کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەلفوبێى نوێ بۆ خوێندنەوەى واقیعى سیاسى

Saturday, 20/02/2010, 12:00










وانەى یەكەم


داو
وى، وى، ئەوە داوە،
داوى راپۆرت،
داوى فێڵو شكانى پۆرت ،
داوى حزبە بۆ كڕینت ،
داوى چەقۆ بۆ بڕینت.
وى، وى، ئەوە داوە ،
داوى دارا نییە بەخوا
بۆ گرتنى چۆلەكەیەك،
داوى فێڵى دوكاندارە ،
داوى چەرچیى ناو بازاڕە،
داوى سیقى نیشتیمانە ،
دادۆشینى دوكاندار و ،
داوى چەتەى بێویژدانە
داوى بڕینى گریفانە .

وى، وى ، ئەوە داوە ،
داوى فرۆشتنى میللەت و
سڕینەوەى بەهاى جوانە ،
داوى بە شوودانى كەركوكى
دڵ و قودسى كوردستانە .

وى ، وى ئەوە داوە ،
هەڵبژاردن نییە گیانە ،
گەمەیەكى منداڵانە ،
گاڵتەیە بە راى جیاواز و
دەنگدانە و بۆ دیوەخانە ،
هەلبژاردنى براگەورە و
داوى كوشتن و بڕینى نانە.
وى، وى، ئەوە داوە ،
داوى كڕینى قەڵەم و
خەساندنى بەهاكانە.
ئەوە داو نییە ئازیزم !
سێدارەى گشت خەونەكانە ،
لە یادچوونى هەڵەبجەیە و
گاڵتەیە بەم كوردستانە.

وى، وى ، ئەوە داوە ،
دزینى پارە و سامانە
تكانى قەترەیەك ئاوە .
هەڕاجكردنى نیشتیمانە،
لەپەرلەمانى بەغداوە.

وى وى، ئەوە داوە ،
رۆژى جاش و كۆنە بەعسى و
دوورخستنەوەى مرۆی پیاوە،
رۆژى جوانكردنى عەنكاوە و
فەرامۆشكردنى باداوە.

وى، وى، ئەوە داوە ،
داوى تێكدانى شوێنەوار و
كردنەوەى سەدان مەلهایە،
داوى شێواندنى یاسا و
قیتكردنەوەى كەڵەگایە.

وى، وى، ئەوە داوە،
داوى فێڵى خائینانە،
رۆژى گەواد و قەحبەیە
رفاندنى پارووى نانە،
ئەمە داو نییە روحە گیان
گەوتنەچاڵ لەگەڵ سەگانە.
******
وى، وى، خۆزگە ئەمە داو نەبوایە،
پەتێكى زۆر ئەستوور بوایە
لەملى گەندەڵ بكرایە.
خۆزى ئەم وڵاتە جوانەش
لەوەڕگاى گاكان نەبوایە،
پارچەیەك بایە لەجەستەم
تاخۆم و نیشتیمانەكەم
پێكەوە كۆچمان كردبایە.
سەرى خۆمان هەڵگرتایە.

ئاى دارا گیان! سەدان خۆزگەم
بەداوى تۆ،
نەك ئەو مینە چێندراوانەى نیشتیمانم،
خۆزگەم بە دڵى شادى تۆ
نەك رووحى پڕلە گریانم،
نەك سروشتى شێوێندراوى
كوردستانم،

سەدان خۆزگەم بە داوى تۆ
نەك سیخوڕى و ئەڵقەلە گوێى دوژمنانم.
وى وى، ئەوە داوە ،
داوى كابینەى فەقیرتڕێنە،
داوى عەزیز وەیسیە
سەماكردنە بۆ تڕخێنە.

وى وى ئەوە داوە ،
مافى ئافرەت نییە گیانە ،
داوى ناوگەڵى مەسئولە و
قۆڵبڕینى كچى جوانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە