په‌رله‌مانی عوکاز
Monday, 29/07/2013, 12:00
به‌رزانی عومه‌ر ده‌وله‌ت
که‌سانێک که له وولاتانی ئه‌روپادا ماوه‌کی زۆر ژیانیان به‌سه‌ربردبیت و به‌تایبه‌ت خه‌لکی ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی کوردستانیش بووبێت ، هه‌ڵبه‌ته زۆر جیاوازیه‌یکی گه‌وره ده‌بینێته‌وه له به سه‌ر بردنی ژیانی له‌گه‌ل ئه‌و ژیانه‌ی که تاکیکی کورد هه‌یه‌تی له ناو‌و و ئه‌و هه‌رێمه‌ی که پێی ده‌ووترێت هه‌رێمی کوردستان ... جیاوازی یه‌کی زۆر هه‌یه له گشت بواره‌کانی ژیانه‌وه ...ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته سه‌ر جۆننێی نواندنی ره‌وشت و شێوه‌ی ئاخافتن به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک له ناو ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌تیای دا ده‌ژی و خۆی تیا ده‌بیننیته‌وه ، ... که‌سێک که بزانیت ئه‌م هه‌موو جۆره جیاوازیانه هه‌یه و پۆزه‌تییڤانه پێوانه بکرێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌گووزه‌ریت . ... ئه‌گین خۆ ناکرێت کاکی شاعیر‌و و هه‌موو ئه و خه‌ڵکانه‌ی که به درێژای سالانێک وولاتیان به‌جێهێشتووه‌و ژیان له‌و وولاتانه‌دا بردۆته سه‌رو و له هه‌مان کات دا ژیانی هه‌رێمه که‌یان له لا باشتر‌و خؤشتر بێت! ... بێ جگه له‌و به‌رژه‌وه‌ندی جی یانه‌ی که تاوه‌ک و ئه‌مرۆ ده‌ستیان به کلاوه‌کانی خۆیانه‌وه گرتووه و... له به‌ر خاتر پشوودانی هاوینیان نایانه‌وێت خۆشی نه له خۆیان و نه له ماڵ و مناڵیان تێک بجێت .. هه‌ر بۆ یه تا ئه‌مرۆ له ناو ئه‌و به‌ناو.. هه‌رێمه ئازاده‌وه .... زۆر به‌ی زۆری گه‌نجان و ژن و پیاووی ئه‌و هه‌رێمه ژیانیان لی بۆ ته سه‌رسه‌خت و ئاواته خوازن ملی ری به‌ره‌و هه‌نده‌ران بننین و ژیانێکی تر هه‌لبژێرن له‌وه‌ی که هه‌یانه .... هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه له بیر ناکرێت که سالانێک هه‌تا ئه‌مرۆ جه‌نده‌ها لاوی جوان و به هه‌زاران خێزانی پر کۆش به مناله‌وه ئه‌و وولاته‌یان به‌جی ده‌هێشت و ملی ئاواره‌یی و هنده‌رانیان ده‌گرت .....ئه‌ی باشه .. کاک جه‌مال و جه‌ماله‌کانی تر پێمان نالێین .... به ج رێگه‌یه‌ک و ؟؟ چۆن چۆنی ؟؟ده‌توانن کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکی کورد بکه‌ن ، کامانه‌ن؟! ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ئه‌م به‌ناوو شاعیره بیری لی کردۆته‌وه ؟؟؟... بێ گومان باش ده‌زانێت ... له ناو که‌سانیێکی گه‌نده‌لجی و ئیداره یه‌کی دوو ده‌ساڵاتی بێ یاسا ، رێز نه گرتن له هه‌موو رێ نووماکانی کۆمه‌لایه‌تی ناو‌و ئه‌م هه‌رێمه ، نه‌بوونی هیج کۆنسێپپت و پرنسیپێکی وا که مرۆڤی راسته قینه بتوانێت به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.. ئاخۆ ئه‌بی !؟ جی بتوانێت به ج قودره‌تیکی ئیللاهی کاکی شاعیر له وه‌ی فێری بووه به‌و هه‌موو ساڵه دوور وولاتی یه‌ی! له ناو ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی که ژیانی تیدا بردۆته سه‌ر و بیخاته به‌رده‌م گه‌له‌که‌ی و سوودی لئ وه‌ربگرن ..... یان ئه‌وه‌تا درۆ له گه‌ڵ خه‌ڵک و خوای ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره دا ده‌کات به‌وه‌ی که راستی له میلله‌ته‌که‌ی ده‌شارێته‌وه ، وه پێان نالێت من جه‌ند ساڵه له ئه‌ورووپا هیج سه‌رکووتنێکم نه‌بووه ، نه چوومه‌ته ناو‌و کۆمه‌ڵگاکه‌وه و فێری هیج نه‌بووم لیێ یانه‌وه ، ته‌نها به فروشتنی تابلۆ درۆکانم و ووشه‌ریز کردنه‌کانم نه‌بێت که وه‌ک ته‌شی بتوانم بۆیان برێسم خه‌لکانیکی پێ جه‌واشه بکه‌م. بێ گومان ئه‌و ده‌رد و نه خۆشی یه ته‌نها کاک جه‌مال (شاعیر)ی به‌خته‌وه‌ر نه‌گرتۆته‌وه ... به‌ڵکوو زۆر له‌و که‌سانه هه‌ن که ئه‌وه‌نده بی توانان ته‌نانه‌ت زمانی ئه‌و وولاته‌ش فیر نابن ونه‌بوون که لیێ ی ده‌ژین ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر کاری له‌م جۆرانه که بتوانن ماهیه‌تی خۆیانیان تیا بدۆزنه‌وه . هه‌ر وه‌ک جۆن که‌سانیکی ئه‌ڵقه له گویێێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ن ماڵ و مناڵ یان له ده‌ره‌وه‌ی ووولات یارمه‌تی ده‌وله‌ت وه‌رده‌گرن و له هه‌مان کاتیش دا خۆشی یان به‌ریوه‌به‌ر و کار به‌ده‌ست و ته‌نانه‌ت مووجه‌ی تایبه‌تیان بۆ براوه‌ته‌وه له ژێر هه‌زاران کاروو پیشه‌دا یاخوذ وه‌زیره یاخود ئه‌ندام په‌رله‌مانه له ناو دام و ده‌زگا قه‌ره‌قۆزه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه دا ... هه‌ر وه‌ک و ئه دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی که له‌م دوای یه‌دا له کوردستان پۆست دا بلاو کرابيه وه و خۆیان به شێت له قه‌ڵه‌م داوه له به‌ر خاتری ورگرتنی مووجه‌و ژیان بردنه سه‌ر له یه‌کێک له‌و وولاته ئه‌وروپی یا نه‌دا ،ئه‌مه حالی جه‌مالی شاعیر و جه‌ماله‌کانی تره .. . کاکی شاعیر ئه‌گه‌ر یه‌کتۆز بیری له‌وه بکردایه‌وه و پرسیاریک ئاراسته‌ی خۆی بکردایه ... بۆ ئه‌م هه‌موو که‌سایه‌تی یه ژیرانه‌ی که پێش جه‌نابی جوونه‌ته ده‌روه‌ی وولات و فێری جه‌نده‌ها کار‌و پیشه بوون و، خاوه‌ن بروانامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه له و بواره جیاجیا یانه‌دا که تیای دا پسپۆرن ... هه‌نگاویان له‌و هه‌نگاوه فاشله‌ی وه‌ک خۆی نه‌ناونو .ره‌فزیان کردووه جونکه ئه‌زانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بریتی یه له دوو بنه‌ماڵه .. > ناگونجێت که‌سانێک فێری ئه‌خلاق و پرنسیپه‌کانی کاروو ژیانی رۆژانه ببووبێت و مامه‌ڵه ی مرۆڤایه‌تی یه‌کان له سه‌ر یاسای Die Wrde des Menschen ist unantastbarبه مانای (كرامة الإنسان مصونة)... (کرامه‌تی مرۆڤ له‌که‌دار ناکریت) بکات .ئه‌ی که‌وابیت ...به ج مافیک و یاسایه‌که‌وه کاکی شاعیر ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وندی مرۆڤه‌کانی تر بپارێزێت .... یان ئه‌وه‌تا هه‌ر به‌وو شێوه‌یه ده‌یپارێزێ که کاتی خۆی له گه‌ل رژێمه‌که‌ی به‌عس بردیه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی تاکی کوردی ده‌پاراست .....(ئه‌و پرسیاره ته‌نها ئاراسته‌ی خودی خۆی جمال به خته‌وه‌ر ه..). به‌سه ئیتر !؟ خه‌ڵکی کوری خۆی نه‌دا به کووشت و شه‌هید نه‌کرا بۆ که‌سانی به‌رژه‌وه‌ند جی وه‌ک ئیوه و مانان .... کورد رانه‌په‌ری بۆ ئه‌مرۆ په‌رله‌مان بکرێته بازاری عوکاز ...... خه‌بات و مال ویارانی کورد نه‌کرا بۆ ئه‌وه‌ی ئیوه مووجه‌ی خه‌یاڵی وه‌رگرن و و خۆتان بابده‌ن به‌بی هیج توانا و پسپۆری یه‌ک که نه توانن داکۆکی له مافی تاکی ئه‌م میلله‌ته بکه‌ن ..ته‌نها به ووشه‌ی پروو پووج و قسه‌ی زل زیاتر هیجی ترتان له بار نییه .و پی نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست