شه‌ڕ بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێیه‌کانمان
Monday, 09/11/2009, 12:00
حەمەی مەلا
پاش روخانی حکومه‌ته‌که‌ی نوری سه‌عید له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره ئازاده‌کان و سه‌رۆکایه‌تی عبدالکریم قاسم ساڵی1958، ئه‌مریکا مه‌ترسییه‌کی زۆری هه‌بوو،که شیوعیه عیراقییه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی حێراق بگرن. پاش ده‌رکردنی یاسای خۆماڵیکردنی نه‌وت و یاسای چاککردنی کشتهکاڵی، ئه‌مریکا به هه‌لی زانی به هۆی شای ئێرانه‌وه هانی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته کوردییه‌کان بدا بۆ هه‌ڵسان دژی ئه‌و یاسایه. له‌و کاته‌دا نێوان حزبی شیوعی و پارتی باش نه‌بوو. سه‌رۆک عه‌شیره‌ته کورده‌کان داوایان له بارزانی کرد، که پشتگیریان بکات. له‌وه‌وه شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد. پێش ئه‌وه له موسڵ و که‌رکوک ئه‌فسه‌ره عه‌ره‌به‌کان دژی قاسم راپه‌ڕین، به‌ڵام زوو سه‌رکوت کران و سه‌رکرده‌کانیان ده‌ستگیر و(شواف و نازم ته‌به‌قچه‌لی) ئیعدام کران، چونکه (عبدالسلام عارف) له‌گه‌ڵ قاسم له ئه‌فسه‌ره ئازاده‌کان بوو، بۆیه کرا به بالیۆزی عێراق له ئه‌لمانیای رۆژئاوا.
موخابه‌راتی ئه‌مریکی له کۆتایی 1962 داله ئه‌لمانیاوه پێوه‌ندییان کرد به عبدالسلام. پیلانیان بۆ دانا له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی قاسم بروخێنن. له‌و کاته‌دا له کوردستان شه‌ڕ بوو. عبدالسلام و به‌عسیه‌کان داوایان له کورد کرد له کاتی ههڵگهڕانهوهکهدا شه‌ڕ بوه‌ستێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سود له سه‌ربازه‌کان وه‌رگرن. به‌ڵێنیشیان به کورد داداواکاریهکانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
رۆژی هه‌ینی8/2/1963 کوده‌تای سه‌ربازی دژی قاسم ئه‌نجام درا. هه‌ر هه‌مان رۆژ قاسم و ئه‌فسه‌ره‌کانی ده‌روپشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری گیران و له ئیستگه‌ی به‌غدا ده‌سترێژ کران. ئه‌وه‌ی، که به‌رگری کرد شیوعی و دیموکراسیخوازه‌کان بوون. هه‌رچه‌ند به‌رگرییه‌که دوو هه‌فته‌ی خایاند، به‌لام له ئه‌نجامدا هه‌موویان گیران و کوژران. به‌مه‌ش ئاواته‌که‌ی ئه‌مریکا هاته دی. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی، که عبدالسلام به کوردی دابوو لێی په‌شیمان بۆوه و هه‌ر زوو شه‌ڕیان دژی کورد هه‌ڵگیرسانده‌وه. له‌گه‌ڵ به‌عس چه‌ند ساڵ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو،تا به‌عس و کورد له 11ی ئادار رێککه‌وتن و به‌یانی 11ی ئاداری لێکه‌وته‌وه و داننرا به مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد. بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی کورد به ئاشکرا مافه‌کانی سه‌لماند. 11ی ئادار سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره بوو بۆ کورد، هه‌رچه‌ند که‌موکوڕی زۆری هه‌بوو، وه‌ک کێشه‌ی که‌رکوک. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و به‌یانه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ وڵاتانی دراوسێ. سوریا و تورکیا و ئێران کوردێکی زۆریان هه‌بوو، بۆیه ده‌ترسان ئه‌و ده‌سکه‌وته ببێته مایه‌ی راپه‌ڕینی کورده‌کانیان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هانی کوردی عێراقیان ده‌دا، که چه‌ک دژی به‌غدا هه‌ڵگرن به بیانووی که‌رکوکه‌وه.
برا گه‌وره‌ی کورد (حافیز ئه‌لئه‌سه‌د!) به تایبه‌تی هانده‌رێکی سه‌ره‌کی بوو. له‌وکاته‌ی شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه له نێوان کورد و به‌عس، چونکه ناکۆکی نێوان به‌عسی سوریا و عێراق قووڵ بوو، سوریا ده‌یویست حکومه‌تی به‌غدا سه‌رقاڵی شه‌ڕ بێ له‌گه‌ڵ کورد ، لاوازی کا، له هه‌مان کاتدا هه‌وڵی ده‌دا به‌هۆی ئه‌و ئه‌فسه‌ر عێراقیانه‌ی، که سه‌ر به سوریان، کوده‌تا دژی به‌غدا بکه‌ن. برای گه‌وره‌ی کورد و کوڕهکهشیچهند جار کوردیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کوردیان به شه‌ڕ داوه. ئه‌گه‌ر بۆ دڵسۆزی کورد بووایه بۆچی مافی کورد سوریا ناده‌ن؟ بۆچی ناوی مرۆڤ و شاری کوردیان سڕیه‌وه و به عه‌ره‌بیان کرد، وه‌ک چۆن تورکی سیاسه‌تی به تورککرنیان دژی کورد ئه‌نجام دا. تورکیا گه‌وره‌ترین دوژمنی کورده هه‌میشه هه‌وڵی داوه‌و ده‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی کورد به مافی خۆی شاد نه‌بێ، نه‌ک هه‌ر له تورکیا، به‌لکو له به‌شه‌کانی تری کوردستانیش. ئه‌یش وه‌ک سوریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کوردی داوه به‌شه‌ڕ، ته‌نانه‌ت کورد له‌گه‌ڵ کورد (پارتی و یه‌کێتی، پارتی و پ.ک.ک، یه‌کێتی و پ.ک.ک. یه‌کێتی و تورکیا).
ئێرانیش وه‌ک سوریا و تورکیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له 1961وه هانی کوردیان داوه بۆ دژایه‌تیکردنی به‌غدا. عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ک له شه‌ت ئه‌لعه‌رب گرت. شای ئێران داوای ده‌کرده‌وه، هه‌ر بۆیه شا سنوری ئێرانی بۆ کورد کرده‌وه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کی زۆری پێ به‌خشی به جۆرێک هێزی سه‌ربازی پێ لاواز کرد. ئه‌وه بوو له کۆبونه‌وه‌ی ئۆپێکی سه‌رکرده‌ی خاوه‌ن وڵاته نه‌وته‌کان له جه‌زائیر، که شای ئێران و سه‌دامیش به‌شداریان تێداکردبوو، هه‌واری بۆمئدیهن سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی جه‌زائیر سه‌دام و شای رێکخسته‌وه‌و به مه‌رجێ سه‌دام ئه‌و خاکه‌ی داگیری کردووه بیداته‌وه ئێران و له به‌رامبه‌ردا ئێران سنور له کورد دا بخات و یارمه‌تیان نه‌دا. ئه‌نجامه‌که‌شی ئاشبه‌تاڵ بوو.
پێش ئاشبه‌تاڵ کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان دامه‌زرا بوو، ئاواتێکی گه‌وره بوو بۆ کورد. هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانیان گیران به یه‌کێکی زۆر نزیک له منه‌وه نامه‌کیان نارد بۆ تاڵه‌بانی، که ئه‌وسا له سوریا ئه‌ژیا. پاش گه‌یاندنی نامه‌که ئه‌و که‌سه نزیکه هات بۆ لام بۆ ئه‌لمانیا باسی دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌ی کرد. گوتی کۆمه‌ڵه داوای له تاڵه‌بانی کردووه بێته‌وه بۆ کوردستان بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی شۆڕشی نوێ. زۆر سه‌رم سهڕما به‌و که‌سه ووت چۆن کۆمه‌ڵه ئه‌و داوایه ئه‌کا؟ تاڵه‌بانی ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌کی بۆ سه‌دام هه‌ڵگرتبوو دژی شۆڕشی کورد و زیانێکی زۆری پێگه‌یاند. ئه‌مه تاوانه.
اڵی 1979 شای ئێران ئێرانی به‌جێهێشت و حکومه‌تی ئیسلامی دامه‌زرا. پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمام خومه‌ینی بۆ ئێران، کورد له فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانیان کردبوو، به‌ڵێنی دابوو به وه‌فده‌که (د. که‌مال فوئاد)، که مافی کورد ئه‌ده‌ن! هه‌موو ئاگادارین، که حکومه‌تی ئیسلامی ئێران دوای دروستبوونی چی به کورد کرد.
شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌ستی پێ‌کرد، له هه‌مان کاتدا شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو له نێوان کورد‌و حکومه‌تی عێراق. عێراق داوای گفتوگۆی کرد له‌گه‌ڵ کورد. له 1983رێککه‌وتن، به‌ڵام تورکیا تێکی دا. شه‌ڕ ده‌ستی پێکرده‌وه. سوپای عێراق هه‌موو جۆره چه‌کێکی به‌کار هێنا له هه‌ندێ ناوچه‌شدا چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێنا و گشت گونده‌کانی کوردستانی کاول کرد. پاشان که‌وتنه راگواستنی خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وجا هه‌ڵمه‌تی به‌دناوی ئه‌نفاله‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و 182 هه‌زار کوردی ئه‌نفال کرد‌و له 1988یشدا له هه‌ڵه‌بجه به کیمیاوی پێنج هه‌زار کوشت و ده هه‌زاری تری بریندار کرد. پێشتریش له 1983 دا هه‌شت بارزانی لرناو برد. عێراق زۆر توڕه بوو له کورد، چونکه هێزی کورد چه‌ند جار له‌گه‌ڵ هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکه‌وه دژی هێزی عێراقی شه‌ڕی ئه‌کرد.
له 1990 هێزی عێراقی هێرشێکی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر کوردستان رسا رووی کرده شاخه‌کان و به‌ره‌و سنوره‌کانی ئێران و تورکیا رۆیشت (ره‌وه‌که). به هه‌زاره‌ها له سه‌رما ه برسا مردن. ساڵی 1991 راپه‌ڕینه‌که‌ی جه‌ماوه‌ری شار‌و شارۆچکه‌کان به‌رپا بوو. پاشان چه‌کداره کورده‌کان له شاخه‌کانه‌وه هاتنه‌وه‌و هێزی به‌عسیان تێکشکاند به هه‌زاره‌ها سه‌ربازیان گرت و چه‌کیان کردن.
دیسان گفتوهۆ کرا له نێوان کورد‌و حکومه‌تی عێراق. ئه‌مجاره‌یان کورد داوای گفتوگۆی کرد، هه‌رچه‌ند کورد سه‌رکه‌وتوو بوو له راپه‌ڕینه‌که‌دا. سه‌ره‌ڕای ماچ‌و موچی نێوانسهرکردهی کورد‌و سه‌داما. ئه‌مجاره‌ش رێکنه‌که‌وتن. بۆ یه‌که‌مجار له 1992 هه‌ڵبژاردن له کوردستانی ئازادا کرا و په‌رله‌مان دروست بوو. ئه‌ندامه‌کان بریتی بوون له پارتی و یه‌کێتی51 به 49. حکومه‌تیش دروست کرا. پارتی و یه‌کێتی نێوانیان باش نه‌بوو، هۆیه‌کانی زۆر بوون. یه‌کێتی شاری هه‌ولێری گرت. پارتی داوای یارمه‌تی له عێراق کرد و سوپای نارد بۆ هه‌ولێر و توانی له ماوه‌یه‌کی که‌ما هه‌ولێر پاک بکاته‌وه له هێزی یه‌کێتی. به هاوکاری هێزی پارتی یه‌کێتیان تا سنووره‌کانی ئێران راونا.
پاش ماوه‌یه‌ک یه‌کێتی هاته‌وه ناوچه‌ی سلێمانی حکومه‌تی خۆی لێ دروست کرد. شه‌ڕی ناوخۆ‌و زیانێکی زۆری له هه‌ردوو لا دا. دوژمنایه‌تی که‌وته ناوچه‌ی یه‌کێتی و پارتییه‌وه، تا ئێستاش نیشانه‌ی پێوه‌ی دیاره.
ئه‌مریکا زۆر هه‌ڵیدا ئه‌و دوو حیزبه ئاشت بکاته‌وه. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی حکومه‌تی سه‌دام بوبو به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له ناوچه‌که‌دا. ئه‌وه‌بوو کوێتیان گرت و هێزی سوپای جیهانی توانی کوێت ئازاد بکا. دیار بوو ئه‌مریکا (کوڕه‌که‌ی بۆش) بڕیاری دابوو سه‌دام بروخێنێ بۆ به‌ژه‌وه‌ندی خۆی. جا پێویستی به کورد بووه، هه‌ر زوو تورکیا دژی لێدانی عێراق وێستا و نه‌ی هێشت هێزی ئه‌مریکا له خاکه‌که‌یه‌وه له عوراق بدا، هه‌رچه‌ند بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی له تورکیا هه‌بوو به هێزێکی زۆره‌وه. ئهمریکاپهنای برده لای کورده‌کانی. ئه‌مه هه‌لێکی هه‌ڵکه‌وتوو بوو بۆ کورد، که گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بکا، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کان. سه‌رکرده‌ی کورد بێشهرتو شروت پێشی هێزه‌کانی ئه‌مریکا که‌وتن. چه‌کداره کورده‌کان موسڵ و که‌رکوکیان به ئاسانی گرت. له باتی کورده ئاواره‌کان بهێننه‌وه شوێنی خۆیان (ناوچه دابڕاوه‌کان بخه‌نه‌وه سه‌ر هه‌رێم) چه‌کداری یه‌کێتی و پارتی ده‌ستیان کرد به تاڵان‌کردنی بانقه‌کان و داگیرکردن و بردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و تۆپ و ده‌بابه. ئه‌و کاره زۆر که‌وت له‌سه‌ر کورد (د. فوئاد مه‌عسوم).
پاش داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریکاوه سه‌رکرده‌ی کورد زۆربه‌ی کاتیان له به‌غا بوون بۆ دروستکردنی عێراقی ئیسلامی عه‌ره‌بی.. ئه‌و حکومه‌تانه‌ی له 2003وه دروستبوون هیچیان بۆ کورد نه‌کرد به سه‌ره‌ک کۆماره‌وه به حه‌وت وه‌زیرو جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانه‌وه و ناشی که‌ن. سه‌رکرده‌کانی کورد له 1961وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و سوریا و تورکیا و به تایبه‌تی ئێران پاش دروستبوونی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران شه‌ڕیان کرده‌وه، بوونه هۆی وێرانکردنی کوردستان و کوشتنی هه‌زاره‌ها مرۆڤی کوردی له عێراق. سه‌دامیان هێنایه‌وه هه‌ولێر بۆ لێدانی چه‌کدارانی یه‌کێتی، تورکیایان چه‌ند جار هێنا بۆ لێدانی پ.ک.ک و یه‌کێتی. چه‌کداری ئیمام خومه‌ینی به سلێمانی و ده‌کاندا هات بۆ کۆیه بۆ لێدانی باره‌گاکانی دیموکراتی ئێران. تێناگه‌م بۆ سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌م تاوانانه‌یان کرد. مافی مرۆڤی کوردیان پێشێل کرد و ئینجا هێشتا مه‌دح و سه‌نای دوژمنانی کورد بۆ پاره.
پێش لێدانی عێراق به چه‌ند مانگێ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی خومه‌ینی به فرمێسک هه‌ڵڕشتنه‌وه ووتی، که ئیمام خومه‌ینی نه‌ک ئازادی و ئاشتی هێنا بۆ شه‌رقی ئهوسهتهوه، بهکو هێنای بۆ شه‌رقی ئهدناشهوه. وانییه تاڵه‌بانی ئیمام خومه‌ینی گۆبه‌نگ و ئاژاوه‌و تیڕۆڕی هێنایه ناوچه‌که له ئه‌فغانستان و پاکستان و هیندستان و ئهندونوسیاو چین و ئه‌فریقاوه. سه‌رکرده‌ی کورد زۆر باش ئهیانزانیکێ (ئه‌نسار ئیسلامی) له ته‌وێڵه دروست کرد و تا ئه‌مڕۆش (القاعدە) له ئێران بنکه‌ی هه‌یه‌و دێته ناو عێراقوهو بۆ کاری تیڕۆڕیستی (وفیق السامرائی 22/8/2009 الجزیرە لندن). ئه‌مریکا، که له عێراقی دا یه‌که‌م ساروخی نا به ته‌وێڵه‌وه ئینجا له به‌غای دا. ئێران چاوه‌ڕێی چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه له عێراق به نیازه کوتوپڕ ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو عێراقا بگرێ.
ئه‌و هه‌موو ساڵه شه‌ڕ کرا له‌سه‌ر که‌رکوک، که نه‌خرابووه سه‌ر حوکمی زاتیه‌که کوردستان وێران کرا. ئه‌و هه‌موو هاوڵاتیانه کوژران و شه‌ل و سه‌قه‌ت و ئیفلیج و ده‌ربه‌ده‌ر بوون. ئه‌مڕۆکه سه‌یری نه‌خشه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه زۆر که‌متره له هی به‌یانی ئازاره‌که. تازه مالیکی ئه‌یه‌وێ چه‌ند لیژنه‌یه‌ک دانێ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گیروگرفتانه‌ی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غا. ئه‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ له کوردستانا به‌رپا بووه له‌لایه‌ن ئه‌و حکومه‌تانه‌وه که حوکمی عێراقیان کردووه به دهها لیژنه‌ی بۆ ئه‌و گیروگرفتانه دانران، هیچیان به هیچ نه‌کرد. هه‌مووی دهسخهرۆکردنه. ده‌رکه‌وت، که سه‌رکرده‌کانی کورد، کورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و وڵاتانی دراوسێیان وایان له کورد کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست