ئه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که هه‌ره‌شه له گۆڤاری ڕێگا ده‌کرێت
Thursday, 29/10/2009, 12:00
ئه‌م ستافه نوێ یه که خاوه‌ن ئیمتیاز دروستی کردووه برتیین له‌و کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه نووسه که ژماره (١٩)ی گۆڤاره‌که‌یان ده‌رکرد، ستافی سۆران عومه‌ریان په‌راوێز کرد، زۆربه‌یان فه‌سڵ کران ئه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و لێدان له ستافه نوێکه‌ی ڕێگا ده‌کرێت.
سه‌ره‌تا له سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی کراوه، کاك پێشره‌و که‌ریم له ڕێگای قرگه سێ که‌س له سه‌یاره‌یه‌کدا بۆی دابه‌زیون و شیشیان به ده‌سته‌وه بووه کێشاویانه به لایتی سه‌یره‌که‌ی کاک پێشره‌و که‌ریم دا پاشان که دابه‌زیوه دوو شیشیان به کاک پێشره‌و که‌ریمدا کێشاوه، کاک پێشره‌و زوو هاتۆته ده‌ست لێیان و به ده‌مانچه‌که‌ی ترساندونی ئه‌وانیش ڕایان کردووه، ئه‌وانه‌ی که له‌و ناوه‌دا ئاماده‌ییان هه‌بووه شاهیدی بۆ کاک پێشره‌و ئه‌ده‌ن ، وه هه‌روه‌ها پێشره‌و که‌ریم سوپاسی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کرد که زوو چون به ده‌میه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش قه‌ره‌باڵغیان نه‌کردایه له‌وانه بوو زیاتر شه‌ر دروست بوایه...
وه هه‌روه‌ها (٢٠)ی مانگ هه‌ڕه‌شه له به‌ڕیوه‌به‌ری نوسینی گۆڤاری ڕێگا کراووه به ته‌له‌فۆن ئه‌گه‌ر واز له گۆڤاره‌که‌ی مه‌لا کرێکار و ماکوان نه‌هێنیت ئه‌وا ژیانت کۆتای پێدێت! کاک محمه‌د سالار که به‌رێوبه‌ری نوسینی گۆڤاری ڕێگایه ڕایگه‌یاند، که ئه‌م هه‌ڕه‌شانه هیچ کاریگه‌ری نیه ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا هه‌ڕه‌شه له به‌ڕێوبه‌ری کارگێری گۆڤاری ڕێگا کراوه به هه‌مان تێکست که بۆ کاک محمد سالار چووه، پاشان دوای چه‌ند کاتژمێرێك هه‌ره‌شه‌یه‌کی تر بۆ کاک به‌هه‌مه‌ن چووه به‌وه‌ی که وه‌ك سه‌گ ئه‌تۆپێنین که به‌رێوبه‌ری کارگێڕیه، ئه‌ویش دوپاتی کرده‌وه بۆ پێگه‌که‌مان که هه‌ڕه‌شه پیاوی ترسنۆك ده‌یکات بۆیه ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له گۆڤاری ڕێگا هه‌رشه‌ی هیچ که‌س کارمان لێ‌ناکات، به‌ڵکو وامان لێ ده‌کات که گه‌رمتربین له‌سه‌ر کار کردنمان.
وه‌هه‌روه‌ها رۆژی (٢١) ئه‌م مانگه هه‌ڕه‌شه له چاپخانه‌ی که‌مال کراوه له خودی کاک شێخ که‌مال خۆی و کوڕه به‌ڕێزه‌که‌ی کاک دیار به هه‌مان شێوه پێیان وتراوه ئه‌گه‌ر بێت‌و گۆڤاری ڕێگا چاپ بکه‌ن ئه‌وا ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مرۆ ستافی ڕێگا ئاگاداری ده‌زگایی هاوڵاتی و میداو وه له هه‌مان کاتدا سه‌ردانی به‌ڕێز(حاکم قادر)یانکردوه وه ستافه‌که ڕایانگه‌یاند که هه‌موو پشتگیریه‌کی بۆ گۆڤاری ڕێگا ده‌ربڕی وه ئه‌وانیش سوپاسی ئه‌و ڕێزه و پشتیوانیه‌ی حاکم قادریان کردوه .
شیانی باسه به‌وردی و زیره‌کی کاک دیار که له چاپخانه‌ی که‌مال کار ده‌کات کوڕی به‌ڕێز کاک شێخ که‌ماله له ڕێگای ئه‌وه توانیمان له (٨٠٪) ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ئاشکرا بکات وه هه‌مووی به ئاسایشی گشتی ڕاگه‌یندراوه.
ستافی ڕێگا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست