ئیتر بەسە!!!! سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و (بەرهەمی قیر)
Friday, 08/07/2011, 12:00
ئەم وێنەیە وێنەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیە
ئاشكرایە هەمو كاتێ پەتی زوڵم لەئەستوری دەپچڕێ. هەر كاتێ زوڵم و زۆرداری و نا یەكسانی و نا عەدالەتی و زۆرە ملێ و خۆسەپاندن هاتە گۆڕێ و بوە گفتوگۆكانی سەر مێزی كۆبونەوە و دەرئەنجامی تاك لایەنی و فشاری دیكتاتۆری هاتە بەرهەم ئەوا بزانە ئیتر كاتی خۆرئاوا بون و ماڵئاوابون لەدەسەڵات دەست پێ دەكا.من وەكو بەرپرسێكی باڵای ناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەپێویستی دەزانم لەكات و ساتی خۆیدا شت بڵێم بێ ئەوەی هیچ كاریگەریەكشم لەسەر بێ یان خرابێتمە ژێر سانسۆری هیچ بەرپرسێكی تری ناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی یان دەرەوە. بەڵام كاتێ تۆ دەبینی گەندەڵی و ڕەشەخۆری و ناعەدالەتی و كۆمەڵێك كەسانی كەم ئەزمون و ڕابرد و تەڵخ و كەم ژیر دێنە سەر سفرەی حازری ئەوكاتە دەردەكەوێ كە ئەنجامی شارێك یان زیاتر لە ملیۆن خێزانی ئەم شارە یان پلانی داهاتوی شارێ دەكەوێتە دەست كەسانێكی وەك (بەرهەمی قیر) ئیتر لێرەوە ویژدان ئاسودە نابێ!! سۆز و دڵسۆزی و جێگیر نابێ!! پەتی سەبر ئیتر دەپسێ. هەر ئەمەش وای كرد كە خامەكەم بخەمە ئیش و بیخەمە بەردەم هاوڕێ و هاو پۆستەكانم لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی. ئیتر ئەوانیش خەم و ناخی خۆیان هەڵڕێژن و ڕێگە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو سیستمە گەندەڵیەبخەنە گەڕو ئیدارەیەكی نوێ بەرهەم بهێنرێ و گۆڕانكاریەی سەرتاسەری بكرێ و گوێ لەهەمو ڕەخنەو ناڕەزایی و گازندەیەك بگیرێ. چونكە ئەم شارە بەتەنها هی ئێمە نیە. ئێمە وەك پۆستە باڵاكانی ناو سەرۆكایەتی شارەوانی نابێ لەپێناوی كورسی و مانەوەی خۆمان لەو دەسەڵاتەدا هەمو مافێك پێشێل بكەین و حوكمێكی دیكتاتۆری بدەین بەسەر شار و فەرمانبەراندا و ئەمنێكی تۆقێنەر و تۆقاندن بێنینە گۆو ئازارو ئەشكەنجەی فەرمانبەر بكەینە بەرژەوەندی مانەوەی خۆمان لەكورسی و پۆستەكاندا.
برایانی ئەنجومەنم و هاو پۆستەكانم لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی:
ئێمە ماوەی چەند ساڵێكە پێوەكەوە كار دەكەین و هەوڵ و كۆششەكانی خۆمانمان خستۆتە گەڕ بۆ خەمی شار و دەزگاكەمان. بەهەمو قورسی و ناخۆشی و قۆناغی سەختدا تێپەڕین. تاتوانیمان كاری خۆمانمان ڕاپەڕاند. بەهەر شێوەیەك بێ نە شارو نە دەزگاكەشمان لكەدار نەكرد و سوك ڕیسواش نەبوین. هەمو جارێكیش لەسەر مێزی كۆبونەوە وەك براو هاوڕا گفتوگۆمان دەكردو نەدەبووینە بەردەستی منداڵ و كەسانی ڕابوردو ڕەش پیسی وەك (بەرهەمی قیر). ئەوەندەش بێ تواناو بێ دەسەڵات نەبوین تا كەسانێكی مشەخۆر و كەم دیدەی دنیاو نەچەشتنی كوردایەتی ئەمڕۆ بێتە سەر سفرەی دەسەڵات و یاری بەهەست و شعوری دەسەڵاتی ئێمەو شار و فەرمانبەرانی دەزگای شارەوانی سلێمانی بكا. ئەوەی كەمن مەبەستەمە ئەمڕۆ لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی یەكێكی وەك (بەرهەمی قیر) بۆتە گەورەترین دەسەڵاتداری ناو سەرۆكایەتی شارەوانی و حوكمی بكوژ و ببڕ هەر ئەوە. هەر چی ئەو وتی وانیە دەبێ ئێمەش بڵێن وا نیە. وە بەپێچەوانەشەوە. ئێستا مافیایەكی وەك (بەرهەمی قیر) بۆتە دێوەزمەی ناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی. كاك (بەرهەمی قیر) لەتۆ زیاتر كارمان كردوە، لەتۆ زیاتر كوردایەتیمان كردوە، لەتۆ زیاتر خاوەنی شەهید و كەسوكاری ئەنفالین، لەتۆ زیاتر شارەزاترین، لەتۆ زیاتر دەسەڵاتدارترین لەحزب، بەڵام چیتر ئەوە قبوڵ ناكرێ كە تۆ ببیتە مولاز موحسێنێكی ناو سەرۆكایەتی شارەوانی تۆ كاتێك دێتە كۆبونەكان. تەنانەت نازانی یەك ڕەستەی پەتی بڵێی. تۆ لەسەرخۆشیت و بەدرەوشتی بەو لاوە تۆ دەبێ چی خزمەتێك بكەی بە شاری سلێمانی. تۆ بەقەد قورسایی خۆت و توكی سەرت گەندەڵیت هەیە. تۆ یەكێكی لەو گەندەڵانەی كە لە (8) سەعاتی دەوام تەنها (1) سەعات لەسەر كورسیەكەت دانەنیشتوی جگە لەكاتی كۆبونەوەكان ئەویش بۆ دەرخستنی دەسەڵاتی خۆت و خۆ دەرخستنت. (بەرهەمی قیر) ئەگەر تۆ بە (بەرهەم ساڵحەوە) شانازی دەكەی ئەوا نە ئێمەو نە خەڵكیش ئەوەت لێ قبوڵ ناكەین كەتۆ دەكەیت لەناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و لەگەڵ ئێمەی بەرپرساندا. تۆ دەزانی ناوت بە مولازم موحسینەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەركردوە. ئیتر كاتی ئەوە هاتوە بڵێن (بەسە) تۆ بەئارەزوی خۆت بەرپرسی لادەبەیت و كوتلەكانی خۆت دەكەی بەبەرپرس و خۆت بەیەكێكی دڵ سۆزی ناو سەرۆكایەتی دەزانی. بەڵام نا بەرهەم خۆ ئێمە لەگوێ فیل نەنوستوین تا نەزانین بەتامەی چی و چی دەكەی. باشە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی (خەسرەو كەمال) من وەك بەرپرسێك لەتۆ دەپرسم ئایا تۆ (سەرۆكیت) یان (بەرهەم)؟؟؟؟؟؟ ئەگەر تۆ سەرۆكیت بۆ دەسەڵاتت بەقەد بەرهەمی نیە!!!!!! بۆچی هەرچی ئەو ڕازی نەبێ لەسەری بڕیاری لەسەر نادرێ؟؟؟؟؟؟ بۆ لەكۆبونەوەكان شتێك دەڵێی لەبەرچاوی ئێمەو لەدوایدا لە ژورە داخراوەكان لەگەڵ (بەرهەمی قیر) شتێكی تر دەڵێ؟؟؟؟؟ بۆ چی تائێستا هیچ لێپرسینەوەیەكت نەكردو لەو هەمو گەندەڵیەی كراوە لەناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی. بۆچی ئەندازیاری عیرفانت لەسەر قسەی بەرهەمی قیر كرد بە بەڕێوبەری شارەوانی ڕۆژئاوا. بەس لەبەرئەوەی ئەو وتی دەبێ ئەو بێ؟؟؟؟؟؟ (ئیتر بەسە) لەوە زیاتر قبوڵ ناكرێ و لەوە زیاتر زیادەرۆی نابێ بكرێ و دەبێ سنورێكی بۆ دابنرێ. چونكە هەمومان باش دەزانین كەئەم گەندەڵە چیەو چۆنیش لەپڕ بوە بەو دێوەزمەی ناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست