدرێت ودواڕۆژ بەهەمان شێوەی ئەم دزووجەردانە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی میللەت دەبن،پاساوی گوزەرانی ژیان پاساوێکی بێ بنەمایەو ڕاکردنە لەئەرکی ڕاستەقینەی خۆیان کەپاراستنی سەرووسامانی هەرێمەکەمانە لەهەر دەست درێژیەك کەدەکرێتە سەری،دەبێت وەڵامی ئەوپرسیارە بەچی بدەنەوە کەئایا سەرووژیانی گوندنشینانی پشت وپەنای دوێنێی شۆڕش وبنیات نەری ووڵاتەکەمان گرنگتر بێت یان ئەم لێپرسراوانەی کە ڕۆژێك زیاتر مانەوەیان نەگبەتی زیاترە بۆ میللەتەکەمان ،ئەم لێپرسراوانەی تادوێنێ پیاوو نۆکەری بەعس بوون وکوڕی خەڵکیان بەکوشت دەدا دەبێت لەخیانەت بەولاوە چ بەرهەمێکیان بۆ نەتەوەکەمان هەبێت جگە لەوەی لەسەر قوووتی میللەت ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەمەندترو بێباك تر دەبن لەمەڕ ئایندەو چارەنوسی میللەتەکەمان.بۆیە بەرگری کردن لەدەسەڵات وتاڵانچیان گەر هەمان چارەنوسی ئەودزووجەردانەتان نەبێت ئەوە خراپترە چونکە ئەم تاڵانچیانە لەهەموو ئەگەرەکاندا بۆی دەردەچن وئێوەش بەتەنها دەمێننەوە لەبەرامبەر ڕق وتووڕەیی میللەت کەدواجار دەگاتە ئاستێك نەك بەئێوە بەهیچ هێزێک بەری پێ ناگیرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست