یەکەم نان بڕاو کۆتایی بەژیانی هێنا
Monday, 30/07/2012, 12:00
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 27ی ئەم مانگە لەنزیك بینای ئاسایشی سلێمانی لەڕووداوێکی دڵ تەزێندا سۆرانی نان بڕاووشۆفێری تەکسی بەفیشەکێک کۆتایی بەژیانی پڕ لەنەهامەتی هێنا ،ئەوەی جێگەی سەرنجە هیچ لەکام لەڕاگەیاندنەکان ڕاستی خۆکوشتنی سۆران وهەڵبژاردنی شوێنی خۆکوشتنەکەیان ئاشکرا نەکرد،ئەوەی جێگەی داخی هەموانیشە ئەوەیە کەسۆرانی جوانەمەرگ لەگەڵ ئەوەی گۆڕانخوازێکی زۆر چالاك بوو داکۆکیکەرێکی زۆر سەرسەختی بزووتنەوەکەش بوو تائەو ڕادەیەی ئامادەبوو کەژیانی خۆی لەپێناو ئەوڕێگەیەی کەهەڵیبژاردووە بەخت بکات ،کەچی مەخابن ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕانیش دوورونزیك چۆنیەتی وهۆکاری خۆکوشتنی سۆران ولایەنی بەرپرسیان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا نەکرد ،بگرە هەردوای ڕۆژێك لەوکارەساتە سەرۆکی گۆڕان لەماڵەکەی خۆیدا لەپێشوازی سەرانی تاوانباری ئەوحیزبەدا بوون کەسۆرانی جوانەمەرگیان بەرەو ئەو چارەنوسە برد.
سۆرانی جوانەمەرگ کارمەندی تەندروستی سلێمانی بوو ،لەخەستەخانەی سەرچنار شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بوو بەڵام بەهۆی ئەوەی بەئاشکرا داکۆکی لەگۆڕان دەکردوکاری بۆ دەکردن چەند جارێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانی وبەتایبەتیش بەفرمانی وەستا حسن دەستگیر کراوەو ئازاروو ئەشکەنجە دراوە تائەو ڕادەیەی هەتائەوڕۆژەی کۆتایی بەژیانی هێنا هەمیشە ترسێکی بێ ئەندازەی لەناوبردنی ئاسایش هەبوو بەردەوامیش لەبیرکردنەوەیەکی قوڵدابوو ،دواهاتنەدەرەوەی لەزیندانی ئاسایش تووشی ئەو نەخۆشیە هاتبوو تەنانەت وەکو شێتی لێ هاتبوو بەعیلاج مابۆوە، جا نازانرێ لەزیندانی جەلادەکانی ئاسایشدا چیان لێ کردووە یان چ جۆرە دەرمانێکیان داوەتێ تا بەو حاڵە گەیشتووە،
بەهۆی ئەوەی لەلایەن چەند کارمەندێکی خزمەتکاری تاڵەبانی ئیهانە دەکرا ئەویش وەکو سەدان کەسی تری گەڕاوە کەبەردەوام لەبێ دەنگی گردەکە ئیهانە ئەکرێن،باوکی بڕیار ئەدات کەواز لەکارەکەی بهێنێ ودواجار تەکسیەکی بۆ دەکڕێ ولەم دواییەشدا ژنی بۆ دەهێنی بەهیوای ئەوەی چارەسەری نەخۆشیەکەی بکات بەڵام بێ سوود بوو ،بۆیە دواجار دوای ئەوەی پارە قەرز دەکات ودەمانچەیەکی پێ دەکڕێ بڕیاردەدات لەبەردەم بینای تاوانباری یەکەمی لەناوچونی سۆران وەستا حسن ووەك ناڕەزایەتیەك بەرامبەر ئەو سووکایەتیەی لەزینداندا پێی کراوە کۆتایی بەژیانی بهێنێ..
ئەمە ڕاستی خۆکوشتنی سۆرانی جوانەمەرگ بوو کە هەموان بەتایبەتیش گردەکە پەردەپۆشی کرد ،دەبێت گردەکە چاوەڕێی چەند نان بڕاوی تربکات وەکو سۆرانی جوانەمەرگ کۆتایی بەژیانیان بهێنن وشیرازەی خێزانەکانیان تێك بدەن ئەوسا بێتە دەنگ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست