کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عادل مراد دە هەزار یۆرۆی منیشی خوارد

Monday, 04/04/2016, 19:36


کە لە سلێمانی گەڕامەوە ئەو وتارەی لەسەر عادل مراد نووسیبووم و لە کوردستانپۆست بڵاوکرایەوە دەربارەی ئەو دەفتەرە یۆڕۆیەی، کە لە پێش چاوی چەند برادەرێک دابووم پێی بۆ ئەوەی بیداتە برازایەکەم لە سلێمانی دوایی ئینکاری کردوو پارەکەم سەری تێدا چوو، ئەم وتارەم لەلایەن ٥٨٠٠ کەس خوێندرابۆوە.
لەو ماوەیەدا برادەرێکم بینی ووتی: ئەزانی عادل مراد دەشتی حەمەرەشی تاوانبار کردووە، گوایە ئەو دزیویەتی. بەلامەوە سەیر بوو، پێشتر لە لای من و لای خەڵکی تر ئیدعای ئەوەی کردووە، کە هەرگیز من پارەم نەداوەتێ، جگە لە نامەیەک.
لە یادی کارەساتی هەڵەبجە، کە ساڵانە لە ١٦ی ئادار لە بەرلین بەڕێوە ئەچێ، کاک زاهیرم دی ووتی کاکە حەمە نە ئەبوایە ئەو نووسینەت بڵاوکردبایەوە، چونکە پێش ٥-٦ هەفتە لەمەوپێش کاک عادل مراد تەلەفۆنی بۆ کردم، کە پارێزەرێک بگرم و شکات لە دەشتی بکات، چونکە عادک ئەڵێ ئەو جانتایەکەی دزیوم. 
هەر لەو رۆژە بۆ یەکەمین جار دەشتی حەمە رەشم بینی و ناسیم، لەم بارەوە پرسیارم کرد. ئەویش ووتی: عادل مراد لە وێستگەی شەمەندەفەرەوە تەلەفۆنی بۆ کردم فریای کەوم جانتایەکەیان دزیوە. منیش چووم، پێکەوە لە وێستگەکە چووین بۆ لای پۆلیس و ئیفادەی لێ وەرگیرا، پۆلیس پرسیاری ئەوەی لێکرد، جانتایەکە چێ تێدابووە، ئەویش گوتی دەرمان و شتی خۆم! ئەی پارە ووتی: پارەی تێدا نەبوو! بەڵام عادل مراد بە یەکێکی ووتووە کە تۆ جانتایەکت دزیوە و دەعوات لەسەر قەید ئەکا! دەشتی گوتی: ئەو برادەرەم پێ بڵێ لەبەرچاوت پەنجە ئەکەم بە هەردوو چاویا. منیش ووتم کاتی خۆی دێ و پێوەندیت پێوە ئەکەمەوە. پاش جیابوونەوەمان لەگەڵ کاک زاهیر قسەم کرد: ئەو مەوزوعەی عادل مراد و دەشتی چی بەسەرهات؟
ووتی لە دوکانەکەی کاک سالار لەگەڵ کاک هیوا بەهجەت دانیشتین، کاک هیوا ئەڵێ حەمەی مەلا هیچ پارەی نەداوە پێم بەس زەرفێک بووە. بۆیە ئێمە دەعوامان لەسەر دەشتی قەید نەکرد تکایە بۆ تەواوی قسەکان بگەڕێنەوە بۆ وتارەکەم بەم ناونیشانە لە کوردستانپۆست:
پاش دوو رۆژ نامەیکم بۆ هیوا بەهجەت نارد(چونکە پێش چەند مانگێک لە برادەرێکم بیستبوو، کە هیوا بەهجەت لەملاو لەولا ووتبووی حەمەی مەلا راست ناکا پارەی نەدواوە بە من بیدەم بە عادل مراد) لە نامەکە نووسیبووم، کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی ١١ی ٢٠١٤ لە کۆنگرەکە لێم پرسیت ئێوارە لە ماڵ ئەبی؟ ووتت: نەء، بۆچی؟ ووتم: لەگەڵ عادل مراد قسەم کردووە، کە پارەم بۆ بەرێتەوە. ووتت: چەندە. ووتم: دە هەزار یۆڕۆیە. ووتت بیدە بە هێلگای خێزانم ئەو لە ماڵە. گەر لە ماڵ نەبوو لەلای ئەو ژنەی ئەوبەرمان داینێ ئەو جێگەی سیقەیە. بۆ بەیانی زوو خۆم پارەکەم برد بۆ ماڵی هیوا بەهجەت. زەرفەکەم دانەخستبوو، پارەکەم نیشاندا. ووتی: دایخە، ئێستا بۆ عادل مرادی ئەبم وتێلەکەی لەم نزیکانەیە. کاک هیوا خۆی گوڕی و چوینە خوارەوە. هیوا کە دی من بە بایسکل هاتووم. ووتی: حەمە وەرە لەگەڵم لەبەرچاوی خۆت ئەمانەتەکەی ئەدەمێ، ئەشت گەڕێنمەوە ئێرە. لەبەرچاوم ئەمانەتەکەی دا بە عادل ئەویش سەیری ناو و ژمارەی تەلەفۆنی نجم الدین کریمی کردو زەرفەکەی خستە گیرفانی ناوەوەی قەمسەڵەکەی، قاوەمان خوارد، کاک سالار هات بە دوای عادل مراد و چەند وێنەیەکی پێکەوە گرتین و دوایی لە یەکتر جیابووینەوە، هیوا بەهجەت ووتی: حەمە وابزانە پارەکەت گەیشتووە. من ئیعتیمادم پێیەتی.
کەچی پارەکەی نەگەیاند بوو. منیش بە پەلە چوومەوە کوردستان و لەگەڵ سەرکۆی برازام چووینە ماڵی عادل مراد، کەچی دەریکردین. من ترسام هەر بشمان کوژێ.  ئەی کاک هیوا  مەسەلەکەم بۆ نەگێڕایەوە، ووتت: حەمە قەت چاوەڕیی ئەوەم لە عادل نە ئەکرد، چەند جارێک بە ئەلمانی ووتی: (Ich bin enttäuscht von ihm.)  واتە شەرمەزاری کردم.
چاوەڕیی ئەوەم لێ ئەکردی لەبەر خاتری راستی دان بە راستی مەوزوعەکە بنێی. پێم سەیرە ئەڵێی زەرفەکە پارەی تێدا نەبوو!
بە هەر حال پارەکەی من سەری تێدا چوو، بەڵام زیاتر ئەوەم پێناخۆشە کە برادەران لەبەر خاتری عادل مراد راستیەکان دائەپۆشن. دیارە کاک عادلیش ئەوە یەکەم جاری نییە لەسەر مەسەلەی پارە تاوانبار بێ، چونکە پێش ماوەیەک بە ئیمزای ئیدارەی گشتی یەکێتی کە ١٠٠هەزار یۆرۆیان بۆ سەرف کردبوو، داوایان لێکردبوو وەسڵی سەرفکردنی پارەکە بنێرێ، جا نازانم ناردی یان بەدەردی ١٠ هەزار یۆرۆیەکەی من چوو؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە