سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مان : UNبێ لایه‌ن نیه له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی
Friday, 06/11/2009, 12:00
بغداد
دكتور محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه UN بێ لایه‌ن نیه له پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه‌كانی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ UN پێشنیارێكی تری پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌لبژاردنه‌كان له شاری كه‌ركوك و ئه‌و پێنشیاره‌یشی نیگه‌رانی زۆری لای لیستی هاوپه‌یامانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دروست كرد
ئه‌مه‌یش وایكرد ئه‌مرۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌و كۆنگره‌یه‌دا دكتور محمد رایگه‌یاند كه UN له باتی ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئاڵۆزتری ئه‌كات ..
له‌دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یش سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند به‌داخه‌وه UN بێ لایه‌ن نیه له‌م كێشه‌یه‌دا و زیاتر به‌لای عه‌ره‌ب و توركمانه‌كاندا چاوپۆشی ئه‌كات و نیگه‌رانین له‌و هه‌ڵوێسته‌یان و ئه‌و پێشنیاره‌یان وای كرد كه ده‌بێت بۆ جارێكی تر دانوستان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه له نێوان كوتله‌ی سیاسیه‌كاندا ده‌ست پێبكرێته‌وه ،
جێی ئاماژه پێكردنه دوێنێ بۆ جاری دوهه‌م UN پێشنیارێكی خسته به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی هه‌لبژاردن له كه‌ركوكدا و داوای زیاد كردنی كورسی ده‌كرد وه‌ك كۆتا بۆ توركمانه‌كان و عه‌ره‌ب له كه‌ركوكدا
شایه‌نی باسه ته‌نها 74 رۆژ له‌به‌رده‌م دا ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كۆمسیۆنیش رایگه‌یاندووه پێویسته پێش ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كان به 3 مانگ یاساكه بریاری له‌سه‌ر بدرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست