کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵیادى دووه‌مى دامه‌زراندنى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان به‌رزو پیرۆزبیَت

Sunday, 17/01/2010, 12:00


بۆ رِاى گشتى

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ 18/1/2008 و له‌رِۆژیَكى وه‌كو ئه‌مرِۆدا ژماره‌یه‌ك رِۆژنامه‌نوس وه‌كو هه‌ستكردن به‌لیَپرسراویَتى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى له‌كاتى شكاندنى ئابڵوقه‌ى رِاگه‌یاندنى سه‌ر قه‌ندیل ئه‌م گروپه‌یان دروستكرد ئه‌گه‌رچى هه‌رهه‌مان رِۆژ به‌هۆى نه‌بوونى بیَبه‌رنامه‌یى و یه‌كترقبوڵنه‌كردنه‌وه‌ چه‌ند كه‌سیَكى تر ده‌سته‌یه‌كى تریان رِاگه‌یاند خۆشبه‌ختانه‌ گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ سنوورى كوردستان له‌یه‌كه‌مین چركه‌ساتى رِاگه‌یاندنیه‌وه‌ تائیَستا خاوه‌ن هه‌ڵویَست و ئیراده‌یه‌كى نه‌گۆرِبووه‌ ئه‌وه‌ش به‌شاهیدى دۆست و لایه‌نگرانمان خۆرِاگرى و برِوا به‌خۆبوونى ده‌سته‌ى دامه‌زریَنه‌رى گروپ ته‌مه‌نى گروپه‌كه‌ى كرد به‌دوو ساڵ لیَره‌شه‌وه‌ به‌ڵیَن به‌ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى خۆمان ده‌ده‌ین كه‌ له‌خزمه‌تاندا ده‌بین بۆ خزمه‌تكردنى بوارى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردستانى.

كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ریَكى تایبه‌ت به‌گروپه‌كه‌ و چه‌ندین به‌شى تایبه‌ت له‌سه‌رى كه‌ئه‌و به‌رِیَزانه‌ى سه‌ردانى ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن ده‌توانن رِاسته‌وخۆ ببن به‌ئه‌ندامى گروپه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌لایانه‌وه‌ په‌سند بیَت هه‌روه‌ها رِه‌خنه‌یه‌كى تر كه‌رِووبه‌رِوومان ده‌كریَـته‌وه‌ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى په‌یرِه‌و پرِۆگرامى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ سنورى كوردستانه‌ بۆیه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا رِایده‌گه‌یه‌نین كه‌له‌ئیَستادا په‌یرِه‌و پرِۆگرامى گروپه‌كه‌مان له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆرِ و شاره‌زاوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگیَندریَت و پیَداچونه‌وه‌ى بۆ ده‌كریَت و دواتریش له‌رِیَگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌خریَته‌ به‌رده‌م ئیَوه‌ى خۆشه‌ویست.

خاڵیَكى ترى گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌زۆرجار له‌رِیَگه‌ى ئیمه‌یله‌كه‌مانه‌وه‌ پرسیارمان لیَده‌كریَت كه‌گروپه‌كه‌تان سه‌ربه‌چ حزب و لایه‌نیَكه‌ ئایا دروستكراوى ئه‌مبه‌ره‌ یان ئه‌وبه‌ر ئیَمه‌ لیَره‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گروپه‌كه‌مان په‌یوه‌ندى به‌هیچ حیزب و لایه‌نیَكى سیاسیه‌وه‌ نیه‌ و دروستكراوى هیچ لایه‌ك نین رِیَنومایى له‌هیچ كه‌س و لایه‌ك وه‌رناگرین و سه‌ربه‌خۆیانه‌ كار ده‌كه‌ین.

ئه‌م گروپه‌ له‌سه‌ره‌تایه‌وه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رِۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ دروستكرا، به‌مه‌به‌ستى شكاندنى ئابڵوقه‌ى رِاگه‌یاندن له‌سه‌ر قه‌ندیل و دواتر ئامانجاكانمان فراوانتر بوون و له‌به‌ر ئه‌مه‌ مانه‌وه‌ى گروپه‌كه‌ له‌و كاته‌ به‌پیَویست زانرا كه‌ئیَستا بۆته‌ جیَگه‌ى ئومیَدى هه‌زاران رِۆژنامه‌نوس و چین و تویَژی رِۆشنبیری كوردستان، به‌بێ جیاوازى له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستان هه‌تا كوردستانیانی وڵاتانى ئه‌وروپى و عه‌ره‌بیش خاوه‌نى ئه‌ندامین هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌داهاتوودا دیالیَكتى كرمانجى بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌مان زیاد ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر به‌پیَویستیش زانرا له‌داهاتوودا زمانه‌كانى تر بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌مان زیاد ده‌كه‌ین هه‌ر له‌م ساڵیاده‌دا ئه‌و رِاستیه‌ ده‌خینه‌رِوو كه‌چه‌پڵه‌ به‌یه‌ك ده‌ست لیَنادریَت و هه‌قى خۆشیه‌تى لیَره‌وه‌ سوپاسى و سڵاوى گه‌رممان بنیَرین بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و ناوه‌ندانه‌ى رِاگه‌یاندن كه‌بایه‌خه‌وه‌ به‌یاننامه‌كانى گروپه‌كه‌مان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و حه‌زیش ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندى تایبه‌تیش هه‌بیَت له‌نیَوانماندا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ى بوارى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى په‌ره‌ى زیاترى پیَبده‌ین و به‌ره‌وپیَشترى ببه‌ین له‌باره‌ى پیَشنیار و رِه‌خنه‌شه‌وه‌ گروپه‌كه‌مان ده‌رگاى واڵایه‌ و به‌وپه‌رِى سینگ فراوانیه‌وه‌ رِه‌خنه‌ى هه‌موو لایه‌ك وه‌رده‌گریَت و به‌گویَره‌ى پیَویستى بارودۆخه‌كه‌ش ده‌یانخه‌ینه‌ به‌رنامه‌ى كاركردنه‌وه‌.

جاریَكى تر له‌م ساڵیاده‌دا گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌خۆمان و ته‌واوى ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانمان له‌هه‌ر شویَن و جیَگه‌یه‌ك بن و داواشیان لیَده‌كه‌ین كه‌ئه‌وانه‌ى له‌رِابردوودا ناوى سیانى و خۆیان ویَنه‌یان ناردبوو به‌مه‌به‌ستى ئه‌ندامیَتى جاریَكیتر له‌رِیَگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ فۆرِمى ئه‌ندامیَتى پرِبكه‌نه‌وه‌ و به‌شیَوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى له‌رِیَگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ ببن به‌ئه‌ندام له‌گروپه‌كه‌مان.

له‌م ساڵیاده‌دا سڵاوى گه‌رم ده‌نیَرین بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م (عبدالستار تاهیر شریف و سۆران مامه‌ حمه‌) و سه‌رى رِیَز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نه‌ویَنین هاوخه‌مى خۆشمان بۆ بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كارى ئه‌م دوو شه‌هیده‌ رِاده‌گه‌یه‌نین ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئیمرِۆ به‌رهه‌م هاتووه‌و له‌ئه‌نجامى گیان به‌ختكردنى ئه‌وانه‌ به‌پیَویستیشى ده‌زانین له‌م ساڵیاده‌دا داوا له‌سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان بكه‌ین كه‌یه‌كیَك له‌هاورِێ رِۆژنامه‌نوسه‌كانمان له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ى ئه‌وه‌وه‌ بیَسه‌روشویَن كراوه‌و ئه‌ویش كاك (ئه‌رسه‌لان مه‌حمود)ه‌ بۆیه‌ داواى لیَده‌كه‌ین كه‌ بۆ جوانكردنى رِووى هه‌ریَمه‌كه‌مان له‌رِوانگه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه‌تى ته‌ده‌خول بكات و هه‌وڵى ئازادكردنى ئه‌م هاورِێ رِۆژنامه‌نوسه‌مان بدات و به‌كه‌س و كارى و هاورِێ و دۆستانى شادى بكاته‌وه‌

سلاَو له‌گیانى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م

سلاَو له‌بنه‌ماڵه‌ى به‌درخانیه‌كان

به‌رز و پیرۆزبیَت دووه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان

...........................

ویَنه‌یه‌ك بۆ:

_____

1)ئه‌ندامانى گروپ

2)بۆ رِاگه‌یاندنه‌كان



Memorial established Kurdistan Borderless Journalist Group



Public opinion


Two years ago, such a day, some journalists feel responsible because the Homeland worship during the siege Mountain Media Qandyl, we have established this group. Although some friendly disagreement because some friends founded another institution, but this group of responsible and beginning today with steely belief and continue their work shows.
While we are committed right to legitimate defense of Freedom, we announced the service items are flourishing Freedom.
This group while preserving its independence and core groups of all work will continue in the near future under the constitution of the experts we'll write and publish it.
Here again, Happy New addition that all


Here again, Happy New addition that all
Long live freedom of expression mentioned Martyrs Abdolsatar Sharif and Soran Mama Hama.
Hello everyone Martyrs and freedom of expression world and Kurdistan
Hello family intellectual Badrkhan

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە