کۆسرەت داوا لەخەڵکی هەولێر ئەکات ئەزمونی دیموکراسی پارتی بپارێزن
Thursday, 10/03/2011, 12:00
ئەمڕۆ کۆسرەت ڕەسول بۆیادی ڕاپەڕینی هەولێر خۆی کردە دەمڕاستی خەڵکی هەولێر و ڕاپەڕینی جەماوەری هەولێری پیرۆزکرد ،بۆ ڕازیکردنی مسعود بارزانی دەستکەوتەکەی بۆ بەرەی کوردستانی گەڕاندەوە،هەر لەو بەیانەدا بۆیەکەم جار ئەوڕاستیەی درکاند کەلەلایەن بەرەی کوردستانی مسعود ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هێزەکانی پێ سپێردراوە لەمەش بۆمان دەرئەکەوێ ئیدعاکانی پێشووتریان بۆ ڕابەرایەتی یەکێتی بۆ ڕاپەڕین هەمووی تەنها درۆو دەلەسەی بریقەدار بووە،بەڵکو لەوەش ڕاستتر بۆئەوەی کۆسرەت جارێکی تر مێژووی ڕاپەڕین نەشێوێنێتەوە مسعود بارزانی سەرکردایەتی هەمووڕاپەڕینی هەرێمی کوردستانی کردووە وەك لەژیاننامەی سەرۆکی هەرێم ئاماژەی پێدراوە
ڕاپەڕینە مەزنەکەی میللەت بەتایبەتیش شاری هەولێری دیلی دەستی پارتی وڕزگارکردنی کوردستان لەداموودەزگا سەرکوتکەرەکانی بەعسی هاوکاری مسعود تەنها میللەت خاوەنێتی بۆ هیچ کەسوولایەنێك نیە بەگیرفانی پڕەوە ولەدورەوەو دوور لەمەینەتیەکانی خەڵکەکەی خۆی بکاتە خاوەنی ،هەروەها بۆ هیچ کەسێکی خاوەن ڕاکردوو بەدوای بەرژەوەندی خۆی نیە دەسەڵاتێکی سەددام ئاسا بەنمونەی دیموکراسیترین حکومڕانی وەسف بکات تالەدورەوە سەری ئافەرینی بۆ ڕاوەشێنن،بۆهیچ کەسێکیش نیە موزایەدە بەخوێنی کوڕانی شاری هەولێرەوە بکات بۆ گەیشتن بەمەرامەکانی وگەیشتن بە پلەو پایە لەسایەی خوێنی ئەو شەهیدانە ،هەروەها بۆ کەسیش نیە خۆی کۆیلەیە وداوای کۆیلەیەتی خەڵکیش بکات بۆ بنەماڵەیەکی سەرتاپا خیانەت
کۆسرەت لەبری ئاراستەکردنی پیرۆزبایی لەخەڵکی شاری هەولێر لەشوێنی گەرمو سك تێریەوە بابچێت کەرامەتی ئەتککراوی خەڵکەکە لەلایەن بنەماڵەی مسعودەوە تۆڵەی بکاتەوە،هەولێر ئەمڕۆ زۆر لەوسەردەمەی بەعس زیاتر ئیهانە ئەکرێن وشارەکەیان کراوەتە مۆڵگەی جامانە سورەکان وخێرووبێریشی دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی مسعودەوە،کۆسرەتیش لەدوورەوە وبۆ ڕازیکردنی مسعود تاپۆستی جێگریەکەی بداتەوە کەوتۆتە هات وهاوار داوای ئەوە لەخەڵکی شاری هەولێری قارەمان ئەکات کە زیاتر خۆیان برسی بکەن وئیهانە قبوڵ بکەن تەنها بۆ ئەوەی ئەزمونە دیموکراسیەکەی پارتیمان لەدەست نەچێ ئەو ئەزموونەی تەنانەت کۆسرەتیش ناوێرێ تەنها بارەگایەکی مەکتەب سیاسی لەهەولێر بکاتەوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست