کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا : پارتی ویەكێتی داوای دانیشتنیان کردووە لەگەڵمان

Sunday, 16/01/2011, 12:00


لەکۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ هەڵسوڕێنەرانی گٶڕان جیا لەباسکردنی وەزعی سیاسی و هەوڵ وکٶششەکانی بزووتنەوەی گٶڕان لەپێناو چاکسازی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هاتە سەر باسێکی جیاوازتر بەوەی کەپارتی ویەکێتی داوای دانیشتنیان کردووە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان،نەوشیروان مستەفاش ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی پێ باشە بێ ئەوەی بچێتە ووردەکاری باسووخواسی ئەودانیشتنانەوە ئەگەر سازبکرێ،دیارە ئێمەی هاووڵاتیانی کوردستان هەموومان لەگەڵ تەبایی و یەک هەڵوێستیە لەئاست مەسەلە چارەنوس سازەکانی میللەتەکەمان نەک تەنها بۆ حیزبەکانی باشوور بەڵکو بۆ سەرجەم پارتەکانی تری کوردستان،بەڵام ئایا هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم ئامادەن دەستبەرداری بەرژەوەندی حیزبیان بن لەپێناو بەرژەوەندی میللەت؟!! بێگومان دەبێت بزووتنەوەی گٶڕان وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە پێش ئەوەی ئەو دانیشتنە سازبکەن لەگەڵ هەردوو حیزب،بۆیە پیویستە بزووتنەوەی گٶران خوێندنەوەیەک بۆ هەڵوێستی هەردووحیزب بکات کە لەبەرامبەریان نوێندراوە لەسەرەتای دروست بوونیەوە تاڕۆژگاری ئەمڕۆمان ومەبەستە شاراوەکانی پشت ئەم داواکاریە ئاشکرا بکات پێش ئەوەی هەنگاوبنێ بەو ئاراستەیەدا کەدواجار بەزەرەری بزووتنەوەکە بشکێتەوە، چونکە هەموومان هەڵوێستی ئەو دووحیزبەمان بینی کەلەبەرامبەر دوژمنەکانی میللەتیشدا بەدرێژایی مێژوویان نەیان نواندووە بەوەی بزووتنەوەیەکی جەماوەری هاونیشتمانی خۆت لەهاوبەشی کردنیدا لەحکومەت کەسەنگی میللەتەکەمانی زیاتر پی بەهێز دەبوو بێ بەشبکەیت لەبەرامبەردا مەرجی بەشداریکردنی بەعسیەکان ببەستیتەوە بەبەشداریکردنی خۆت ،چما بەعسیەکان لەئێوە دڵسۆزترن؟!!هەڵوێستی هەردووحیزب لەکەنارگیرکردن وبچووککردنەوەو گەر بۆشیان بکرێ لەناوبردنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕاوەیەو قابیلی گۆڕانکاری نیە،هەردوێنی بوو لەسەرزاری بریکاری وەزارەتی ناوخۆ گوێبیستی تازەترین هەڵوێستیان بووین بەشوێن نەکردنەوەی هیچ گۆڕانخوازێک لەداموودەزگاکانی ئەو وەزارەتە دیارە ئەمەش هەڵوێستی حیزبە دەنا گەر بۆ چەواشەکردنیش بوایە بەرپرسێک نەهاتە وەڵام وهەڵوێستەکەی بەهەڵوێستی شەخسی بدا لە قەڵەم ،بۆیە داواکاریەکی لەم شێوەیە گەر هەبێ لە هەستکردیانەوەیە بە بێ هێزی ،هەستکردنیانە بەجووڵانی شەقامی کوردی لەدژیان،بەچاوکرانەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە،بەفشارەکانی ناوخۆو دەرەکی،بۆیە داواکاری لەم چەشنە تەنهاو تەنها بۆ خامۆش کردنی شەقامی کوردی و ئاوکردنە بەوئاگرەی جەستەیانی گەرم کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە