لەبری فرێسك بۆ گەنجان..زەردەخەنە بۆ بکوژان
Sunday, 27/02/2011, 12:00
دیمەنەکانی شەهیدکردنی گەنجانی کورد کەمتر نەبوو لەوکارەساتانەی تری میللەتەکەمان،ئەم دیمەنانە سەردەمی بەعسی بیر هێناینەوە کەگەنجانی کوردیان ڕیز دەکردوو گوللەباران دەکران،ڕەفتاری دەسەڵاتدارانی خۆماڵیمان هەمان ڕەفتاری دوژمنە سەرسەختەکانی میللەتەکەمانە ،ئەوان لەبری داواکردنی ڕزگاری نیشتمان کۆمەڵکوژیان دەکردین،دزەکانی خۆشمان لەبەرامبەر ئازادی ودادگایی کردنی دزەکان گوللە بارانیان کردین،کێ بوو ئەو گەنجانەی بەرچاوڕوون کرد ودزەکانی بەهاووڵاتیان ناساند،کێ بوو هاواری دەکرد دەبێت ئەم باروودۆخە بگۆڕێ وچیتر پارەی خەڵکی نەدزرێت ،کێ بوو جەماوەری هاندا لەبەرامبەر بێباکی دەسەڵات خەڵکی بڕژێنێتە سەر شەقام قبیانخاتە بەر ڕەحمەتی لولەی تفەنگی تاڵانچیان؟
بێ گومان لای هەموومان ڕوونە گردەکەو سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان بوو،بەڵام لەپشت ئەو پەیامانەوە ئامانجی دیاریکراوی خۆی هەبوو،لەبەرامبەر ناوهێنانی بەتاکەنەفەرێك لەلایەن مەلابەختیارو هاوشێوەکانی لەکاتی وازهێنانی لەیەکێتی ویستی پێیان بسەلمێنێ من ڕاستە هەر خۆمم بەڵام نەخشەی جەهەنەمی لەدژتان پەیڕەو دەکەم،شەقامتان لێ دەوروژێنم گرنگ نیە بەلامەوە خوێن دەڕژێ بگرە هەر ئەوخوێن ڕشتنە دەبێتە نزیك بوونەوەی نەمانتان.دواجار دەبێت هەر خۆتان بۆ هەموانی بسەلمێنن کەئەوە ئێوەن بۆ نەجاتان پەنا بۆ تاکە نەفەرەکەی جیابوویەوە لێتان دەبەن
سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان گڵاوترین پیلانی بەبەکارهێنانی خوێنی گەنجان جێبەجێ کرد ،سەلماندی کەئەویش هاوشێوەی تالەبانی وبارزانی ئەوەی گرنگ نەبێ بەلایەوە خوێنی میللەتە بۆ گەیشتن بە ئامانجی و خستنەڕیزی سەرۆکەکان،سەرکی گۆڕان دواجار بەئاواتی گەیشت ودوژمنە سەرسەختەکەی مەلابەختیار ڕاپێچی بەر دەرگای خۆی کرد تا هەوڵی نەجات بوونیان بدات ،ئەویش دوای وەرگرتنی گفتی پێدانی پشکێك لەسەروەت وسامانی گەلەکەمان پێشنیاری کرد بۆ مەلاکەی دوژمنیان لەکاتی هاتنەدەرەوەیان خەندەکان ئاڵوگۆڕ کەن بۆ خامۆشکردنی شەقامەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست